دوائاگربەستەكەى پەكەكە ئاشتى لێنەكەوتەوە بێدەنگى چەكەكان بەهێرش وەڵامدرایەوە

Friday, 08/10/2010, 12:00




ئەگەرچى چاوەڕوان دەكراهەشتەمین ئاگربەستى پەكەكە جیاواز بێت بێت لەئاگربەستەكانى تر و واتە دوا ئاگربەستى پەكەكە ئاشتى لێبكەوێتەوە و توركیا هەنگاو بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بنێت و كۆتایى بەم جەنگە بێت كەنزیكەى سى ساڵە لەنێوان جەنگاوەرانى كورد و سەربازانى توركیا بەڕێوە دەچێت و تائێستا هەزاران ڕۆڵەى كورد شەهیدبوونە هەزارانى تریش بەتۆمەتى لایەنگرى پەكەكە خراونەتە كونجى زیندانەوە و بەدەیان هەزار سەربازى تورك كوژراون بەڵام دواى ئەوەى پەكەكە ئاگربەستى درێژكردەوە بۆ ماوەى مانگێك هێزەكانى پۆلیسى توركیا بەدەیان ئەندامى پارتى ئاشتى و دیموكراسیان ن دەستگیركرد و ترافیكى سیاسى و هاوكارى لەنێوان توركیا و سوریا و و ئێران و هەرێمى كوردستان پەرەى سەندووە لەدوا پێشهاتیشدا سەردۆزگەرى دانیمارك بەڕێوەبەرایەتى ڕۆژ تى ڤى لەوە ئاگاداركردەوە كەبەنیازە ئەم كەناڵە دابخات و دەست بگرێت بەسەر تەواوى كەل و پەلەكانیدا چاودێرانى سیاسى لەو بڕوایەدان هاتنى لایەنى ئەوروپى بۆ ناو پلانى دژ بەپەكەكە بارودۆخەكە مەترسیدار نیشان دەدات و چاودێران دەگەنە ئەو بڕوایەى كەبڵێن ئاگربەستە یەك لەدوایەكەكانى پەكەكە ڕێگەخۆشكەربوون بۆ توركیا تابەشێوەیەكى بەرفراوان هەنگاو لەدژى گەلى كورد بنێت و تەئكیدیش دەكەنەوە كەتائەم چركە ساتە توركیا كێشەى پەكەكە و كێشەى كوردى لەیەكترى جیاكردۆتەوە و هیچ كات ئەم دوو كێشەیەى وەكو یەك سەیرنەكردووە و چاودێران پێشنیار دەكەن بۆ پەكەكە كە پێش كۆتایى هاتنى ئەم مانگە بەدوا بڕیارى خۆیدا بچێتەوە چونكە مانەوەى هەڵوێستى پەكەكە بەمشێوەیە ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەى دواى پێكهێنانى لووتكەى ڕافیدەین لەنێوان توركیا و سوریا و ئێران چەند ووڵاتێكى ترى كەنداو هێرشێكى بەربڵاوبكرێتە سەر پەكەكە لەبەرئەوە پێویستە لەئێستاوە پەكەكە خۆى بۆ ئەم بارودۆخە ئامادەبكات و هۆشدارى بداتە ووڵاتانى ئەندامانى لووتكەى ڕافیدەین بۆ ئەوەى پاشەكشە بكەن لەم هەنگاوانەى كەبەنیازن لەدژى گەلى كورد و بزوتنەوەى ئازادیخوازى بیهاوێژن ئەگەرچى سەبارەت بەوەى پەكەكە هەڕەشەى شكاندنى ئاگربەستى كردووە ئەگەر توركیا لەسەر ئەم هێرشانە بەردەوام بێت بەڵام شارەزایەكى دۆسیەى كوردى باكوور بەدوورى دەزانێت پەكەكە ئاگربەست بشكێنێت و پێى وایە بەهۆى داواكاریەكانى بەرپرسانى هەرێمى كوردستان پێناچێت پەكەكە ئاگربەست بشكێنێت چونكە بەبڕواى ئەم چاودێرە پێشتر پەكەكە بەدەیان جار لەڕێگەى ڕاگەیاندنەوە هەڕەشەى لەتوركیا كردووە بەڵام بەدەگمەن كەوتونەتە بوارى پراكتیكیەوە لەبارەى ئەوەى دەبێت هەڵوێستى هەرێمى كوردستان لەم قۆناغە چى بێت ئەو شارەزایە تەئكیددەكاتەوە كەئەوەى تائێستا زانراوە كەسایەتى سیاسى كورد نێچیرڤان بارزانى بەشێوەیەكى توند داواكاریەكانى توركیاى لەدژى پەكەكە ڕەتكردۆتەوە و بەرپرسانى توركیاى لەوە ئاگاداركردۆتەوە كەبەهیچ شێوەیەك ناتوانن بەڕێگەى سەربازى كۆتایى بەم كێشەیە بهێنن و داواى لێكردوون هەنگاوەكانى ئاشتى فراوانتر بكەن و ڕێز لەئیرادەى گەلى كورد بگرن ئەم هەڵوێستەى بارزانى لەكاتێكدایە كە بەرپرسى یەكەمى میت لە هەرێمى كوردستان بەشێوەی نهێنى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى كۆبۆتەوە و پێشبینى دەكرێت ترافیكى سیاسى بۆ لەناوبردنى پەكەكە لەنێوان توركیا و ئەمریكا و عێراق و سوریا و ئێران و هەرێمى كوردستان فراوانتر ببێت لەبەرئەوە دەبێت پەكەكە لەم قۆناغەدا زۆر بەهەستیاریەوە مامەڵە بكات و چیتر داواكارى بۆ درێژەدان بەئاگربەستى تاكلایەنە قبوڵ نەكات چونكە وەكو ئەو شارەزایە ئاماژەى پێدەكات بۆچى ئەم كەسانەى داوا لەپەكەكە دەكەن ئاگربەست درێژبكاتەوە هیچ داواكاریەكیان نیە لەتوركیا و چاوپۆشى لەكردەوە قێزەونەكانى دەكەن بەبڕواى ئەو شارەزایە هەوڵدان بۆ داخستن و دەست بەسەرداگرتنى ڕۆژ تى ڤى لەلایەن دانیماركەوە هاتنى سەرۆك وەزیرى پێشوى دانیمارك بۆ توركیا هەرلەچێوارچێوەى ئەم ترافیكە دایە كەدەبێت پەكەكە بەشێوەی ورد هەڵسەنگاندنیان بۆ بكات هەنگاویان بۆ بنێت دیدارى ئایسەڵ تۆغڵوك و ئۆجەلان لەئیمڕاڵى بەڕێوەچوو بڕیاریش بوو ئەحمد تورك چاوى بەعبدڵا گوڵ و ئەردۆگان بكەوێت و دواتر بێتە قەندیل و چاویشى بەموراد قەرەیلان بكەوێت بۆ ئەوەى لەبارەى چارەسەرى كێشەى كوردەوە گفتوگۆبكەن بەڵام تائێستا ئەم كات و ساتى ئەم دیدارانە دیارى كراونیە كەئاخۆ كەى پێك دێن و ئەنجامەكانیان چى دەبێت شایانى باسە ئەم هەوڵ و پلانانەى توركیا لەكاتێكدایە كەهەفتەى پێشوو لەمیانەى كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى لەبنارى قەندیل موراد قەرەیلان سەرۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان درێژكردنەوەى ئاگربەستى لەلایەن پەكەكەوە بۆ یەك مانگى تر درێژكردەوە و وەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەنووسانى دایەوە و ڕایگەیاند كەئێمە بارودۆخى ئەم مانگە هەڵدەسەنگێنین و دواتر فراوانتر ڕاى گشتى ئاگاداردەكەینەوە لەهەڵوێستى خۆمان لەوەڵامى پرسیارێكدا سەبارەت بەناكۆكى نێوان بەرپرسانى پەكەكە قەرەیلان دەڵێت ئەم بابەتە دەمێكە ڕاگەیاندنەكانى توركیا دەیكەنە بابەتى ڕۆژ باسیان لەوە كرد گوایە ئێمە و بەدەپە بەتەلەفۆن قسەمان لەسەر تەقینەوەكەى جولەمێرگ كردووە لەڕاستیدا ئەم درۆیانە ڕاگەیاندنەكانى تورك پەتەكەیان كورتە و زۆر زوو ئاشكرا دەبن قەرەیلان ووتى لەنێوان و من هیچ یەكێك لەهەڤاڵەكانمدا هیچ كێشەیەك نیە حەزدەكەم ئەوە بزانن لەسەدا سەد ئەوە بڵاودەكرێتەوە شەڕى دەروونیە لەنێوان ئێمە دا ڕێكخستنێكى بەهێز هەیە،
لەوەڵامى ئەوەى كەئایا لێدوانەكانى بەڕێز ئۆجەلان تەئسیرى توركیایان لەسەر نیە قەرەیلان ووتى ڕێبەر ئاپۆ لەزینداندا چەندین كتێبى نوسیوە بوونى خۆى سەلماندووە ئەگەر ئیمڕۆش ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ توركیا كۆببێتەوە ئێمە بەگرینگیەوە سەیرى دەكەین و ئەم كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەش هەر لەمچوارچێوەیەدایە سەبارەت بەوەى كەداوا لەهێزە هەرێمیەكان دەكەن ئاگربەستەكەى ئێوە بەگرینگ سەیربكەن قەرەیلان دەڵێت ئێمە دەخوازین بەرپرسانى باشوور ڕۆڵى خۆیان بگێڕن لەم قۆناغەدا.
لەوەڵامى پرسیارێكى تر كەلەموراد قەرەیلان كرا پەیوەندیەكانى نێوان ئێران و توركیا چۆن هەڵدەسەنگێنیت ئەویش لەوەڵامدا ووتى ڕێككەوتنێك هەیە بەڵام ئێمە ناوەڕۆكەكەى نازانین ئێمە لەبەرامبەر ئێران هیچ كێشەیەكمان نیە لەوێ پەژاك هەیە ئێمە بەهیواین كێشەى نێوان ئێران و پەژاكیش بەئاشتى چارەسەر ببێت قەرەیلان ئەوەشى ووت كەلەئێستادا ئێران گەمارۆ دەدرێت ئێمە ناخوازین لەم گەمارۆیە ببینە لایەن وەكو دژە ئێران دەربكەوین سیاسەتى حكومەتى ئێران هەڵەیە و بەهیواین ڕاستى بكاتەوە
لەبارەى ئەوەى كەچۆن سەیرى هەنگاوەكانى توركیا دەكەن بۆ چارەسەرى كێشەى كورد قەرەیلان دانى نا بەم ڕاستیەداو ووتى ئێمەش هەستمان بەم بارودۆخە كردووە و پێمان وایە توركیا بەشێوەى تاكتیت لەكورد نزیك دەبێتەوە بەڵام ئێمە بەمشێوەیە بارودۆخەكە نابینین دەربارەى ئەنجامەكانى ڕیفراندۆمیش قەرەیلان دەڵێت ئاكەپە ئەنجامی وەرگرت بەڵام كوردیش هەڵوێستى خۆى وەرگرت و ئەویش بایكۆت بوو چونكە لەم دەستوورەدا شتێك نیە بەناوى كوردەوە.
قەرەیلان بوونى هەر پەیوەندیەكى لەنێوان پەكەكە و ئەمریكا ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند كەشتى لەم بابەتە بوونى نیە...
قەرەیلان ووتى دەوڵەتى تورك ناچاربووە بەشێك لەكێشەى كورد قبوڵ بكات بەڵام وەكو ئەوەى ببێتە ئیرادە قبوڵى ناكات بەنمونە وەكو زمانى كوردى قبوڵ ناكات ئەو بەرپرسە باڵایەى پەكەكە ئەوەشى ووت كەئەم كۆنگرەیە ئەوە دەردەخات كەنەرمیەك هەیە لاى ئێمە بۆ چارەسەرى كێشەى كورد قەرەیلان دەڵێت ئەحمد تورك بەنیازە لەگەڵ دەوڵەت دانیشێت دواتر بێتە لاى ئێمە ئێمەش پێشوازى دەكەین.
قەرەیلان ووتى ئێمە لەژێر فشاردا ئەم ئاگربەستەمان درێژنەكردۆتەوە پێویستە هەموو لایەكیش ئەم ڕاستیە بزانن كەپەكەكە زەخت قبوڵ ناكات قەرەیلان دەڵێت چەندین لایەن لەتوركیا داوایان لەئێمە كردووە بۆ ئەوەى ئێمە ئاگربەست درێژبكەین چاوەڕوانى باشە دەكرێت قەرەیلان ووتى چەندین دۆست داوایان لەئێمە كردووە ئاگربەست درێژبكەینەوە وەكو سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى كۆمارى عێراق و ئەحمد تورك سەرۆكى كەجەدە و سەرۆكى بەدەپە سلاح الدین دەمیرتاش ئێمە ئەم داوایانە بەهەند وەردەگرین
قەرەیلان دەڵێت دواى مانگێكى تر بڕیارى تر دەدەین ئەگەر بارودۆخەكە باش بوو ئاگربەستە بۆ كاتێكى نادیار درێژدەبێتەوە ئەگەر نا ئاگربەست درێژناكەینەوە و كۆتایى دێت.
قەرەیلان دەڵێت داوا لەحكومەتى ئاكەپە دەكەین زۆر باش لەم هەڵوێستەى ئێمە نزیك ببێتەوە ئەوەى ئێمە ناومانە هەڵوێستى تاكتیكى نیە بەڵكو ستراتیژیە پێویستە بەشێوەیەكى بەرپرسیارانە نزیك ببنەوە نەك بەسیاسەتێكى هەرزان ئەو بەرپرسە باڵایەى پەكەكە داوا لەتوركیا دەكات پێویستە چەك بێدەنگ بكرێن و پرسى كورد بەشێوەی ئاشتى چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەى ئەم قۆناغە بەرەو پێش بچێت دەبێت دەوڵەتى توركیا هەنگاوبنێت قەرەیلان دەڵێت بیست و شەش ساڵە شەڕى چەكدارى هەیە هەزاران گەریلا لەسەرى شاخ هەیە
لەبەشێكى ترى قسەكانیدا دەڵێت ئەگەر لایەنى بەرامبەر هەنگاونەنێت ئەم پرسە تاكلایانە چارەسەر ناكرێت
ئەوەش ڕووندەكاتەوە درێژكردنەوەى ئاگربەست نیشانەى لاوازیان نیە بەڵكو ئێستا زۆر بەهێزن تەئكیدیش دەكاتەوە كەپێویستە داواى ئێمە بگاتە شوێنى خۆى..
بەرپرسە باڵاكەى پەكەكە ڕایگەیاند كەلەسەر خاكى كوردستان چەندین هێزى نەیار لەسەر خاكى كوردستان هەنە دەبێت لەسەر ئەم تەقینەوانە لێكۆڵینەوە بكرێت بۆ ئەوەى بزانرێت كێ ئەم تەقینەوانە كێ كردوونى.
موراد قەرەیلان دەڵێت بەهیوام لەسەر ڕووى ئەم زەمینە ئاشتى و برایەتى لەنێوان گەلان دروست ببێت.
بەرپرسە باڵاكەى پەكەكە ڕوونیكردەوە كەهیچ چالاكیەكى سەربازى لەدژى توركیا ناكەن بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەریان ئەوا وەڵام دەدەنەوە قەرەیلان دەڵێت ئێمە تاكلایەنە ئاگربەست ڕادەگەیەنین ئەوەش دەسەلمێنێت كەئەوە ئێمە ئاشتى خوازین قەرەیلان دەڵێت هەندێك هەنگاو دەنرێت بەڵام نەیانتوانى چارەسەربكەن قەرەیلان دەڵێت ئێمە بەچەك ناتوانین كێشەى كورد چارەسەربكەین بەڵام دەتوانین خۆمان بپارێزین
قەرەیلان دەڵێت هەنگاوى هەرە باش ئەوەیە ئێمە لەناو توركیا چارەسەر بكەین بەڵام ئەگەر هێز و لایەن هاوكاربن باشە ئەگەر بۆ ئاشتى بێت
موراد قەرەیلان سەبارەت بەداخوازى كورد لەدەستورى توركیا دەڵێت ئێمە بەهیواین كورد بەتەواوى مانا بناسێنرێت بەگوێرەى دەستورى توركیا بێت ئێمە توركین بەڵام ئەوە ڕاست نیە.
ئەو بەرپرسە باڵایەى پەكەكە دەڵێت ئەگەر نیەتى خراپ بێت ئێمە ئاگربەست كۆتایى پێدێنین ئەگەر باشیش بێت درێژى دەكەینەوە
سەرۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان پەكەكە دەڵێت دانیشتن لەگەڵ ئۆجەلان ڕاستە و بەڵام لەگەڵ ئێمە نەكراوە بەپێویستیشى نازانین هەبێت چونكە سەرۆكى ئێمە لەوێیە دەتوانرێت دانیشتنى لەگەڵ بكرێت.
دواجار دەبێت چاوەڕوان بكەین لەئایندەدا پەكەكە چ هەڵوێستێك وەردەگرێت و توركیا چۆن مامەڵەى لەگەڵ دەكات و دەشێت پەكەكە وەڵامى ئەم پرسیارانە دەداتەوە.
*لێرەدا دەپرسین ئاخۆ پەكەكە پێش كۆتایى ئەم مانگە وەڵامى توركیا دەداتەوە؟
*یان باوەڕ بەقسەكانى عبدڵا گوڵ دەكەن كەباس لەچارەسەرى كێشەى كورد دەكات یان وەڵامى ئەردۆگان دەداتەوە كەدەڵێت پەكەكە بنبڕدەكەین؟
*هەروەها دەپرسین لەم كاتەدا بارودۆخ لەبارە بۆ ئەوەى پەكەكە لەسەر داواى ئەحمد تورك گەریلاكانى خۆى بكێشێتەوە لەباكوورەوە بۆ باشوور؟
*گەلۆ دەپرسین موراد قەرەیلان زۆر جار هەڕەشەى ئەوەى دەكرد ئەگەر توركیا چارەسەرى پێش نەخات خۆمان بەدەستى خۆمان چارەسەرى پێش دەخەین دەبێت ئەم هەڕەشەیەی پەكەكە بەچى بگات؟
*هەروەها دەپرسین كاتێك ئۆجەلان نامە دەنێرێت بۆ تاڵابانى و بارزانى و داوایان لێدەكات بۆ چارەسەرى كێشەى كورد ڕۆڵ ببینین بەڵام هیچ ڕۆڵیان نابینرێت تەنیا ئەوە نەبێت كەداوا لەئەحمد تورك دەكەن هاوكارى ئەردۆگان بكەن و داواش لەپەكەكە دەكەن تەقە لەسوپاى توركیا نەكات؟
*پرسیارێكى تر بۆ شارەزا و پرۆفیسۆر و دكتۆراكانى دۆسیەى توركیایە ئەویش ئەوەیە ئەرێ بەڕاست ئێستا ئێوە چ بەرنامەیەك و سیاسەتێكتان هەیە بۆ چارەسەرى كێشەى كورد لەباكوور؟
*گەلۆ ئەم لەپەكەكە دەپرسین تاكەى باوەڕ بەبەڵێنە درۆینەكانى تورك دەكەن؟
*یاخود دەپرسین ئایا پەیامەكانى ئۆجەلان بۆ پەكەكە لەچوارچێوەى بۆچووندایە یان تەواوى قسەكانى بۆ ئێوە جێگەى بایەخن؟چونكە خۆتان باش دەزانن ئەو لەچ شوێنێكەو چۆن مامەڵەى لەگەڵ دەكرێت؟
*ئۆجەلان چەند جارێك خۆى باسى لەوە كردووە كەڕۆڵى ئەو كۆتایى پێهاتووە چیتر نایەتە ناو كێشەكەوە بەڵام هەمیشە دێتەوە ناو یاریگاكەوە قسەى خۆى هەیە لەسەر ڕووداوەكان؟
*دەپرسین ئەم دیدار و گفتوگۆیانەى كەلەسەر پەكەكە دەكرێن تاچەند ترسى ئەوە هەیە شۆڕشەكەى پەكەكە شكست پێبهێنێت؟
*دواجار لێیان دەپرسین گەلۆ ئەگەر ئەم ڕەوش بەردەوام بێت دەبێت هەڵوێستى ڕاستەقینەتان چى بێت؟ نەك هەڕەشەكردن لەڕاگەیاندن؟


 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە