لە درامای مەم و زین دا، میر دوای مەرگی مەمی ئالان و خاتوو زین، ئینجا بۆی دەردەكەوێ كە بەكر مەرگەوەڕ دەستی لەم مەرگەدا هەیە و بەیەكنەگەیشتنی ئەوان پەیوەندی بە درۆ و بوختانەكانی بەكر مەرگەوەڕەوە هەبووە، میر، ئەژنۆی دەشكێ و لەتاو ئەو كارەساتە بەلادا دەكەوێ و هاوار دەكا: "نەیەڵن بەكۆ دەربازی بێت، كۆچە و كۆڵانی قەڵا بگرن نەیەڵن دەربازی بێت".ئەمە ڕێك بۆ پارلەمانتاران و بەرپرسانی وڵات دەبێت و با نەیەڵین دەربازیان بێت.میدیای ئەهلی>بەناوی ئازادیەوە مەیەڵن ئەم مەخلوقانە بێنە سەر شاشە و مزایەدەمان بەسەردا...
دواى دەركردنى بەیاننامە حەوت خاڵەكە لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕانەوە، ئیدى شەقامى كوردى جوڵەیەكى گەورەى ناڕەزایى تێكەوت، ئەم جوڵەیەش هەڵكشا بەرەو خۆپیشاندان و دواجار لە حەڤدەى شوباتدا دەسەڵات وەك پڵنگێكى بریندار خوێنى لە سەر شەقام رشت و هێندەى تر دۆخەكەى ئاڵۆزتر كرد. ئەوەى لەم ماوەیەدا لەسەر ئاستى سلێمانى...
دواى گەڕانەوەى تاڵەبانى بۆ سلێمانى، وا چاوەڕێمان دەکرد کە سەرۆک بگەڕێتەوە بۆ خەڵک یان لانى کەم بانگەوازى ئاشتەوایى بکات و لەگەڵ سەرجەم سەرکردەکان لە سەروو هەموانەوە سەرۆکى بزوتنەوەى گۆڕان دانیشێت، بەڵام نەک هەر ئەوەى نەکرد، بەڵکو ئەمری کرد کە زۆرترین خەڵکى بۆ کۆ بکەنەوە، چون هەڵبژاردنەکەى 25 ى تەمووزى...