کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگاى پاراستن یا دەزگاى گەندەڵى ؟؟؟

Wednesday, 20/10/2010, 12:00


گومان لەو نیە هەموومان دەزانین دەزگاى پاراستن واتاى ترس و تۆقاندن زوڵم و ستەم و لەسەرى هەمووى ئەو ئەگەندەڵییەى لەو دەزگایە دەكرێت و
لەهیچ دەزگایەكى حیزبی و كحومى ناكرێ بەو رێژەیە تەنها بەرپرسى ئەو دەزگایانە نەبێت كە بۆ خۆیان دەست لەپشتیان دەدەن ؟؟؟؟؟
چێگای داخ و سەرسورمانە كەسانى وەك پشتیوان سادق ئەمڕۆ لەساحەى سیاسی خۆى بە هێزى یەكەم و دەسەڵاتدارى هەولێر دەزانێت
ئەوەى راستی بێت ئە و تەكاتولاتەى ئەمڕۆ لەناو پارتى زۆر بەڕوونى بەدى دەكرێت پاراستن بەرپرسیارى یەكەمە چونكە سەرجەم نەخشەو
بیرۆكەكانى دەزگاى پاراستنە بۆ هەڵداگیرساندنى ئەو بارەى ئێستا چونكە پاراستن و تاقم و دارو دەستەكەى دەیانەوێت تا ڕۆژى حەشر خۆیان
خاوەن دەسەڵاتدارى یەكەم بن لەناو پارتیدا ئەوەش بێ گومان ناكرێت چونكە زۆر كەسانی تریش هەن لەڕێگاى خەباتى كوردیدا قوربانیان داوە
سێ بەشى بودجەى كوردستان دەزگاى پاراستن دەیبات و سێبەشى دەسەڵاتەكانیشى دەوێت ؟؟؟ باشە ئەگەر وایە ئێوە خۆتان هێندە بونى خۆتان
پێ گەورەیە پێم ناڵێن خوێنى زەردەشت و هەزارانى وەك ئەو كێ لێى بەرپرسیارە ئەى كارى ئێوە چىیە ؟؟؟؟ من بەبەڵگەوە دەڵێم ئێوە زوربەتان
بازرگانى بەو هەواڵانە دەكەن كە لەرێگاى موعتەمیدو هاوڵاتیانەوە پێتان دەگات چونكە لە ناو ئەو دەزگایە زۆر زۆر زۆر كارى وەها ئەنجام دراوە
كەسێكى دڵسۆز ڕاپورتێك لەسەر بەرپرسێك دەنووسێت كادیرەكەى پاراستن بۆ بازرگانى و بەرژەوەندى خۆى ڕاستەو خۆ ڕاپۆرتەكە دەباتە پێش
ئەو بەرپرسەى لەسەرى نووسراوە پێشى دەڵێت فڵان كەس ئەو ڕاپۆرتەى لەسەرت نووسیوە ئەمەیە دەزگاى پاراستن
دەزگاى پاراستن كەسانى وەك ملازم دلیرى گۆر بەگۆرى تێدایە دەزگاى پاراستن كەنى وەك كریم سنجارى تێدایە كە شێخ زانا بەكامیراى فیدۆیى
وینەى گرتووە چى دەكات و خەریكى چ قەباحەتێكە كریم بووە ڕێخوشكەرێك بۆ تیرۆرستان كەچى پاداشتیان كرد و گەورەو دەست خۆشیان لێ كرد
كەچى گەنجێكى وەك زە ردەشت و هەزاران نمونەى وەك ئەو ئەگەر وشەیەك دەرببڕن لەئازارى خەمى خۆیان ئەوە دوو كاژمێرى بەسەر ناچێت دەیكوژن
ئەو تەنها یەك خاڵە لەسەر ئەو دەزگایە من باس ڵی دەكەم هەزارەها خاڵی ترماوە باسی لێوە بكەم دەزگای پارستن دەست لەپشتی كەسێكی وەك پشتیوان
سادق دەدات كەچی ئەویش لەیەك هەڵبژاردندا نزیكەی یەك ملیۆن دلاری ئەریكی دزی كەچی برادەرانی پاراستن چەپڵەیان بۆ لێدا ئافەرینیان لێ كرد
بۆچی !!! چونكە پیاوی خۆیانە منیش دەڵێم ئافەریین پاراستن بەراستی ناوەكەتان بەخۆیەوەتی !!!!
سوپاسی گەورەی بەرێز سەرۆكی كوردستان مەسعود بارزانی دەكەم كەئاگای لەبنەماڵكەی زیاتر لەهێچ بونەوەرێكی تر نیە
یاخوا تا دوو ڕژى تر نەبا خەڵك كوردستان هەمووی بمرن تا تەنها خۆتان حكمی خۆتان بكەن ببنە چێگای پەندو رسوابوون لەم ژیانە
وەك چۆن میلەتان رسوا كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە