سەرۆكێك تەنها دەنگى لە سلێمانیە
Saturday, 05/03/2011, 12:00
ئەگەر چاوێك بە گەشتى سەركردەكانى جیهاندا بگێرێن یاخود سەیرى لیستى ناوى ئەو شوێنانە بكەین كە سەرۆكى وڵاتێك چوتە سەردانیان یەكسەر ناوى شارەكانى وڵاتەكەى خۆیمان دێتە بەرچاو لەو لیستەدا،بەڵام ئەگەر سەیرى لیستى ئەو شوێنانەش بكەین كە سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەردانى كردووە دەبینین نوسراوە "هەولێر، مەسیف ێلاح الدین، دهۆك، ئیتاڵیا، ئەمریكا، سوریا، توركیا، بەغداد،سەرى ڕەش....." جگە لە "سلێمانى و گەرمیان" ئەم لیستە جیگەى پێكەنینە بۆ هەموو ئەو كەسانەى كە تەماشاى دەكەن مەگەر لە چیرۆكى "عەزیز نەسین" شتى واهەبێت چۆن دەبێت سەرۆكێك سەرۆك بێت ناوچەكانى وڵاتەكەى نەبینیبێت.
كاتێك باسى كوردایەتى دەكرێت هەموان كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانیان لە دەمدایە هەموان بازرگانى پێوەدەكەن، بەڵام كە دەبێتە ئەمرى واقیع سوكایەتیش بە خەڵكەكەى دەكەن، هەموان زیاد لە جارێك گوێمان لێبووە كە سەرۆكى هەرێم وتویەتى كەركوك قودسى كوردستانە و كەركوك كوردستانیە و دەبێت بگەڕێتەوە سەر خاكى هەرێم منیش لە سەرۆكى هەرێم دەپرسم كام كەركوك؟ ئەو كەركوكەى تەنها بۆ یەكجاریش سەردانت نەكرد؟ تەنها یەكجار لە معاناتى ئەو كەركوكیانەت نەپرسیەوە كە بازرگانى بە سامانەكەیانەوە دەكەیت و لە شارەكانى هەرێمى كوردستان حسابى هاوڵاتى دەرەجە دویان بۆ دەكەیت؟ كام ناوچەى دابڕاو نەك هەر سەردانى خانەقین و جەلەولات نەكردووە بەڵكو تا ئێستا تایەى ئۆتۆمبێلەكانت بەسەر خاكى گەرمیاندا نەڕۆشتون؟ ڕەنگە تەنها لە تەلەفزیۆنەكانتەوە گەرمیان و ناوچە دابڕاوەكانت بینیبێت.
ئەگەر بێینە سەر باسى سلێمانیش هەر باسى مەكە وابزانم لەو كاتەى كە یەكێتى لە سلێمانى وەدەرى نان سلێمانیتان نەبینیووە من لیرەوە بە سەرۆكى هەرێم دەڵێم قەینا شەرم مەكە لەوەى سەردانى شارێك بكەیت كە تێیدا دەركراوى بەڵكو لەوە شەرم بكە كە خۆت كردووە بە سەرۆكى هەرێمێك كە سەراپاى ژیانت خیانەتت پێكردووە، لێرەشەوە بە خەڵكى سلێمانى خۆڕاگر دەڵێم دڵگران مەبن بەوەى سەرۆكى هەرێم سەردانى شارەكەتانى نەكردووە ئەوەنیە دەنگى لێرەیە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ باوكى شەهید ڕێژوان كرد.
دەترسم سەرۆكى هەرێم ئەوەندە خەڵكى ناوچەیەك فەرامۆش بكات وەكو ئە پاشاى لێبێت كاتێك لەگەڵ دارودەستەكەى دەچنە ڕاو و پاشا لەوان وندەبێت دواتر دەچێتە ناوچەیەكى وڵاتەكەى خۆى و دەیگرن و دەیانەوێت بیكوژن هاوار دەكات و دەڵێت چۆن دەتوانن وابكەن من پاشاى ئێوەم، ئەوانیش چونكە ئەوەندە فەرامۆش كراون و هەرگیز پاشایان نەبینیووە گوێ بە قسەكانى نادەن و دەیكوژن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست