ئایا دەسەڵات تا چەند لە ووشەى میلیشیا تێگەشتوە ؟
Thursday, 25/02/2010, 12:00
لە برى ووتنى میلیشیا
ئەگەر عدنان عسمانى پەرلەمانتار لەبرى ووشەى میلیشیا قسەیەكى ترى بكردبایە ئایا ئەو هەڵایەى لەسەر دروست دەبوو ئایا دەسەڵات تا چەند لە ووشەى میلیشیا(militia) تێگەشتوە ؟
ئایا چى دەبوو وە كاردانەوەكان چى دەبوو ئەگەر بووترایە دروست بوونى دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە وە ئایا پێشمەرگە وەك ئێستا خۆپێشاندانیان دەكرد بەو بیانوەى كە ئەوان خەباتیان بۆ دەوڵەتى كوردى كردووە وە دەریایەك خوێنیان رشتووە بەڵاو زۆر بەداخەوە كە ئەم ووتانەمان بیست كەسێك دەنگى لێوە نەهات وە ئەگەر خۆپیشاندا هەبایە لە دژى ئەو ووتەیە من ئەوە جێدیڵم بۆ كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان كە چى دەقەوما؟
وبا وا دابنێن كە ئەو پەرلەمانتارە(مەبەستم عدنان عسمان) فەرمانى ئازاد كردنى تاوانبار تاریق رەمەزانى دەركردووە ئەو كەسەى كە شارێكى بە گاز خنكاند وە 5 هەزار كەسى تێدا شەهید كرد كاردانەوەكان بەرەو كۆى دەچوون ئایا خەڵكى هەڵەبجەو پێشمەرگە وەڵامیان چۆن دەبوو؟
میلیشیا ووشەیەكى لاتینیە,بە واتایى سەربازى مەدەنى كەوا بە یاسا رێك نەخراوە وە خزمەت دەكات,بەڵاە بەداخەوە دەسەڵاتى كوردى بۆ مەبەستى وروژاندنى هەستى خەڵك و پێشمەرگە ئیستیغلالى ئەم وشەیەى كردووە, دەپرسم ئەوانە كێن كە بەرپرسن تائێستا لە پێشمەرگە بێ سەر شوێنەكانى شەڕى ناو خۆى كوردوستان چارەنوسیان نادیارە.
زۆر بەداخەوە دیموكراسى و مافى خەڵك بەرەو لەبار بردن دەبرێت وە سەركوتى دەنگى گەل بە ئاشكرا نیشانەكانى دیارن و كار بۆ ناشیرین كردنى دەنگى بێ دەسەڵات و هەژاران دەكرێت وە لە ناو بردنى ئەو دەنگەى كە دەیەوێت مافێك بۆ بێ بەشكراوانى كوردستانیان بگەڕێنرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست