به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش قوتابیین.. 100%ی ده‌رچووانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی وه‌رنه‌گیراون
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی بیستم له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه كه سه‌رجه‌م (100%)ی قوتابیانی ده‌رچووی ئه‌مساڵ له شه‌شه‌می ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان وه‌رده‌گیرێن، تاڕاده‌یه‌ك هیوام به‌به‌رهاته‌وه كه له‌پاش هه‌وڵدانێكی بێ‌وچان و كوشتنی كاتێكی زۆری ته‌مه‌ن، له خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه و كۆشش و به‌شدارییكردن له تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی و خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م، ماندووبوونهكانم به‌هه‌ده‌ر ناچێت.
به‌ڵام شه‌وی 1- 2/11 پاشئه‌وه‌ی ناوی ده‌رچووانی ئه‌و قۆناغه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و قوتابیانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو (30) ساڵه‌وه‌یه ناویان له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك نه‌هاتووه‌ته‌وه، كه ئه‌وانیش زوربه‌یان قوتابییه ده‌ره‌كییه‌كان بوون و له‌پاش چه‌ندین ساڵا دابڕان له‌خوێندن دووباره ده‌ستیان داوه‌ته‌وه خوێندن و هیوایه‌كیان به خوێندن له‌م كوردستانه‌دا ماوه.
من له‌پاش شه‌ش ساڵا دابڕان له خوێندن له شه‌شه‌می ئاماده‌یی، ئه‌مساڵا هه‌ستام به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی وێژهبی و نمرهكانیشم له‌سه‌روو ههشتاوهیه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم (31) ساڵه، ناوم له هیچ جێگایه‌ك ناهاتووهتهوه و من و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه وه‌كو من وان، ماندووبوونیان بێ‌نرخ كرا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه باس له ته‌مه‌نی سه‌روو (30) ساڵا ده‌كات له رێبه‌ره‌كه‌دا هاتبوو، به‌ڵام ده‌بوو هه‌رله سه‌ره‌تاوه به‌و كه‌سانه‌یان رابگه‌یاندایه كه ئه‌و بڕگه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، كه به‌شداریی تاقیكردنه‌وه نه‌كه‌ن و كاته‌كانی خۆیان له‌پێناو شتێكی بێئه‌نجامدا به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن.
هیوادارم ئه‌و تروسكه‌ی ئومێده‌ی كه به‌شێك له قوتابیانی ده‌ره‌كیی به خوێندن مابوویان، به‌ته‌واوی نه‌كوژێته‌وه و له قۆناغێكی نزیكی دیكه‌دا وه‌رگیرانی ئه‌وانیش له كۆلێژ و په‌یمانگاكان یان له یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی ئێواراندا رابگه‌یه‌نرێت.
ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست