کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌کانی ئه‌شره‌ف و وه‌عده‌کانی مه‌سعود به‌رزانی

Thursday, 20/05/2010, 12:00


که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی به‌ پشت به‌ستن به‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌تواناکانی سلێمانی زنجیره‌ درامای نامه‌کانی ئه‌شره‌فی پێشکه‌ش کرد که‌ له‌ کتێبی برایم زه‌بۆکی عه‌زیز نه‌سینه‌وه‌ وه‌رگێڕابوو. جا ئێمه‌ش وه‌کو چۆن له‌سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌موو شانۆگه‌ری و درامایه‌کمان به‌راورد ده‌کرد له‌گه‌ڵ دیکتاتۆر سه‌دامدا، ئێسته‌ش خوا دیکتاتۆرێکی بۆ ڕه‌خساندوین که‌ به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و دراماو شانۆگه‌ریانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌کان ده‌یان بینین، بۆیه‌ من لێك چوونێکی زۆرم به‌دی کرد له‌نێوان ئه‌شره‌ف و مه‌سعوددا که‌ لێره‌دا ده‌یانخه‌مه‌ ڕوو.
ئه‌شره‌ف هه‌میشه‌ خه‌ریکی وه‌عدی درۆ بوو که‌ ده‌یدا به‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ی، مه‌سعودیش نه‌ك هه‌ر وه‌عد به‌ڵکو به‌به‌ر چاوی دنیاوه‌ ده‌ستی خسته‌ سه‌ر قورئان و سوێندی خوارد که‌ سه‌رۆکی هه‌موو کورد بێت و جیاوازی له‌ نێوانی که‌سدا نه‌کات و له‌سایه‌ی ئه‌وه‌وه‌ گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه‌ ئاو بخواته‌وه‌! به‌ڵام خۆمان به‌چاوی خۆمان دیمان چۆن سوێنده‌که‌ی و وه‌عده‌که‌ی برده‌ سه‌ر!!
ئه‌شره‌ف هه‌میشه‌ به‌ درۆوه‌ ده‌یووت که‌ ئه‌و له‌ پێناوی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م شاره‌دا کار ده‌کات و له‌هه‌مان کاتیشدا هه‌مویانی ڕووتاندبۆوه‌، مه‌سعودیش گوایه‌ عه‌داله‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه‌و کوردستان ده‌کات به‌ دوبه‌ی و که‌سی ده‌ستکورت و محتاج نامێنێت، به‌ڵام له‌ژێریشه‌وه‌ ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌موو داهاتی خه‌ڵکی کوردستاندا.
ئه‌شره‌ف هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که‌ی کردبوو به‌ خزمه‌تکار و ڕه‌عیه‌تی خۆی، مه‌سعودیش به‌ هه‌مان شێوه‌ نیازیه‌تی هه‌موو خه‌ڵك بکات به‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ و ده‌ست و پێوه‌ندی خۆی و حزبه‌که‌ی.
ئه‌شره‌ف به‌ ساخته‌چێتی خۆی گه‌یانده‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی، مه‌سعودیش به‌ ته‌زویر خۆی کردوه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم.
ئه‌شره‌ف باوکی دزوچه‌ته‌ بوو به‌ڵام هه‌ر که‌ ده‌ستی له‌ سه‌رۆك شاره‌وانی گیر بوو، مێژویه‌کی درۆی بۆ دروستکرد و وه‌کو گه‌وره‌ پیاوان ناوی برد و فه‌رمانی دا وێنه‌یه‌کی باوکی المرحومی له‌ به‌رده‌م شاره‌وانیدا هه‌ڵواسن، مه‌سعودیش مێژویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری بۆ حزب و بنه‌ماڵه‌که‌ی نوسیوه‌ته‌وه‌و هه‌رچی خیانه‌ت و کورد کوشتن و کاره‌ساته‌کانیش که‌ به‌سه‌رمانیان هێناوه‌، دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ی کردووه‌و له‌ مێژووه‌که‌یاندا ناوی ناهێنێت! هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژیشه‌وه‌ له‌ هۆڵی په‌رله‌مان وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی باوکی که‌ به‌قه‌ده‌ر دیواری په‌رله‌مان گه‌وره‌ بوو هه‌ڵیواسی و پاشان ناردی ئێسك و پروسکه‌که‌ی له‌ ئێران بهێننه‌وه‌و مه‌زاری نه‌مرانی بۆ دروست کرد، ئێسته‌ش ده‌بێت ده‌سته‌ ده‌سته‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ چه‌پکه‌ گوڵه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر مه‌زاری نه‌مران.
ئه‌شره‌ف وای له‌ گێله‌ پیاوانی شاره‌که‌ کردبوو که‌ هه‌مویان ده‌نگیان بۆ داو له‌هه‌مان کاتیشدا باش ده‌یان ناسی، له‌ کوردستانیش هه‌لپه‌رستان و نه‌فام و ئه‌وانه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ مه‌سعوده‌ ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن به‌ سه‌رۆکی بێ وێنه‌، که‌ زۆر باشیش ده‌زانن که‌ دیکتاتۆرێکه‌و وێنه‌ی زۆره‌.
ئه‌شره‌ف هه‌رچه‌نده‌ ساخته‌چی بوو به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵکدا خۆی وه‌ك پیاو چاك پیشان ده‌دا، مه‌سعودیش فه‌رمان به‌ حزبه‌که‌ی ده‌دات هه‌رچی هه‌یه‌و نیه‌ پێمان بکه‌ن و له‌ کۆتاییشدا وه‌ك فریشته‌ خۆی پیشان ده‌دا، ئه‌وه‌ چه‌ن جارێکه‌ ده‌بینین به‌ ئه‌مری خۆی ئاگر داده‌گیرسێنێ و پاشان به‌ لێدوانێك خۆی ده‌کات به‌ فسفس پاڵه‌وان، خه‌ڵکی نه‌فامیش هه‌یه‌ بڵێن مه‌سعود ئاوی کرد به‌ ئاگره‌که‌دا!
من ئه‌م لێك چونانه‌م نوسی له‌ هه‌مان کاتدا زۆر لێك چونی تریش هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتان نه‌یه‌شێنم ئه‌گه‌ر ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌تان سه‌یر کردوه‌ خۆتان بگه‌ڕێن و بێگومانم لێك چوونی تر ده‌بیننه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە