ڵیستی گۆڕان و به‌رنامه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موو لیسته‌کان به‌تایبه‌ت لیستی گۆڕان به کۆمه‌ڵێک درووشمی زۆر هیوائامیزهوه چاکی خه‌باتی دیموکراسییانه‌یان لێهه‌ڵماڵی و که‌وتنه نێو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌ش وایکرد که جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و ماندووبوو له گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان هیوایان بێته‌وه‌به‌ر و روو له لیستی گۆڕان بکه‌ن و له ده‌وری کۆببنه‌وه. ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌و راستیه ده‌خه‌نه‌ڕوو که جه‌ماوه‌ری خێرله‌خۆنه‌دیوی باشووری کوردستان چه‌نده له‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه بێزاربوون و چه‌ندێک له‌چاوه‌ڕوانی هێزێکی به‌رهه‌ڵستکاری راسته‌قینه بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌وری کۆببنه‌وه و له‌ڕێگایه‌وه داکۆکی له مافه‌زه‌وتکراوه‌کانی خۆیانبکه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه گرنگه ئاماژهبکهین به ئاستی هۆشیاری سیاسی رێکخراوه‌کانی ژێره‌وه‌ی یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری سلێمانی و گه‌رمیان که هه‌میشه ملشۆڕی سیاسه‌ته چه‌وت و ناڕه‌واکانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی مام جه‌لا ل نه‌بوون و سه‌لماندیان که ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که تا دوێنێکه له رووی جه‌به‌ڕووتی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌ددامدا رادهوستان و به‌ده‌یان ده‌رسی جوامێرانه و شۆڕشگێڕانه‌یان ده‌دا، ئه‌مڕۆکه له رێگه‌ی چوونه سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان وڵامی جه‌لال تاڵه‌بانیشیان دایه‌وه و ده‌نگیان بهگۆڕاندا وبهزۆرینهی ده‌نگ سیاسه‌تی پڕتاوان و گه‌نده‌ڵی مام جه‌لالیان تووڕهه‌ڵدا.
به‌ڵام پرسی هه‌ره‌گرنگ کۆتایی نه‌هاتووه و له‌مه‌ودوا ده‌ستپێده‌کات که ئهویشدهرکهوتنی جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستانه له مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان که له‌درووشمه‌کانی لیستی گۆڕان و لیسته‌کانی تردا خرابوونه‌روو. ئه‌رکی تاکه‌که‌سه‌کانی باشووری کوردستانه که له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کان و گوند و شارۆچکه‌کاندا کۆمیته‌ی تایبه‌ت به دواداچوونی کار و خه‌باتی په‌رله‌مه‌نتاره‌کانی خۆیاندا دامه‌زرێنن و هه‌میشه له په‌یوه‌ندی زیندوودا بن له‌گه‌ڵیاندا و وایانتێگهیهنن که گه‌ل چاوی له‌سه‌ریانه و بێ‌ئاگا نه‌چۆته ماڵی خۆی هه‌موو پرسیاره‌کانی نهخستۆتهدهستی ئه‌وان و ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان چۆن بۆیان بلوێت ئاوها هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ ئه‌و پێشنیار و بابه‌تانه‌دا بکه‌ن که له کۆبوونه‌وه‌کانی ئایندهی په‌رله‌ماندا ده‌خرێنه‌ڕوو.
گه‌ل ده‌بێت ئهوهباشبزانێت که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک چه‌نده دیموکراتخواز و پێشکه‌وتووش بێت، ئه‌گه‌ر ده‌زگا و رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان چاویان له‌سه‌ری نه‌بێت و ئاگاداری کاره‌کانی نه‌بن و هه‌موو شتێکیان خستبێتهدهستی په‌رله‌مه‌نتاره‌کان، ئه‌وانیان له هه‌موو شتێکدا کردبێته ده‌مڕاستی خۆیان، ئه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژگاردا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتیکی گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆر، چونکه دوور له بۆچوونه‌کانی گه‌ل، به پێی خواست و ئیڕاده‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ئه‌و کاته سیاسهتدهکهن. به‌تایبه‌ت له ره‌وشی باشووری کوردستاندا که دیموکراسێتی ناڕاسته‌وخۆیه و له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه حوکمڕانی ده‌کرێت.
ئێمه له کۆمیته‌ی پشتگیری له لیستی گۆڕان له شاری ستۆکهۆڵم، له سه‌ر و به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر ئاگاداری که‌س و کار و دۆست و لایه‌نگرانی خۆمان ده‌کرده‌وه که ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان و له‌ده‌وری کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی باشووری کوردستان ببێته خاوه‌ن ئۆپۆزیسیۆنێکی راسته‌قینه له په‌رله‌ماندا و له‌وێشه‌وه فشار بخاته‌سه‌ر حوکمه‌ت که سیاسه‌تێکی کوردستانیانه و ره‌وا په‌یڕه‌وبکات و خواست و ویستی جه‌ماوه‌ر پشتگوێ نه‌خرێت و پرسیاره فرهگرنگهکان که پرسی شاری کورکووکی خۆشه‌ویستمان و هه‌موو ئه‌و شار‌و ناوچانه‌ی که تا وه‌کو ئێستاش له راستیدا داگیرکراون، ئابووری کوردستان که سه‌ر و سامانی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستانه به ده‌سه‌ڵات و کۆبوونهویهتی له‌ده‌وری و ده‌یان پرسیاری گرنگی تر له‌بیرنه‌کرێت و ببێته به‌رنامه‌ی زیندووی هێزی به‌رهه‌ڵستکاری باشووری کوردستان.
لیستی گۆڕان ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌بیربێت که ده‌بێت له رووی پێکهاته‌ی نێو ریزه‌کانیدا جیاواز بێت له پارت و یه‌کێتی له‌و باره‌یه‌وه که که‌سانی گه‌نده‌ڵ و فایلداریان تێدا نه‌بێت و که‌سیان تێدا نه‌بێت که سه‌رو سامانی خه‌ڵکی داگیرکردبێت، چونکه ساڵه‌های ساڵه ئێمه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌وه تاوانبارده‌که‌ین که گه‌نده‌ڵن و سه‌رو سامانی کوردستانیان بۆخۆیان تاڵانکردووه، ئه‌گه‌ر که‌سانی له‌وبابه‌ته له ریزه‌کانی لیستی گۆڕانیشدا هه‌به‌ن، بۆچی په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌وان درێژبکه‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ خۆمانیش وه‌ک ئه‌وان وابین؟
زۆر گرنگه بۆ میسداقیه‌تی لیستی گۆڕان له ئاست جه‌ماوه‌ردا که سه‌رکردایه‌تی لیستی گۆڕان ئاوڕبداته‌وه له رابردووی سیاسی خۆی و هه‌رچی که‌م و کورتی و تاوانێکیان ئه‌نجامداوه دانی پێدا بنێن و بۆ جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستانی روونبکه‌نه‌وه و داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و رێز له هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی بگرن، چونکه شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان و تاوانه‌کان له جه‌ماوه‌ر له لایه‌که‌وه بێڕێزیه‌کی گه‌وره‌یه به هه‌ست و شعووری گه‌له‌که‌مان و له لایه‌کی تریشه‌وه زه‌نگی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه له سیاسه‌تی ئه‌وان بۆ رۆژگاری داهاتوو له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌میشه ده‌بنه جێی تانه و توانج و په‌نجه راکێشانی تاوان بۆیان، که ئه‌وه‌ش زیانێکی مه‌زن به باوه‌ڕی گه‌ل به لیستی گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و گه‌رم و گۆڕییهی که جه‌ماوه‌ر له ئاست لیستی گۆڕان نیشانی داوه کزده‌بێته‌وه و سه‌رئه‌نجامیش زیان به هه‌موو پرۆسه‌که ده‌گات و کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت لێی.
ئایه لیستی گۆڕان نیازی ئه‌وه‌ی نیه که تهبهلوهر بکات و ببێته رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی، یان هه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌ناوی ی.ن.ک وه خه‌بات بکه‌ن؟ ئه‌مه پرسیارێکی فره گرنگه چونکه به‌سه‌دان که‌س که له‌ده‌وری لیستی گۆڕان کۆبوونه‌ته‌وه و هێز و ووزه‌ی خۆیانیان پێبه‌خشیوه، له ڕاستیدا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان نه‌بوون و نین، ئه‌وان داوای گۆڕانکاری راسته‌قینه ده‌که‌ن له هه‌موو روویه‌که‌وه.
هه‌ر له‌ئێستاوه گرنگه پلانڕێژی بکرێت بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزئسیۆن که هه‌موو رێکخراوه و پارتیه سیاسیه‌کان له ئامێزبگرێت و بناغه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێکی توکمه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی که له لایه‌که‌وه هیوایه‌کی زیاتر به گه‌ل ببه‌خشن که کوردستان بۆ هه‌تاهه‌تایه موڵکی دوو بنه‌ماله نیه و له لایه‌کی تریشه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2013 دا هیچ ده‌نگێک به فیڕۆنهڕوات و هه‌وڵبدرێت هه‌ر له ئێستاوه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش مافی به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لێزهوتنهکرێت وه‌ک ئه‌م جاره، ئێمه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگ به دوو بنه‌ماڵه‌ی تاوانکار ناده‌ن و ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی بنه‌ماڵه ده‌ردێنن، که ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی باشووری کوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌کانی باشووری کوردستان و رزگارکردنی خاکی نیشتیمانی خۆشه‌ویستمان.
بۆ جۆشدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری زۆر گرنگه که جه‌ماوه‌ر فهرامۆشنهکرێت و به‌کردار به‌شداری بکرێن له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستاندا ئه‌ویش له رێگه‌ی سمینار، کۆڕ و خۆپیشاندان و مانگرتن، ئیمزاکۆکردنه‌وه و نامه ناردن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم و حوکمه‌تی به‌غدا له مه‌ڕ پرسیاره گرنگه‌کاندا، ئێستا جه‌ماوه‌ر له دۆڵێکه و ده‌سه‌ڵاتیش له دۆڵێکی تر که ئه‌وه‌ش نابێت وابێت.
فشاربخرێته سه‌ر لایه‌نی حوکمڕان که هیچ پارتیه‌ک نوێنه‌رایه‌تی نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، به‌ڵکو نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێت هی حوکمه‌تی هه‌رێم بێت و به‌وه‌ش قورساییه‌کی تر ده‌درێت به ستاتۆی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی باشووری کوردستان هه‌م له ناوه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
ئێمه له کۆمیته‌ی پشتگیری له لیستی گۆڕان له ستۆکهۆڵم /سوید وه‌ک هه‌موو که‌سێکی کوردستانی و دیموکراتیخواز و سه‌ربه‌خۆییخواز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که سه‌رکردایه‌تی گۆڕان ئه‌و داواکارییانه‌ی سه‌ره‌وه له یاد نه‌که‌ن و به جیدی وه‌ریگرن و کاریبۆبکهن، ئه‌گینا باوه‌ڕی ئێمه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز لاوازده‌بێت و له ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر ده‌گه‌ڕێین. به‌هیوای ئه‌وه‌ی که به هه‌موومان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێگه‌ی خه‌باتێکی دیموکراسییانه و ئاشتیخوازانه و جه‌ماوه‌رییانه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا ده‌سه‌ڵات بگێڕینه‌وه بۆ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی که گه‌لی باشووری کوردستانه. ده‌ست و دڵمان له گه‌ڵتانه و به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن.
کۆمیته‌ی پشتگیری له لیستی گۆڕان له ستۆکهۆڵم/ سوید
12ی ئابی 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست