بۆ ڕاگرتنی درامای بێریڤان ! ده‌سته‌ی به‌رهه‌ڵستکاری دژ به درامای بێریڤان !
Friday, 03/09/2010, 12:00
درامای بێریڤان و سوکایه‌تی کردن به کورد، داوا له‌سه‌رجه‌م خوێنه‌رو ڕۆشنبیرانی کوردانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین پشت گیرمان بن بۆ هه‌ڵمه‌تی ڕاگرتنی ئه‌و ماردینهی که زنجیره درامای (بێریڤان) باسی ده‌کات ئه‌و ماردینه نیه که که وه‌ک خۆی بیستراوه به‌ڵکو پێچه‌وانه کراوه، له‌ڕوی حه‌قیقه‌ته‌وه شێوێنراوه، یاخود به‌د نیشان کراوه وه‌کو ده‌زانن ماوه‌یه‌که له که‌ناڵ 4 ـه‌وه به‌رهه‌مێکی مه‌به‌ستداری دژه کوردمان له‌شێوه‌ی دراما مان بۆ هۆنراوه‌ته‌وه ، که (سبیلجان) رۆڵی سه‌ره‌کی ڕسوا کردنی کورد و ناشرین کردنی کۆمه‌ڵگای کورد و بەتایبەت باکوری کوردستانه ، به تایباتی شاری ماردین ، له‌م زنجیره درامایه‌دا دیوێکی ناشرینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نیشان ده‌دات . له شاری ماردین که کراوه به سونبلی ئه‌و به‌رهه‌مه ، کوشتن ، ئافره‌ت دزین و یاخی بوون منداڵ فرۆشتن خێلگەری جادو گەری و دزی و تەزویر چیەتی و هەزاران شتی ناشیرنی دروستکراوی پێوه لکاوه . به‌ڵام به داخه‌وه له لای خه‌ڵکی کوردستان بێتێگه‌یشتن لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌به‌ستی به‌رهه‌مه که ئه‌مه‌کاری ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنفیکرانه (له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزماندا) زۆربە بایەخەوە وەر دەگیرێت، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م فیلمه ناشرین کردن و پیس کردنی کۆمه‌ڵگای کوردییه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشکی زۆری ئه‌م تێنه‌گه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌ناڵ چوار که ده‌بوایه وورد بینانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکردایه ، ئەمەی قبوڵ نه‌کردایه ، چونکه ئه‌مرۆ باسی ئه‌وانه سبه‌ی ئه‌م پلانه ده‌ستی درێژ ده‌کات بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی ری کوردستان و له‌و ڕێیانه‌وه سه‌رکه‌وتوانه هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت بۆ ناشرین کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی درێخی لێناکه‌ن .
دواتر ئەو پارە زۆرەی لەم فیلمە سەرف کراوە بۆ وەر گیرانی بۆسەر زمانی کوردی دەتوانرا درامایەکی تری کوردی جوان بەر هەم بهێنرایه بۆ جوان کردنی کۆمەڵگا نەک ناشیرن کردنی . لێرەدا کەناڵ چوار بەم به‌رهه‌مه ژەهراویە دەیەوێت نەوەکان مان فێری کوشتین برین سوتاندین هەزاران شتی ناشیرن بکات، لێرەدا ڕونی دەکەینەوە کە کاتیك لە کەناڵی کوردسات درامای گەرمیان کوێستان پەخش کرا چەندین رێکخراو هاتنە قسە بۆ راگرتنی ئەم دراما کوردیە لە هەمان کاتدا دەسەڵات پشت گیری لی کردن دراماکەیان وەستاند، باشە بۆ هیچ رێکخراو دەزگایه‌کی ڕاگەیاندن بەم کارە هەڵناستی کە درامای بیریڤان بوەستێنێت بەڵام لێرەدا دەری دەخەن کە کەناڵ چوار به‌ناشاره‌زایی ده‌نواڕێته دنیای به‌رهه‌می هونه‌ری و نایەوێت به ڕوحێکی پاکه‌وه خزمەت بە کۆمه‌گه و نەتەوەکهی خۆی بکات، بۆیە ئیمە وەك ڕێکخراوێکی سەر بەخۆ لە وڵاتی به‌ریتانیا دەنگی ناڕەزای بەرز دەکەینەوە و داوا لە هەمو بینەر و خوێنەر دەکەین کە پشت گیرمان بن بۆ راگرتنی ئەم درامایە داواتان لێدەکەین کە ئێمە ئەم کەمپینە بەردەوام دەکەین داواکارین هەر کەسێک پشتگیریمان دەکات ، به ناو و ناونیشانی خۆی به ئیمایڵ ده‌نگیمان پێبگه‌یه‌نێت ، ئێمه‌ش له‌ڕێێ خۆمانه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی لێ به‌ئاگا ئه‌هێنین. تکایە ناو ئیمیڵە کانتان بنیرن بۆ ئەم ئیماڵەی خوارەوە،
[email protected] لەگەڵ ڕێزی رێخراوی سەر بەخۆی کورد بریتانیا 2/9/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست