گەندەڵیەكانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەشى دووەم
Tuesday, 04/09/2012, 12:00
زۆرن ئەو راوێژكارانەى كە كەس راوێژیان پێ ناكات و تەنانەت لەنێو ماڵ و منداڵى خۆشیان بە شایەنى ئەوە نازاندرێن كە پرس و رایان پێبكرێت.كەچى لەنێو وەزارەت و دام و دەزگا ئیفلیج بووەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و بەتایبەت وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەو بەناو راوێژكار و شارەزایە بێ بڕوانامە و نەخوێندەوارانە كە بەدرێژایى تەمەنیان ناتوانن مومارەسەى پیشەكەى خۆیان بكەن مانگانە موچەى زیاتر لە5 فەرمانبەرى تازە دامەزراوەى دەرچووى زانكۆ وەردەگرن و ئەوە جگە لەهەموو ئەو ئیمتیازاتانەى كە بەهیچ شێوەیەك بە شایەنیان نازاندرێت.
وەزارەتى شارەوانى و گەشتووگوزار لەهەردوو كابینەى پێنجەم و شەشەم نغرۆى ئەو جۆرە راوێژكار و شارەزایانە بووە كە بە پێى ئەو بەڵگانەى كە لامانە زۆرینەى هەرە زۆریان جگە لەوەى كە راوێژیان پێناكرێت و شارەزاییان لە هیچ بوارێكدا نیە بەڵكو وەكو هەر فەرمانبەرێكى حكومەت دەوامى ئاسایى ناكەن.
(گوهار شەمدین) ئافرەتێكە لە نموونەى ئەو گەندەڵى و ناعەدالەتى و بەهەدەردانى سامانى میللەتەكەمان. كە بە پلەى راوێژكارى وەزیر بۆ كاروبارى شوێنەوار لەسەر میلاكى بەرێوبەرایەتى گشتى و دەستەى گشتى گەشتووگوزارى سەربە وەزارەتى شارەوانى لەماوەى چەندین ساڵى رابردوودا مانگانەى موچەى چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارى وەرگرتووە لەكاتێك گوهارى گەشتوگوزار دانیشتووى ووڵاتى كەنەدایە و لەماوەى خزمەتى 6 ساڵەى راوێژكاریدا تەنانەت بۆ6 رۆژیش لە كارەكەى هەر نەبینراوە، كەچى جیا لەوەى موچەكەى بۆ دەنێرنە كەنەدا جگە لەوە ئوتومبێلێكى ئاخیر مۆدێلى گالۆپەریشیان بۆ كریووە و ماوەى چەندین ساڵە لە گەراجى وەزارەت بۆیان راگرتووە و كەسیش بۆى نیە بەلایدا بروات. ئەمە سەڕەراى ئەو شوقەیەى كە بە شوقەكانى زەكەریا ناسراوە لە هەولێر مانگانە بە بڕى زیاتر لە 2500 دۆلار بۆى بەكرێ گیراوە لە كاتێك گوهارخان ساڵى جارێك بۆ ماوەى كەمتر لە هەفتەیەك لە كوردستان دەمینێتەوە.
لە لایەكى دیكە كەسێك بەناوى فەرهاد محەمەد دەرچووى ئامادەیى كشتوكاڵ و بە خزمەتى دواى راپەڕین كراوەتە راوێژكارى راگەیاندنى وەزیرى شارەوانى بە پلەى شارەزا لەكاتێك فەرهاد محەمەد خۆى ووتەبێژ و بەرپرسى بەشى راگەیاندن و سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵانیشە. فەرهاد جگە لەوەى موچەكەى مافى رەواى چەند گەنجێكى ماندوونەناس و زەحمەتكێشى كوردستانە كە خۆى لە نزیكەى 5 ملیۆن دینار دەدات. مانگانە لە گوڵانیش بڕى 4 ملیۆن دینار وەك موچە وەردەگرێت. ئۆتۆمبێلى ژمارە تایبەتى جۆرى مۆنیكاى وەزارەتى شارەوانى بەبێ ئاگادارى وەزیر خستۆتە سەرناوى خۆى و لەگەڵ نەرمین ى خێزانى كە فەرمانبەرى راگەیاندنە بە موچەى ملیۆنێك و دووسەد هەزاردینار . هاوشێوەى گوهار خۆیى و خێزانەكەى بۆ تەنها رۆژێكیش دەوامیان نەكردووە و نەیانتوانیووە لەنێوان خۆیى و خێزانەكەى لە جەنجاڵى ژیان و گرفتەكانى راوێژ بەیەكتر بكەن ئێستا نازانرێت چۆن ووڵاتێك پێویستى بە راوێژى ئەو بەرێزە هەیە.هەربۆیە كراوەتە سەرنووسەرى گوڵان و خۆیى و دوو كورەكەى مانگانە پتر لە 7 ملیۆن دینارى حیزبش بۆخۆیان گڵ دەدەنەوە.
بەهەمان شێوەى گوهار و فەرهاد زیاتر لە 10 نموونەى بەڵگە دارمان هەیە بۆ پلەبەرزكردنەوەى بێ مانا و نایاسایى لە وەزارەتى شارەوانى كە زۆرینەى لەسەر دەستى سەمیر عەبدولڵا لە كابینەى شەشەم ئەنجامدراوە. لەبەشى سێیەم باسیان لێوەدەكەین.
لە لایەكى دیكە
لەو رۆژانە كۆمەلێك گەنج و كادیرى پارتى دیموكراتى كوردستان لە ناحیەى بەحركە لە یاداشتێكدا داوا لە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت دەكەن كە رێگرى بكەن لە بەرپرسى ناوچەى بەرحركە كە لەبەر چاوى حكومەت و خەڵكى بەش مەینەت و بنەماڵەى شەهید و ئەنفال هەستاوە بە بەخشینى 100 پارچە زەوى بێ تاپۆ بە خزم و كەس و كارى خۆى و بەشێوەى تەجاوز ئێستا خانوییان لەسەر ئەو زەویانە دروستكردووە كە پێشتر بۆ بنەماڵەى شەهیدان تەرخانكرابوون بەشێوەیەكى یاسایى ئیفرازیان بۆ بكرێت و لەسەریان دابەشبكرێت.كە ئەوەشیان لە بێ خەبەرى شارەوانى و خودى وەزیرە كە ئاگادارى بەشە گەندەڵەكانى شارەوانى نیە چۆن هاریكارى گەندەڵكارانن.
وەكو چۆن ئەو شەش شارەوانیەى كە لەهەولێر دروستكراون بوونەتە هۆكار بۆ مل ئەستووربوونى چەند بەرپرسێك لەو شارەوانیانە بە بەرتیل وەرگرتن بۆ راپەراندنى كارە نایاساییەكان.
بەهەمان شێوەش لە سەرۆكایەتى شارەوانى كە.
شتیكى زۆر ئاساییە گەر هەندیك دامودەزگاى حكومەت پاش دەوامى رەسمى لە دائیرەكانیان بمیننەوە یاخود بگەرینەوە بۆ دەوام پاش ئەم كاتە بۆ راپەراندنى كارەكانى هاوولاتیان وەك نەخۆشخانەو پۆلیس بەمەرجیك باریكى نا ئاسایى لە ئارادا بیت وەك تەقینەوە یا هەر كارەساتیكى تر,بەلام سەرۆكایەتى شارەوانى نەك بەشەكانى لە رۆژى پشوى رەسمى وەك رۆژى هەینى 31ى ئاب تا درەنگانى شەو پاش كاتژمیر 12ى شەو بگەرینەوە بیناكەو كۆبونەوە ببەستن چى مانایەكى هەیە,هەرچەندە لە ئیستاوە ئەگەر كاریكت لە شارەوانى هەولیردا هەبیت دەبیت بچیتە مالى سەربەستە شەل یان علی رەشید چونكە ئیشەكانى مالەوە (گەرەنتیە),ئەم دوو ناوبراوە شەو تا درەنگانیك لەگەل چەند كەسیكى تردا كە هەندیكیان هەر فەرمانبەرى ئەم دەزگایەش نین لە كۆبوونەوەدا بوون,باشە ئەم جۆرە كۆبونەوانە چى بە دواوەیە؟نهینیەكانى چیە؟ بۆچى لە درەنگانى شەودا لە رۆژى پشووى رەسمیش دەبەستریت؟كین ئەوكەسانەى كە ئەمانە نایانەویت بیانبینن؟بەریوەبەرى نویى شارەوانى هەولیر پاش ئەوەى دەستنیشان كرا كە گوایا دژى گەندەلیەكانى سدقى زرارى بووە,نابراو دەرچوو خاوەنى چەندین كۆمپانیاى تایبەتیە و چۆنیەتى دەستنیشان كردنیشى ئەوە باسیكى ترە بەلام پرسیا ئەوەیە مامۆستایەك چۆن لە مامۆستاییەوە بۆ وەزارەتى كشتوكال دواتر بۆ شارەوانى؟من نامەویت ببمە پاریزگارى سدقى زرارى بەلام هەر هەموو گەندەلیەكانى سدقى لە ریگاى سەربەستە شەلەوە بوو,بەلام ئەمیان باجەكەى دا,لە كۆتایی دا بەستنى ئەم جۆرە كۆبونەوانە لەم جۆرە كاتانەدا جی ى گومانى هەموو كەسیكە
بە هەمان شێوە.
كارگە شڕەكەى شارەوانى لە سەرەتاى ساڵى پار بە ڕەزامەندى وەزیرى شارەوانى هەولێر هەڵبژێررا بۆ كڕین ، لەپاش پەیوەندىیەكى تلفۆنى نیهاد بارزانى كە شەریك بوو لەگەڵ بەڵێندەر شوان بكر حسن و براكانى دارا و سیروان و كامەران كە خاوەنى كۆمپانیاى ڕێزان و سانا و ساڵەیى و ئاسانن بە یەكەوە و هەرچى ئیشوكارە تایبەتەكانە بەبێ تەندەر ئەدرێتە ئەوان و بۆ خۆیشیان كارگەى قیریان هەیە ، لە پەیوەندیە تلفۆنیەكەدا پێ ى ووتن كە ئەبێ كارگەى قیر و كارگەى شكێنەرى بەرد و قەپان هەر لەوان بكڕن هەرچەندە بەردشكێنەكەیان نوێش نەبوو هەرچى ئیشى فڕۆكەخانەى هەولێرى نێو دەوڵەتییە پێ ى كرابوو دووبارە بۆیاخێكى جوان كرابووەوە و یەكسەر جەنابى پارێزگار ڕەزامەندى نیشاندا و بردیان كارگەیەكى توركى بەناوى جسان دابمەزرێنن بۆ شارەوانى بەبێ َى دانانى لێژنەى سەرپەرشتیار و بەبێ دانانى هیچ ئەندازیارێكى شارەزا لەوێ .
. نازانرێت لە كوێى دونیا بەو دڵڕەقى و بێ ویژدانیە ئیدارەى ووڵاتێك كراوە كە لەو قۆناغەى ئێستاى كارى بنیاتنانى پایە سەرەكیەكانى بە دەوڵەت بوون و بەرەوپێشچوون زەروورەتى حەتمى كاركردنى ئەو بەناو بەرپرسانەیە.كەچى نەوەك دركى پێ ناكەن و كارى بۆ ناكەن ، بەڵكو بوونەتە مایەى رووخانى پەیژە هەرە سەرەتاییەكانى ووڵاتێكى پڕلە چاوەروانى بۆ یەكسانى كۆمەلایەتى و چاكسازى ئیدارى.
لە ئێوە دەپرسم كێ هەیە لە هەموو ئەو ناعەدالەتیانە لێپرسینەوەبكات؟
كێ هەیە جوامێرانە ئەو دەرفەتە بە هەل بزانێ و پیاوانە قۆڵى ئەمەكدارى لێ هەڵماڵێ و وەكو بەرپرسێك بێتە مەیدان و زنجیرى زمانى پاكى و نمەك حەلالى خۆى بكاتەوە و بلێ ئەرێ تاكەى دەتانەوێ ئەو میللەتە ئازار بدەن و قوڵایە ناعەدالەتیەكان بگەیننە سەر ئیستقان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست