کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماڵێك بۆ گەنجانى شانۆكار یاخود ماڵێك بۆ كارۆخ و نیاز عەبدوڵا

Monday, 14/09/2009, 12:00


گروپى گەنج گروپێكى شانۆیى شارى هەولێرە كە لە كۆمەڵێك گەنج پێكهاتبوو لە ساڵى 2007دامەزرا لەسەر دەستى كۆمەڵێك گەنجى شانۆكار بەسەرپەرشتى كارۆخ ئیبراهیم لەگەل سەرەتاى دروست بوونى كۆمەڵێك كارى جوانیان كرد كە توانیان تارادەیەكى باش خۆیان لە ناوەندى شانۆى كوردى ببیننەوە و بەشێوەیەكى ئەكادیمى و زانستى كەمێك لەو قەیرانە شانۆییەى شارى هەولێر كەم بكەنەوە و وە ڕێچكە شكێن بن بۆ باسكردن و راڤەكردنى هێلە سوورەكانى ناو كۆمەڵگاى كوردى .

سەرەتا ئامانجى ئەم گروپە كاركردن بوو بۆ گەنج بەڵام دواتر ئامانجى ئەم بیرۆكەیە ڕێرەوى خۆى وونكرد بەرە و ئاقارێكى تر چوو ، ئەمەش كاردانەوەیەكى باشى نەبوو بۆ خودى ئەندامانى گروپەكە ئەمەش بەهۆى خاڵە لاوازەكانى سەرۆكى گروپ واتا (كارۆخ ئبیراهیم) كە من لێرەدا دەمەوێ زۆر بە ڕاشكاوانە تیشك بخەمە سەر ئەم خالانە .

1- ناوى لە گروپەكەى ناوە گروپى گەنج بەڵام زۆر خۆویست و دیكتاتۆرە بەرامبەر بەو گەنجانەى كە لەم گروپەدا كاردەكەن چونكە هیچ ئەندامێك مافى ئەوەى نیە بیرۆكەیەك یاخوود تێبینیەك بوروژێنێت سەبارەت بە كارێكى شانۆیى بۆ گروپ

ئەمە بە خاڵێكى قەدەغەكراو ناوەزند دەكرێت جگە لە خوودى كارۆخ نەبێت .

2- هەمیشە هەوڵ دەدات ئەو كەسانەى كە كارى لەگەڵ دەكەن وەك پەیژەیەك بەكاربێنێت بۆ سەركەوتن و بەناو بانگ بوونى خوودى خۆى .

3- بەكارنەهێنانى زۆرینەى ئەندامانى گروپ لە كارى نواندن و هێنانى ئەكتەرى دەرەوەى گروپ بۆ كارەكانى .

4- ڕێگە نەدان بە هیچ ئەندامێكى گروپ كە بیەوێت كارى دەرهێنان ئەنجام بدات بۆ شانۆگەریەك جگە لە خوودى خۆى .

ئەمەى كە باسكرا ئەو خاڵانەبوون كە بەزەقى دیارە لە كارەكان چوونكە هیچ كەسێك تاكو ئێستا كارى دەرهێنان یاخوود هەركارێكى گەورە كە لەڕێگاى بەرێوەبەرایەتى شانۆوە بۆ گروپى گەنج نەكراوە جگە لە كارەكانى كارۆخ نەبێت

لەوانەیە خەڵكانێك هەبن بڵێن تەنها كارۆخ دەتوانێت كار بكات لەم گروپە

ئێمە ناتوانین بیرۆكەى ئەم خەڵكە بەهەڵە دابنێن چونكە تەنها خۆى دەركەوتووە لە كارەكاندا بەڵام لێ رەوە دەڵێم نەخێر وانیە چونكە خودى كارۆخ زۆر جار بانگەشەى ئەوەى كردووە كەوا ئەندامانى گروپەكەى هەمووى كەسانى ئەكادیمى و قوتابى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانن كەواتە چى ؟؟ ئەى ئەوانیش گەنجنین خاوەن توانا و بەهرە نین یانیش تەنیا خودى كارۆخ گەنجە ؟!!. لێرەدا لایەنێكى ترى لاوازى كارۆخ بەدیار دەكەوێت ئەویش حەز ناكات كەسێك لەو باشتر بێت لە ناو گروپ هەر بۆیە دەمەوێت بلێم گروپى گەنج هەوڵێكە بۆ لەبیر بردنەوەى شانۆ لە بیر و هزرى گەنجانى شانۆكاردا .

من لێرەوە دەمەێت پەردە لەسەر هەندێك لایەنى شاراوەى كارۆخ هەڵدەمەوە ، ئەویش بە لەدەست دانى كەسایەتى خۆى بە هۆى ئەو پەیوەندیە هەوەس بازیەى كەلەگەڵ نیاز عەبدوڵاوە كەوبووەتە هۆى ناوزراندنى كەسایەتى خۆى و گروپەكەى ، ئەمەش بوەتەباس و تەوەرە لەناو شانۆكاران و خەڵك ، لەوانەیە خۆشى هەست پێبكا و ئەم پرسیارەشیان لێكردبێت وە حەتمەن وەڵامى كارۆخ ئەوە بووە كە پەیوەندیەكى هونەرى و شانۆیى پێكى گەیاندبن !!..بەڵام ئەمە جێگاى سەرسوڕمانە ، بەڵام من دەڵێم پەیوەندى نیاز عەبدوڵا بەشانۆ وە وەك پەیوەندى كەناسە بەهونەرەوە !!!!!!..

كەواتە نیاز عەبدوڵا شانۆكار نییە وە نوسەرێكى شانۆیش نییە و كارۆخیش پیشەى شانۆكارە لەگەڵ ئەمانەشدا هەموو پرس و ڕایەكى كارۆخ بەنیاز عەبدوڵایە و كەواتە بۆتە ڕۆبۆتى ژێر دەستى نیاز عەبدوڵا و لێرەدا دەر دەكەوێت كە پەیوەندى نیاز و كارۆخ لەسەر بنەماى كارى شانۆى و هونەرى نیە بەڵكو لەسەر چەند كەپتێكى هەوس و هەوەس بازى بنیات نراوە كە لەسەر حسابى هونەرى شانۆ و گروپى گەنج ئەنجام دەدرێت

بۆیە لێرەدا ڕوى خۆم دەكەمە بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ و پێیان دەڵێم ئێوەش لەم كارە بەژدارن چونكە شانۆ لەم شارە بەدەست ئێوەیە كەوایە بۆ دەهێڵن لەسەر حسابى شانۆ ئەم كردەوانە ئەنجام بدرێت و مافى كۆمەڵێك گەنج لەم گروپە بە هەدەر بچێت و ببێتە شایەدى هەوەسەكانى نیاز و كارۆخ .

دیارە وەك هەموومان دەزانین كارۆخ كوڕى هونەرمەندى بە ئەزموون ئیبراهیم حەكیمە هەر ئەویش بوەتە هۆى ناساندن و گەیاندنى كارۆخ بەو ئاستەى ئێستاى و هەرئەویش كارئاسانى بۆدەكات دابین كردنى لایەنى دارایى بۆكارە شانۆییەكانى لە حكومەت وە هەر بەهۆى ئەویشەوە هیچ لێپێچینەوەیەكى لەگەڵ ناكرێت بۆیە من بە كارۆخ دەڵێم بۆچى وا مەغروور بویت خەڵكى هەمووى دەزانن گەر سێبەرى باوكت نەبوایە ئێستا نەت دەتوانى بگەیتە ئەو ئاستە بۆیە هیوادارم چاوێك بەخۆتدا بخشێنیتەوە و ناوبانگى باوكت لەكە دار نەكەیت لە نێو خەڵك و شانۆ كارانى كوردستان و هەولێر بەتایبەتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە