راستیەكانی 25 مانگ لە هەولێری هۆلاكۆ بەزێن

Thursday, 03/03/2011, 12:00


رۆژی هەینی بەتاریخی 25 /2 لەسەرتاسەری عراق بریاری خۆپیشاندان درا دژ بە گەندەڵی و ناعەدالەتی ئابوری و كۆمەڵایەتی كە پیرە هەولێریش یەكێك لە شارەكانی تری عراق بوو تا خۆپیشاندان بكات لە دەست زوڵمو زۆرداری دەسەڵاتی كوردفرۆش و خائینی بنەماڵەی بارزانی ،بەڵام مەخابن پیرە هەولێر نەیتوانی رابپەرێت ئەمەش لە ترسنۆكی و خەم ساردی خەڵكی بەشەرف و ئازای هەولێر نەبوو بەڵكو لە ئەنجامی پلانێكی دژەكرداری پیاوە خۆفرۆشەكانی بنەماڵەی بارزانی بوو ،خوێنەری بەرێز من خۆم یەكێك بووم كە لەم رۆژە داو لەكاتی رووداوەكانی بەردەمی باخی شار لەهەولێر ئامادەبووم باش دەزانم بە چ شێوەیەك ریگە بە خەڵكانی خۆپیشاندەر نەدرا تعبیر لە راو بۆچونی خۆیان بكەن هەر بە لێدان و چاو سوركردنەوە تەنانەت گرتنیش رێگا نەدرا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت :
بەرەبەیانی ئەم رۆژە دروست لەسەعات 10 ی سەرلەبەیانی من لەگەڵ چەند هاورێیەكم بەمەبەستی نویژی هەینی و بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان لە ماڵەوە بەرێكەوتین بۆ مزگەوتەكەی باخی شار دوای چا خواردنەوە لە چایخانەكانی بەردەم ئەم باركە بینیمان كۆمەڵیك لە گەنجان هاتن ئێمەش دڵمان خۆش بوو هەستمانكرد ئەمانەش بۆ خۆپیشاندان هاتوون بەڵام دوای زۆربوونیان بۆمان دەركەوت ئەمانە بەكرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی كورد فرۆشن هاتوون ریگا لە خۆپیشاندان بگرن مافیا ئاسا كەوتنە چاو سوركردنەوە لە ئێمەو خەڵكانی هاوشێوەی ئێمە دوای ئەنجامدانی نویژی هەینی بینیمان كۆمەڵیكی تر كە لەناو مزگەوت بوون ئەمانیش هەر پیاوەكانی ئاسایش و پاراستنە حەیاتەكەی بنەماڵە بوون هاتبوون بۆ گرتن و راونانی خەڵكانی ئازاد و خۆپیشاندەر كە زۆربەیان دەمانچە و جیهازی قسەكردنیان پێ بوو بە شێوەی شاراوە دروست پیش سەعات 2 كورێكی خوێن گەرمی ئازاو رەشید هاواریكرد نا بۆ گەندەڵی و بژی یەكسانی ئێمە دڵمان خۆش بوو بەرێكەوتین بۆلای بەڵام بەداخەوە پێش گەیشتنمان بە سەدان كەس لە بەكرێگیراوانی بنەماڵە پێكەوە لێیانداو سەر و دەم وچاوییان شین و مۆركرد لەراستیدا ئێمە خۆمان تێنەگەیاندو لیی دوركەوتینەوە بەڵام بۆ تاریخ دەڵێم لەم رۆژە ترس و دڵە راوكێ سەرجەم پیاوانی دەسەڵاتی دایانیگرتبوو بەجۆرێك خۆیان لەگەڵ خۆیان دەیان گۆت لۆوامان لێ دەكەن ئەو گۆرانانە ، بەڵام دوای ئەوە كۆمەڵێك هاتن كە لەپیاوە هەرە لەپێشەكانی بنەماڵە بوون كە خۆیان بە خاوەن شەهیدودڵسۆزی بنەماڵەی خاین دەزانن دەمێك بەناوی پارێزگای سلێمانی لە هەولێر قسەیان دەكرد دەمێكی تر بەناوی مەسروری تاوانبار دەمێك بەناوی پیشتیوانی بەرپرسی لقی2 پیاوە لەپێشەكەی بنەماڵەو دەمێك بەناوی نیچیروانە گەندەڵكە قسەیان دەكرد ئەوانیش و بیستون قەڵادزی و فەرەیدون و ئەحمەد كە ئەوانە برای یەكن لە گەڵ ئامۆزاكانیان خالید و رحمان و كاوە كە ئەمانەش برای یەكترن بە هاتنی ئەمانە كە هەر یەكێكیان چەندانی تریان لەگەڵ بوو ئاوارەكانی شەری براكوژی لە هەولێر لە دەوریان كۆبوونەوە بە جۆرێك بیستونیان لە دوای چاوپێكەوتنێك لە گەڵ یەكێك لە تەلەفزێونەكانی بنەماڵە هاواری كرد پێشرەوی كورد پارتیە سەرۆكمان بارزانیە بەڵام لەو كاتەدا لەگەڵ ئومێدەكەی سكرتێری لاوانی پارتی لێیان بوو بە شەرە قسە كە ئومێدەكە پێی وت ئێوە ئاژاوە چین نابێت وابكەن بەڵام بێستونەكە پی گۆت پێم باشە برۆی ئەگەرنا ئێستا دەڵێم گۆرانە تا سەد شەقت لێ بدەن لەوكاتەدا كە كورێكی ترلەگەڵ ئومێدبوو وتی ئەمە ناناسی ئەویش وتی بەڵی دەیناسم ئەمە ئومێدە من ئێستا وادەكەم دوای ئەویش بینا بەرز دەكاتەوە لیان پرسین ئێوە كێن ووتیان ئێمە پیاوە دڵسۆزەكانی بنەماڵەین برۆن باشترە ئەمانیش ترسان و رۆیشتن دواتر بێستونەكە ووتارێكیدا بۆخەڵك و بو بەچەپڵە رێزان هاواركرا بژی پارتی و بنەماڵە دواتر ئەمانە بوونە پەنجا كەسێك كە دیارینتریان و توانیم ناوییان بزانم ئەمانە بوون (كامران ، معاون ، ئامانج ، ئاوات ،جرجیسەكەی مشجعی نادی اربیل لەگەڵ محمد كڵاش فرۆش كە ئەوانە ئاڵا و وێنەی سەرۆكە كورد فرۆشەكەیان دەدا بەخەڵك ، عمرناوێك كە سمێڵكی گەورەی هەبوو،كەسێكی تر ناوی محمود بوو كە پیاوێكی قەڵەوی كورتە باڵا بوو) ئەمانەو چەند كەسێكی تربوون دەستیان پێكرد و دواتر خەڵكی تر لە دەورییان كۆبۆوە بەجۆرێك هێندە زۆربوون كە دواتر بووە هۆكارێك بۆ تێكدانی ئەم خۆپیشاندانەی بریاربوو ئەنجام بدرێت دژ بەگەندەڵی و ناعەدالەتی دژبە پیاوانی دەسەڵات من لە م نوسینە خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەم كە هەولێرو هەولێریەكان هەر دژتانن ئەی بنەماڵەی خۆفرۆشەكان وە بە بیستون و فەرەیدون و احمد و ئامۆزاكانیان دەڵێم واز بێنن چیتر دوای ئەم بنەماڵە خاینە مەكەون چونكە ئێوە پاكن شایەنی ئەوەنین لەگەڵ ئەم بنەماڵە بن چیان بۆكردون كوا وەفایان بۆتان وەرن لەگەڵ ئازادی و یەكسانی و عەدالەت بن بەسە چیتر خۆتان مەفرۆشن خۆ فرۆشینە چونكە دڵنیا بن رق و ئازاری خەڵك لەناوتان دەبات دوا دەكەون .
سەربەرزی بۆ شەهیدان و سەرفرازی بۆ گیراوان و چاك بوونەوە بۆ برینداران بژی یەكسانی و عەدالەتی ئابوری و كۆمەڵایەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە