نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوپای رزگاریی کوردستان و شه‌هیدانی پارتی ئازاد
Monday, 22/11/2010, 12:00
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان!
نامه‌یه‌کی کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕڵه‌مانی کوردستان، هانی دام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ که له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه چه‌ند شتێکتان عه‌رز بکه‌م.
سه‌ره‌تا پێویسته ئاگادار بن که ئه‌ز نه دڵنیام له‌وه‌یکه ئه‌م نامه‌یه ره‌وانه کراوه و به ده‌ستی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشتووه و نه ئاگاداری هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکی به‌ڕێزیانم له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ته‌نیا به پێی ده‌قی نووسراوه‌کانی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاماده‌کرابوو بۆ به‌ڕێزیان بنێردرێ، چه‌ند تێبینییه‌کتان عه‌رز ده‌که‌م و چه‌ند راستییهکتان بۆ ئاشکرا ده‌که‌م.
له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ، جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(KFP) هه‌وڵ ده‌دا مامڵه به خوێنی به ناحه‌ق رژاوی شه‌هیدانمانه‌وه بکات.
له‌م نامه‌یه‌دا که له لایه‌که‌وه داوای "لوتفی مامانه" کراوه و له لایه‌کی دیکه‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌و هۆیه‌وه نییه که "پاداشت"ێکمان پێبدرێ، به زمانی تایبه‌ت به خۆیه‌وه کاک حسه‌ین ده‌ڵێ: خۆ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی دژ به ئێوه راوه‌ستاون کاتی خۆی هاوڕێیانی ئێمه‌یان شه‌هید کرد.
کاک حسه‌ین له‌م نامه‌یه‌دا ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که تاوانی کوژرانی ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیانمان له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 20 له ناوچه‌ی سلێمانی (که له ئاستی حیزب‌دا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، راگه‌یه‌ندراوه به پیلانی هاوبه‌شی یه‌کێتی نیشتمانی و کۆماری ئیسلامی شه‌هید کراون) بخاته ئه‌ستۆی که‌سانی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌م نامه‌یه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ناوی سوپای رزگاریی کوردستان نه‌کراوه، به‌ڵام دڵنیام یه‌ک له‌و "لوتفه مامانانه"ی که کاک حسه‌ین مه‌به‌ستیه، رێگادان به درێژه‌پێدان به جموجووڵی دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای رزگاریی کوردستانه!
له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوونی هاوڕێیانمان پێویسته که ئێوه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ئاگادار بن که ئه‌و جنایه‌تانه به‌دڵنیاییه‌وه له لایه‌ن رێکخستنه‌کانی ناوخۆیی حیزبیی سه‌ر به کۆماری ئیسلامییه‌وه رێکخراوه و پێوه‌ندیی به هیچ حیزب و رێکخراوێکی دیکه‌وه نییه و بێجگه له سه‌رکردایه‌تیی سه‌ر به کۆماری ئیسلامیی نێو ریزه‌کانی (KFP)ی ئێستا و (RUK)ی دوێنی، وه‌ک حیزب و رێکخراو ده‌ستی هیچ لایه‌کی تێیدا نه‌بووه. بۆیه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئێوه له رابردوودا ده‌بێ ره‌ت بکرێنه‌وه.
سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنی من وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی (KFP) و رۆژنامه‌وانێک له به‌کوشت دان و به‌گرتن دانی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان ئه‌وکاته بوو که به وه‌ڵامی پرسیارێکی وتوووێژێکی من، له لایه‌ن حسه‌ین یه‌زدانپه‌ناوه رسته‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی خواره‌وه زیاد کرابوو:
گیرانی ئه‌ندامانمان له مه‌هاباد نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه جموجووڵمان هه‌یه و ....
هیچ حیزب و رێکخراوێک له کاتی گیرانی ئه‌ندامانیدا له ناوخۆی وڵات، نایه‌ت دان به‌وه دابنێ که ئه‌ندامی ئه‌و بوون.
به‌و هۆیه‌وه که ناوبانگی یه‌ک له‌و دوو که‌سه‌ی به بڕیاری کاک حسه‌ین نێردرانه‌وه"یه‌زدانپه‌نا" بوو و گیرانی ئه‌و و هاوڕێهکهی، جموجووڵی پارته‌که‌ی "یه‌زدانپه‌نا"ی ده‌گه‌یاند له ناوخۆی وڵات، ئه‌وان ره‌وانه کران و به گرتن دران. له‌و کاته‌وه ئیتر سه‌رنجی من له‌سه‌ر رووداوه‌کانی له‌م چه‌شنه ده‌ستیپێکرد و وێڕای هه‌ندێک "شه‌واهید"، به تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه، گه‌یشتمه ئه‌و ئاکامه‌ی که سه‌رکردایه‌تیی ئێمه که‌ین و به‌نێکی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه و حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له‌پێناو ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه، ئه‌ندامه‌کانمان به گرتن و کوشتن ده‌دا:
دۆزینه‌وه‌ی نێو و نێوبانگ و ره‌سه‌نایه‌تی(وه‌ک به کوشت دانی شه‌هیدانی کاروانی ئاڵا و شوانه سه‌یدقادر و یه‌زدانپه‌نا و ... .) نیشاندانی دژ به PKK بوون بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان(وه‌ک به کوشت دانی شه‌هیدانی پاڵ بنکه‌کانی حیزبی ناوبراو، که جنازهکانیان بردرابوونهوه به‌ر بنکه‌کانی سوپای پاسداران) نیشاندانی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هێنانی بنکه و باره‌گاکانی حیزب بۆ هه‌ولێر(وه‌ک به کوشت دانی شه‌هیدانی "سووسێ".)
بۆیه لێره‌دا پێویسته رایبگه‌یه‌نم که پێوه‌ندیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له دانیشتنه‌کانی 2003 ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران.
له مانگی 7ی 2010دا له‌پاش ئه‌وه‌یکه هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ولێری پایته‌خت، منیان له کوژران له نێو ماڵه‌که‌ی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له گه‌ڕه‌کی "ئه‌مین عامه‌کان"ی ئه‌م شاره رزگارکرد، له 40 لاپه‌ڕه‌دا له هۆتێل "گۆران"ی مه‌سیف سه‌لاحه‌ددین زانیاریی پێویست له‌سه‌ر به‌شێک له رێکخستنه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکه‌ش به ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وکات گۆمانه‌کان بۆ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌وان زۆرتر بۆ لای "شه‌ماڵ پیران" کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م به ناو پارته چووبوو و پێویسته لێره‌دا رایبگه‌یه‌نم که حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بۆخۆی هه‌مووکاره‌ی کۆماری ئیسلامییه له نێو (KFP) دا.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌من له رێکه‌وتی 13/7/2010 دا له پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن که‌سێکی به ناو رۆژنامه‌وانه‌وه فرۆشرام و له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ ده‌رمانخوارد کردنی من سه‌ری نه‌گرت، به بڕیاری حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا رفێندرام و به نهێنی له ماڵه‌که‌ی ئه‌ودا زیندانی کرابووم. ئه‌م رووداوانه له‌پاش ئه‌وه‌دا هاتن که به‌رپرسی به‌شی ئه‌منیی حیزب که خودی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نایه، له بوونی خه‌ڵکانی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی له نێو ئێمه‌دا ئاگادار کرایه‌وه.
لێره‌دا پێویسته رابگه‌یه‌نم که حسه‌ین یه‌زدانپه‌نای سه‌ر به کۆماری ئیسلامی، ناتوانێ چیتر به فرت و فێڵ مامڵه به به‌رهه‌می تاوانه‌کانی خۆی و رێژیمه گه‌نده‌ڵ و تیرۆریسته‌که‌ی واته خوێنی شه‌هیده‌کانمانه‌وه بکات.
هه‌روه‌ها پێویسته بزانن که شتێک به نێوی سوپای رزگاریی کوردستان بوونی نییه و وه‌ک که‌سێک که له نزیکه‌وه ئاگاداری رێکخستنه‌وه‌ی به ناو سوپای رزگاریی کوردستاندا بووم، بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئه‌مه‌ش پیلانێکی تری کۆماری ئیسلامییه که له لایه‌ن لۆبیه‌که‌ی هه‌ولێر و ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه واته (KFP) به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حسه‌ین یهزدانپهنایهی که له لاویه‌تیدا پێیانوتبوو که‌سێکی گه‌وره‌ت لێ ده‌ردێ، له که‌مپی "باریکه"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
له کۆتاییدا پێشنیار به هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م که له‌مه‌وبه‌دووا به جێی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) له پارتی ئازادیی کوردستان(KFP) واته کورتکراوه‌ی ناوه ئینگلیزییه‌که‌ی که‌ڵک وه‌ربگرن، تاوانه حیزبێک که بۆ نموونه "له ژنه خراپه‌کانی کوورانی ئهنکاوهی هه‌ولێر پاره وه‌رده‌گرێ، ناوی PAK ی له‌سه‌ر دابنرێ.
هه‌روه‌ها داواکارین بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه پاکه‌کانی KFP و رێکخستنیان له ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانی ئێران(PAKI) یارمه‌تیده‌رمان بن و له خه‌باتی کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی که له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئێوه‌ی باشووری، به جێی "شاخ" له "شار"دان، پشتیوانی بکه‌ن.
ئێمه به‌م زووانه راگه‌یه‌ندراوی جیابوونه‌وه له KFP و درێژه‌دان به خه‌بات له ژێر ناوی کاتیی PAKI بڵاوده‌که‌ینه‌وه و هه‌ڵگرتنی ناوی ئێرانیش ته‌نیا بۆ ناسینه‌وه‌ی ئێمه‌یه.
له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت
ئامانج کولیایی
21ی نوامبری 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست