شارى سلێمانى بە تەنها ڕاپەڕى
Friday, 18/02/2011, 12:00
لاى هەمووان ئاشكرایە شارى سلێمانى بە شارى هەڵمەت و قوربانى و شارى بەرخودان ناسراوە بە پێشڕەوى هەموو شارەكانى كوردستان ناسراوە بۆ بەرەنگاربونەوەى دیكتاتۆر و گەندەڵ و چەوسێنەر، بە شارى هەڵوێستى جوامێرانە ناسراوە. جگە لەوەى كە پایتەختى ڕۆشنبیریە.
ئەم جارەش شارى سلێمانى دووبارە نازناوەكەى خۆى بە دەست هێنایەوە بۆ ئەم ڕاپەڕینەش بوو بە پێشڕەو بە جۆرێك میللەت ڕاپەڕى كە لەیەكەم هەنگاودا ڕوبەڕوى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان بونەوە و پێنج شەهید و چل و نۆ برینداریان دا كە بەداخەوە دیكتاتۆرەكانى پارتى وەك گورگى برسى كەوتنە وێزەى گەنجانى سلێمانى بەڵام گەنجان هەرگیز لە چنگى ڕەشى پارتى نەترساو ناترسێت و گەر ئاسایشى یەكێتى ڕێگاى بدایە و ڕێگە بدات نەك هێزى زێرەڤانى بەڵكو هەموو هێزى پارتى لێبێت لە ماوەى كەمتر لە نیو كاتژمێردا ئەو تەنها لقەى پارتى لە سلێمانى لە لایەن گەنجانى شارەوە دەگیرێت.
بابێنە سەر بابەتە سەرەكیەكە كە ئەویش كەركوك و هەولێر و دهۆكە كە لەم ڕاپەڕینەى سلێمانى هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو، دەبوو لەگەڵ تەقاندنى یەكەم فیشەك بە دەستى جاشەكانى 31ى ئاب بابەگوڕگوڕ گڕى بگرتایەتە پارتى بەڵام ئەسەف تا ئەم ساتەش بچوكترین هەڵوێستیان نەبوو. با دهۆكیش لە بابەتەكە دەربكەین چونكە بێهەڵوێستترین شارى كوردستانە خەڵكەكەى تەنها دواى بەرژەوەندى خۆیان كەوتون نازانم چۆن لە 1991 ئەوانیش دواى هەموو شارەكانى تر ڕاپەڕینیان كرد!!
هەولێر خاڵى سەرەكى بابەتەكەمە كە پایتەختى كوردستانە! عەجیب لەو پایتەختە كە خەڵكەكەى بە ڕێپێوانێكیش پشتگیرى خەڵكى سلێمانیان نەكرد، دەڵێن "هەولێر هۆلاكۆ بەزێنە!! شێرى نوستووە!!"دیارە هۆلاكۆ زۆر خوێڕى و ترسنۆك بووە كە خەڵكى هەولێر بەزاندویانە یان ئەو كاتیش خەڵكى سلێمانى لە هەولێبون و هۆلاكۆیان بەزاندووە. شێرى نوستووە بەڕاستى وابزانم ئەم شێرە كاتێك خەبەرى دەبێتەوە كە تەواوى دارستان داگیركراوە یان سوتێنراوە.
من وەك یەكێك لە گەنجانى سلێمانى داوا دەكەم كە گەنجانى هەولێر و كەركوك و دهۆكیش وەك گەنجانى سلێمانى ڕاپەڕن دژى هەموو ئەو گەندەڵى و ناعەدالەتیانەى كە لە كوردستان هەیە بكەن، ئەمە ڕاپەڕینى گەنجە نەك بزوتنەوەى گۆڕان و حیزبەكانى تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست