کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکی ئاواره‌ی له‌تیفاوه‌ ده‌نگ به‌ لیستی گۆران ده‌ده‌ن

Friday, 10/07/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه‌ی پێشه‌نگ و خۆڕاگر بڕیاریان دا ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان بده‌ن، ئێمه‌ی خه‌ڵکی له‌تیفاوه‌ش ده‌مانه‌وێت وه‌کو ئه‌وان ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه‌ پاڵ ئه‌و لیسته‌. سوپاسی که‌ناڵی سه‌ربه‌رزی KNN ده‌که‌ین، که‌ به‌رده‌وام ویستوویه‌تی گوێ له‌ ده‌نگی ناڕه‌زاییمان بگرێت و بۆ به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رزی بکاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی چاوی ئه‌وانه‌ ته‌نها دۆلار و دینار ده‌بینێت. ئێمه‌ی خه‌ڵکی له‌تیفاوه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ر خانووه‌ ئازیزه‌کانماندا گیراوه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیشیان به‌سه‌ردا گرتوون ئه‌و به‌رپرسانه‌ن، که‌ زۆربه‌یان کۆنه‌ به‌عسیین و ده‌ستیان به‌ خوێنی ئه‌م میلله‌ته‌ سووره‌، کردوویانه‌ته‌ شوێنی پیشانگای ئۆتۆمبیل و فرۆشتنی نه‌وت و گاز. ئێمه‌ که‌ له‌ شۆڕشی کوردستاندا به‌وه‌ ناسراوین پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌ بووین، ئه‌مڕۆ هه‌موومان له‌ سایه‌ی جاشه‌کانی 31ی ئابه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ر بووین و بێلانه‌ ماوینه‌ته‌وه‌. له‌ کاتێکدا سه‌رۆکجاش و ئه‌من و سیخوڕه‌کان به‌ پاڵپشتی جاشه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لای ئاشبه‌تاڵ ڕۆژ به‌ ڕۆژ خانووه‌کانیان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن و به‌ نوێترین که‌لوپه‌لی گرانبه‌ها پڕی ده‌که‌نه‌وه‌. له‌ کاتێکدا منداڵی ئه‌وان هه‌ر یه‌که‌ی ژووری خۆی هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ هه‌موومان ژوورێکمان نییه‌ تیایدا بحه‌سێینه‌وه‌. ئایا جاشه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ تۆڵه‌مان لێ ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ ئێمه‌ دژی ئه‌و به‌عسه‌ بووین، که‌ ئه‌و ده‌بابه‌کانی هێنایه‌ شاره‌که‌مانه‌وه‌؟ ئێمه‌ خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ به‌وه‌ ناسراوین، که‌ ناتوانین زوڵم له‌ که‌س قه‌بووڵ بکه‌ین و مێژووش شایه‌تمانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت جاشه‌کانی 31ی ئاب چاک بزانن ئێمه‌ چیڕه‌مان درێژه‌ و واز له‌و خانووانه‌ی خۆمان ناهێنین. ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و لێتان ڕاده‌په‌ڕین. کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ده‌چینه‌ پێش سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگمان به‌ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ین. هاواریش ده‌که‌ین بژی لیستی گۆران. بژی ئه‌و سه‌رکرده‌ پاکانه‌ی، که‌ ئه‌و لیسته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. بژی پێشمه‌رگه‌ی گۆڕان. بتۆپێ که‌ره‌ دێزه‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعودی 31 ی ئاب و ناوچه‌وان 13. بمرن جاشه‌کانی بنه‌ماڵه‌. سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌و پیاوه‌ له‌رزۆکانه‌ی سواری که‌ره‌ دێزه‌که‌ بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە