کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادوه‌رێك و سواڵى دەنگ

Sunday, 23/02/2014, 12:00


يه‌كێك له‌ داهێنانه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كه‌ پێويسته‌ وه‌ك داهێنه‌ر حيسابى بۆبكه‌ين ئه‌وه‌يه‌ :
كامێرامانێكى مه‌لَبه‌ندى له‌ رِانيه‌ كرد به‌ دادوه‌ر ئه‌مه‌ ئێستانا به‌لَكو نزيكه‌ى ده‌ سالَ پێش ئيستا , به‌ده‌ر له‌ هه‌موو ياساو رِێنماييه‌كان به‌ برِيارێكى تايبه‌ت .
ئه‌گه‌ر كامێرامانيكى حيزبه‌كه‌ى ببێت به‌ دادوه‌ر به‌بێ هيچ پێشينه‌يه‌كى ياسايى
, ئه‌بێت ئه‌م زاته‌ چى بكات , كاكه‌ (سامان فتاح حسێن) ئه‌و كه‌سه‌يه‌ , كه‌ به‌ قانوون جاهيل و نه‌زانه‌ , له‌ دادگايدا كه‌سيكى گه‌نده‌لَ و كه‌سێكى زۆر بێ مۆراله‌ و له‌ رِووى كۆمه‌لاَيه‌تيه‌وه‌ كه‌سێكى زۆر بچووك و شه‌رمه‌زاره‌ به‌رامبه‌ر ده‌ولَه‌مه‌ندو كه‌سانى عه‌شايرى زۆنه‌كه‌ , زۆر خۆ به‌زلزان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌ست .هه‌تا توانى گيرفانه‌كانى ناوچه‌ى قه‌لادزێ ى داته‌كاند , دواتر بۆ رانيه‌ نقلَ كرا , ئه‌وه‌تا له‌ سالَى 2004 وه‌ هه‌تا ئێستا له‌و شاره‌يه‌ , كه‌له‌ سالَى 2010 نقلَ كرا ده‌ستى سه‌رۆك هۆزى ئاكۆي هه‌تا فه‌رمانى نقلَكردنى هه‌لَبوه‌شێنێته‌وه‌ , ئافه‌رم سيسته‌مى نه‌زانى كه‌ سه‌رۆك هۆزێك فه‌رمانه‌كه‌ت هه‌لَبوه‌شێنێته‌وه‌ , بێجگه‌ له‌ هه‌موو گه‌نده‌لَيه‌كانى كه‌ له‌ نوسينێكى تردا به‌ ديكۆمێنت و برِياره‌كان گه‌نده‌لَيه‌كانى كاكه‌ سامان ئه‌خه‌ينه‌ رِوو , به‌لاَم ناكرێت ليره‌دا باسى گه‌نده‌لَيه‌كى گه‌وره‌ى نه‌كه‌ين ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م كاكه‌ سه‌رۆكى يه‌كه‌ى ژمێريارى هه‌رسێ دادگاى (رِانيه‌ , حاجياوا , پشده‌ر) ه‌ وه‌ به‌ هاوكارى دوو كارمه‌ند به‌ناوى (ن) كه‌ خزميه‌تى و وه‌ (ه) فه‌رمانبه‌رێكى تازه‌ دامه‌زراوه‌ سالاَنه‌ (يه‌ك مليارو دوو سه‌دوو په‌نجا مليۆن) دينار به‌ ئاره‌زووى خۆى به‌ هاوكارى ئه‌و دووانه‌ , ته‌خشان ئه‌كات دور له‌ رِێنمايى دارايى و دوور له‌ هه‌موو جۆره‌ چاودێريه‌ك , به‌شێكى زۆرى ده‌ستكه‌وتى ئه‌و پرِۆسه‌يه‌ ئه‌كاته‌ قورِگى خانوه‌كه‌ى كۆيه‌يداو كه‌ هه‌ر ته‌واو بوونى نيه‌و بوه‌ به‌ خه‌سته‌خانه‌ چوار سده‌ قه‌ره‌وێله‌يه‌كه‌ى سلێمانى .
كاتێك له‌ماوه‌ى پێشودا چه‌ند دادوه‌رێك دامه‌زران كه‌ ئه‌بوايه‌ ئه‌ميش ئالَگۆرِى پێبكرايه‌ به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م تۆرِه‌كه‌ى هه‌ر له‌ رِانيه‌ ماسى ئه‌گرێت , نايه‌وێت بگوێزرێته‌وه‌و ئه‌م جاره‌يان سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ش دادى نه‌دا به‌ناچارى وه‌ به‌ هاوكارى مه‌لَبه‌ندى(8) ى رِانيه‌ى خۆى بۆ په‌رله‌مانى عێراق كانديد كرد . دياره‌ بازارِى ئه‌مه‌يان باشه‌ , وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوو ئه‌وا به‌پێى ئه‌م پلانه‌ له‌ رِانيه‌ ئه‌مێنيته‌وه‌ .
پێشمه‌رجى خۆكانديد كردن كه‌نارگيريه‌ () له‌ پيشه‌كه‌ , كه‌ ئه‌بێت كاكه‌ سامانيش كه‌نارگيرى بكات . ئه‌وه‌ى بابه‌تى ئه‌م نوسينه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م كاكه‌يه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستى به‌ پرِوپاگه‌ندى هه‌لَبژاردن كردووه‌ , ئه‌مه‌ش به‌و مانايه‌ نيه‌ كه‌ به‌رنامه‌ى هه‌لَبژاردنى هه‌يه‌ , به‌لَكو هه‌تا ئێستا حيزبه‌كه‌شى به‌رنامه‌ى نيه‌ , چونكه‌ ناتوانێت به‌رنامه‌ بۆ مالَه‌كه‌ى خۆى دانێت , خۆ به‌رنامه‌ى بۆ چيه‌ ئيتر يه‌كێتنى بووه‌ به‌ حيزبى بنه‌مالَه‌ .
ئه‌م كاكه‌ دادوه‌ره‌ رِۆژانه‌ له‌كاتى 11بۆ12 ده‌وامى فه‌رمى به‌جێده‌هێلێت . سه‌ردانى فه‌رمانگه‌و به‌رپرسان و به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيه‌كان ئه‌كات وه‌ بۆ شارۆچكه‌و ديهاته‌كان . به‌مه‌رجێك كه‌ كاتى پاگه‌نده‌ى هه‌لَبژاردن ديارى نه‌كراوه‌ ؟
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و چالاكيانه‌ى ئه‌م كاكه‌يه‌ :
له‌ رِۆژي 26\ 1 \ 2014 , پاش ئه‌وه‌ى به‌چه‌ند كاتژمێرێك ده‌وام جێده‌هێلێت به‌ ياوه‌رى رِائيد دلَدار ئيبراهيم كه‌ ئه‌ميش نمونه‌يه‌كى ترى گه‌نده‌لَكارى گومرگه‌ , به‌ناو به‌شه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى گومرگى رِاپه‌رِين ئه‌گه‌رِێت بۆ سوالَكردنى ده‌نگ .
رۆژى 20\ 1\ 2014 پاش ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌وام جێده‌هێلێت , به‌ ئۆتۆمبێلى مۆنيكا كه‌ به‌ ياوه‌رى پۆليسێكى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى بارى شارستانى رِانيه‌ سه‌ردانى چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كى كردووه‌ .
رۆژى 28\ 1 \ 2014 به‌ ئوتومبێلێكى جۆرى هۆنداى توكسۆن چو بۆ سه‌ردانى ئه‌و خێرخوازانه‌ى كه‌ به‌ته‌مايه‌ خێرى ده‌نگى پێبكه‌ن , به‌ ياوه‌رى به‌رِێوه‌به‌رى چاودێرى ناكامه‌كان له‌ رِانيه‌ , به‌رِاست چاودێر ئاوها ئه‌بێت , كه‌ ئه‌رك و ده‌وامى خۆى وه‌لا ناوه‌ ئه‌م دادوه‌ره‌ ده‌سه‌لاَتى رِانيه‌ به‌ خه‌لَك ئه‌ناسێنێت . ئه‌م كاكه‌ دادوه‌ره‌ شانه‌يه‌كى تريشى هه‌يه‌ له‌ناو پارێزه‌رانى رِانيه‌ , بۆ مه‌به‌ستى سوالَى ده‌نگ كه‌ خۆيان و ئۆتۆمبێله‌كانيان به‌كارده‌هێنن .
شه‌وى 25 \1 \ 2014 به‌ هاوكارى پارێزه‌ر عبدالرحمن محمد ممند سه‌ردانى شارۆچكه‌ى حاجياواى كرد سه‌ردانى مالَى(سالح احمد محمد) ئه‌كات كه‌ پياو ماقولَى گونده‌كانى (دێلێژه‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ و مه‌مه‌نداوا) يه‌ كه‌ سه‌ر به‌ناحيه‌ى بنگرده‌ .
پارێزه‌رێكى تر به‌ناوى رِێبوار مام ئاغا ئه‌ميش خۆى و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌ خزمه‌تى جه‌نابى دادوه‌ر دايه‌ كه‌ مالَ به‌ مالَ و دێ به‌ دێ ئه‌يگێرِێت وه‌ شاباشێكى نيه‌ .
له‌ رِۆژى 4 \ 2 \ 2014 له‌ گه‌شتێكى مه‌كۆكيدا دێهاته‌كانى ده‌وروبه‌رى رِانيه‌ گه‌رِا . ئێستاش له‌ هه‌ولَى ئه‌وه‌دايه‌ كه‌ له‌ رِێگه‌ى (لوقمان) ناوێكه‌وه‌ بچێت بۆ فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ .
له‌ هه‌ممووى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م دادوه‌ره‌ كه‌سێكى قسه‌زان نيه‌ , به‌لَكو خۆى داوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ى كه‌ ياوه‌رى ئه‌كه‌ن له‌ پۆليس و پارێزه‌ر كه‌سانى ده‌ولَه‌مه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و هه‌ر كه‌سێكى تر , ئه‌وانه‌ قسه‌و باسى بۆ ئه‌كه‌ن له‌ناو خه‌لَكيدا , ئه‌يناسێنێ , داماوه‌ خۆى زمانى له‌ قسه‌ كه‌وتووه‌ .
ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م كاكه‌يه‌ ئه‌ناسێنێت ئه‌زانێت كه‌ زمانى عه‌ره‌بى نازانێت , كه‌ زمانى قسه‌و نوسينى ناو په‌رله‌مانه‌ , ئه‌مه‌ش له‌وانه‌يه‌ كاره‌كه‌ى مه‌يسه‌ربێت , چونكه‌ حيزبه‌كه‌ى لێى ناپرسێت كه‌ تۆ له‌ناو په‌رله‌مان چ چالاكيه‌كت هه‌يه‌ . چ حيكمه‌تێكى تيدايه‌ كه‌ كه‌سێك چاره‌كه‌ دێرِێك عه‌ره‌بى نه‌زانێت ببێته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان .
كه‌سێك كه‌ خۆى ياسايى بێت نابێت سه‌رپێچى بكات هێشتا وادوى پاگه‌نده‌ى هه‌لَبژاردن ديارى نه‌كراوه‌ چۆن ئه‌م ئاوا به‌ ئاشكرا پێشێلى ده‌كات .
دياريكردنى چه‌مكى قانونى پاگه‌نده‌ى هه‌لَبژاردن ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌وه‌ مافى هه‌موو كانديدێكه‌ كه‌ به‌رنامه‌ى هه‌لَبژاردنى له‌و ماده‌يه‌ى كه‌ دياري ئه‌كرێت بخاته‌ رِوو له‌ رِێگه‌ى ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ ياسا دياريكردووه‌به‌ گوێره‌ى ياسايى هه‌لَبژاردنه‌كانى عێراق ژماره‌ 16 ى سالَى 2005 و له‌ ماده‌ى (20) داهاتوه‌ كه‌ هه‌لَمه‌تى هه‌لَبژاردن له‌و واده‌يه‌وه‌ كه‌ دياريئه‌كرێت هه‌تا رِۆژێك پێش پرۆسه‌ى هه‌لَبژاردن .
هه‌ركانديدێك كه‌ پله‌يه‌كى حكومى هه‌بێت , ئه‌بێت كه‌نارگيرى (استقاله‌) بكات , ئه‌م كاكه‌يه‌ وه‌كو خۆى ئه‌لََێت به‌نيازه‌ بيكات به‌ مۆلَه‌ت , يان ئه‌وه‌تا جاهيله‌ يان قانون , يان ئه‌م جاره‌ش سه‌رۆك هۆزێك بۆ مۆلَه‌ته‌كه‌شى هاوكارى ئه‌كات , ئه‌م سيسته‌مه‌ داوه‌ريه‌ى ئێستا ئه‌مجۆره‌ ده‌نگۆيه‌ ئه‌خاته‌وه‌ له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا ناكرێت سه‌رۆكايه‌تى دادگاى تێهه‌لَچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى له‌مه‌شيان هه‌ر چاوى خۆى بنوقينێت , تۆبلَێيت تارماى سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ له‌ناو هۆلَه‌كانى دادگادا بێت .
ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م كاكه‌ يه‌ ئه‌يكات و كردوويه‌تى دووره‌ له‌ هه‌موو پێودانگێكى ياسايى و ياساو رِينماييه‌كانى هه‌لَبژاردن , بۆ شكۆى دادوه‌ر و سيسته‌مى داوه‌رى نابه‌جێيه‌ كه‌ دادوه‌رێك هه‌ر رِۆژه‌ى به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه‌ بێت ئه‌م مالَ و ئه‌ومالَ ئه‌م گه‌رِه‌ك و ئه‌و گه‌رِه‌ك ئه‌م فه‌رمانگه‌و ئه‌و دێهاته‌و ئه‌م پياو ماقولَ و ئه‌م فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ . باشه‌ ئه‌ى ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌وانه‌ داوايه‌كى ياساى له‌به‌رده‌مى ئه‌ودابو ؟ چۆن له‌گه‌ل سوالَ لێكردى ده‌نگه‌كه‌يدا , هاوتاى ئه‌كاته‌وه‌ ؟
كه‌واته‌ با بپرسين كه‌ ئه‌مه‌ دادوه‌ره‌ يان سوالَكه‌ره‌ .
تێبينى
ناوو ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌كان لاى كوردستان پۆست پارێزراوه‌
دوو فه‌رمانبه‌رى رانيه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە