کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆجه‌لان: من هەرگیز شازش لە سەر پێوانەكانم ناكەم

Friday, 11/12/2009, 12:00


دوای كودەتای 17ی مژدارو تایبەت بە توندكردنی سیستەمی ئەشكەنجە لە زیندانی تاكەكەسی ئیمرالی و كاردنەوەی توندی گەلی كورد و بزووتنەوە ئازاندیخوازەكەی، شاندێكی وەزارەتی دادی توركیا زیندانەكەی بەسەركردەوە. بەڵام رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوا دیداریدا لەو بارەیەوە رایگەیاند كە هیچ گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە هەڵومەرجی زیندانەكەدا بەدی ناكرێت. ڕاشیگەیاند كە چاوی بەو گیراوە نوێیانە كەوتووە كە بۆ زیندانی ئیمرالی گوزراونەتەوە. هاوكات ئۆجەلان هەڵوێستی كاربەدەستانی توركی بە توندی ڕەخنەكرد سەبارەت بەوەی كە گوتوویانە ئەگەر ئۆجەلان بە باشی هەڵسوكەوت بكات، ئەوە مەرجەكانی زیندانەكە باشتر دەكەن. ئۆجەلان گوتی: دەوڵەت بەم هەڵوێستە دەیەوی كە وەكو منداڵێك ڕەفتارم لەگەڵ دا بكات، بەڵام ناتوانن فریوم بدەن، من هەرگیز سازش لەسەر پێودانەگەكانم ناكەم كە ئەمەش یەكێكە لە گرنگترین تایبەتمەندیەكانم.
رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێرێ چاوی بە پاریزەرانی كەوت و پشتراستی كردەوە كە شاندێك لە وەزارەتی دادی توركیا ئەویان بە سەركردووتەوە و دیداریان لەگەلدا ئەنجام داوە. هەروەها ئاماژەشی بەوە كرد كە چاوی بە 4گیراو كەوتوە لەو 5 گیراوانەی كە بەم دواییە گوزراونەتەوە زیندانەكە. ‌گوتیشی: دوا سزای ژووری تاكەكەسی كە بە سەریدا سەپێندراوە تا ئێستا جێبەجێ نەكراوەو بەم شێوەیە درێژە بە لێدوانەكەی دا: بۆ جاری یەكەم چاوم بەو هەڤاڵانە كەوت كە بۆ ئێرە گوزراونەتەوە، كاربەدەستانی زیندانەكە بە منیان راگەیاندوە كە لە رۆژانی داهاتوودا جیهازێكی تەلەفزیۆنم بۆ بێنن، شاندی وەزارەتی دادیش سەردانی ئێرەیان كردو قسەیان لەگەڵ كردم، بەرێوەبەری گشتی گرتووخانەكانی سەر بە وەزارەتەكەش یەكێك لە ئەندامەكانی شاندەكە بوو، دوای ئەو چاوپێكەوتنە، پەنجەرەكانی سەر دەرگاكە كرانەوە كە بەرەو ژێر و ژوورن، لە ژوورەكەمدا پێخەفێك و دوولابێك و میزێك دانراون كە تەنیا 2و3 هەنگاویش بۆ من دەمنێتەوە بۆ ئەوەی تێدا بجولێمەوە، من لە شوێنیكی وادا ژیانی ژۆرانەم بەسەر دەبم.
ئۆجەلان كاردانەوەیەكی توندی نیشان دا سەبارەت بەوەی كە ئەندامانی شاندەكە پێیان راگەیاندووە كە ئەگەر بە باشی هەڵسوكەوت بكەم، دۆخی زیندانەكە باشتر دەكەن. ئۆجەلان لەو رووەوە بەم شێوەیە بیرۆبۆچوونی دەربری: بەرێوەبەری زیندانەكان پێم دەڵێت ئەگەر تۆ بە باشی رەفتار بكەیت، ئەوان هەڵومەرجی ژیانم لە زیندانەكەدا باشتر دەكەن، بەمەش وا نیشان دەدرێت كە دەیانەوێ وەكو منداڵێك هەڵسوكەوتم لەگەڵدا بكەن، بەڵام ناتوانن هەڵمخەڵەتێنن‌، من بە هیچ شێوەیەك ئامادە نیم سازش لە سەر پرەنیسیپەكانم بكەم، ‌ ئەمەش تایبەتمەندیەكی هەرە گرنگی منە كە كرۆكی هەڵویستەكەم پێك دێنێت، راستە من خاوەن پێودانگم بەڵام لە بواری كردەییدا ‌من خاوەن هەلوێستێكی میانڕەوم، ئەمەش تایبەتمەندیەكی دیكەی كەسایەتیمە، بە واتایەكی تر وابەستەی پێودانگەكانم و لە بواری پراكتیكیشدا میانڕەوم، تا سالی 1996 دژی من 10 گەلەكۆمە تاقیكراوەتەوەو ئەمڕۆش ئەو ژمارەیە گەیشتووتە 20 گەلەكۆمە، لێرەش چەندین هەوڵی هاوشێوە دراون وێرای ئەم هەموو هەوڵانە، بەڵام هێشتا هەر وازم لەو هەڵوێستەی خۆم نەهێناوەو ناشیهێنم، با هەموو كەسێك درك بەو راستیە بكات، لێرەوە هەوڵیاندا كە بە پێی خواستی خۆیان بزووتنەوەی ئازادی گەلی كورد پاكتاو بكەن، بەڵام ئەوەیان لە بەرچاو نەگرتبوو كە من خاوەن نۆرم وپێودانگم و ناتوانن كارێكی وا لە رێگای منەوە ئەنجام بدەن.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئۆجەلان غەمگینی بۆ كوشتنی لاوی كورد ئایدن ئەردەم دەربڕی كەلەلایەن پۆلیسەوە لە شاری ئامەد كوژرا بوو پرسەو سەرەخۆشێشی لە بنەماڵەكەی كرد. ئۆجەلان جارێكی دیكە خواستی كە هیچ كەسێك چالاكی مانگرتن لە خواردن و چالاكیە گیانبازیەكانی زیانبەخش ئەنجام نەدات. ئەمەو ئۆجەلان كەیسی گرتنی پارتی كۆمەلگای دیمۆكراتی دەتەپەشی هەڵسەنگاندو گوتی: بە داخستنی دەتەپە كۆتایی بە جیهان ناهێت، ئەگەر دایانخستیش ئەوە كورد درێژە بە تێكۆشانی دەدات و شان بە شانی هەموو لایەنە دیمۆكراتەكانی توركیاش دەتوانن دەست بە هەوڵدانێكی نوێ بكەنەوە.
ئۆجەلان لە پێناوی چارەسەری دیموكراتی پرسی كوردا، سەرنجی ڕاكیشایە سەر پێویستی هانگاونانی بەرچاوو. ئۆجەلان, ئاماژەی بە هەوڵ و شێوازە هەڵەكانی حكومەتی ئاكەپە كرد، لە چارەسەریداو ووتی: ئەو هەوڵانە دڵخواز نین و سیاسەتی بەگژدادانن. ئەو سیاسەتەی بە ڕووداوەكانی ساڵانی 1925 و 1990، لە گەل نمونەكانی ئێستا كە ئاكەپە تێیاندا رۆڵ دەگێریت بەراوردو شرۆڤە كرد. رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێكی دیكە دوپاتی كردەوە ،كە لە چارەسەری دیموكراتی پرسی كوردا، پێویست بەهەنگاو نانی بەرچاوو هەیە،شێوازەكانی هەوڵەكانی چارەسەری حكومەتی ئاكەپەی بە هەڵە بەناو كردو ڕایگەیاند: ڕاستە هەوڵەكانی چارەسەری مەرجن، بەڵام شێوازی هەوڵەكان ڕاست نین، ئەوەش سیاسەتی ئینگكیزەكانەو بە لایەن ئەمەریكاوە بەڕێوە دەبرێ، ئینگلیزەكان سەیرو سەمەرەن، ئەوە 400 ساڵە جیهان بەرێوە دەبەن، لە توركیاش ئینگلیزیەكان لە لایەكەوە كوردان تاو دەدەن، لە لایەكی دیكەشەوە، بە دەوڵەتی تورك دەڵێن: ئەوان سەركوت بكەن. وایە ئینگلیزەكان لە دوو سەروە لە گەمەدان، ئەوەش سیاسەتی بەگژدادانە.
ئۆجەلان ئەو‌ سیاسەتە وەك بەیەكدا دانێكدا پێناسە دەكات و بە سێ نمونە روِونی دەكاتەوە:
یەكەم: لە ساڵی 1925دا پێك هات، لە سەردەمی شێخ سەعیددا بەرێی سەرئەفسەر نوەل لە گەڵ شێخ سەعید دانوستانیان كردو خۆیان وا نیشان دەدا كە پشتگیری لێ دەكەن، ئەوان لە ئەستەمبولیش لەگەڵ سەید عەبدوالقار دانوستانیان كردو بەو شێوەیە كوردانیان تاودا. لە لایەكی تر ئینگلیزەكان بە رێی كەسانی ئەو كاتەی خۆیان، ئینۆنۆ، رەجەب پەكەر و فەوزی چەكماك گەمارۆی مستەفا كەمالیان دا، بەو شێوەیە مستەفا كەمالیان بێ كاریگەر كردو حكومەتیان زەوت كرد، لەو قۆناغەدا هەم كوردانیان تاو دەدا، وهەمیش لە لایەكی تر لە بەرامبەر بە دەستخستنی موسڵ و كەركوك، پشتگیریان لە حكومەت كرد بۆ ئەوەی كە كوردان سەركوت بكەن، ئیش و ئازارێكی زۆری لێكەوتەوە. ئۆجەلان,
دووەم: ئەوەی دووەم لە ساڵانی 1990 كاندا بە یەكەمین دەستوەردانی ئەمریكا لە ئێراق پێك هات، بە ئێمەیان دەگوت كە لە شەڕدا پشتگیری لە ئێمە دەكەن، لە رێی نوێنەرمان لە ئەوروپاوەوە بە ئێمەیان گوت شەڕ بكەن، پشتگیریتان لێ دەكەین، لە لایەكی تر تیشكی سەوزیان لە بەریتانیاوە بۆ سەرئەركانی گشتی ئەرتەش دۆغان گویرەش هەڵكرد كە بزوتنەوەی كورد سەركوت بكا، ئەو كاتەش لێدوانێكی دۆغان گویرەش لە ڕاگەیاندنەكاندا هەبوو، لە گەڕانەوەی لە ئینگلستان دەیگووت، ئینگلستان تیشكی سەوزی بۆ هەڵكردین، پاشان دەزانرێ كە ئێشی قورسی لێكەوتەوە، نزیكەی سێ هەزار گوند چۆڵ كران، هەزاران كوشتنی بكەری نادیار لەسەردەمی تانسۆ چیللەرو دۆغان گویرەش دا قەوما، ئەو زانیاریانە لە دۆزی ئەرگەنەكۆنیشدا هەن، ئەوانە ئێمەشیان لە مەسەلەی شەڕدا تاو دەدا؛ بەڵام لە لایەكی تر بە دەستی دەوڵەت دەیانكوشتن، شەڕی ئەو كاتە رێك شەرێكی كوێرانە بوو.
لەو سەردەمەدا تورگۆت ئۆزال نەیتوانی ئەو سیناریۆیە، ئاشكرا بكات و هەر لەبەر ئەوەش ژیانی لە دەستدا. بە پێی ئۆجەلان، بەرپرسانی دەوڵەتی تورك، وەك، كارادای و كڤرك ئۆغلۆو ئەجەویدیش لە پاشاندا، گەیشتنە ئەو باوەڕیەی كە پرسەكە بەشەڕ چارەسەر ناكرێت. زهنیەتی ئیتحاد و تەرەقی لە توركیا، مستەفا كەمال و جەهەپە و چەپەكانی بێكاریگەر كرد، بەڵام هەمان زهنیتە نەیتوانی كاریگەری لە پەكەكە بكات و وەك جەهەپەی لێ بكات.
سێهەمینیش: پرۆسەی دەستەڵاتداری ئاكەپەیە، كە لە ساڵی 2002وە دەستی پیكردوە. ئەو پرۆسەیەش 60 ساڵ بەر لە ئێستا ئامادە كرا بووو 2 ئامانجی هەبوون، یەكەمیان، هەڵوەشاندنەوەی ئیسلامی رادیكاڵ و دوەمینیشیان، هەڵوەشانەوەی جەوهەری بزوتنەوەی ئازادی و دیموكراتی گەلی كوردە، خۆبەخۆ شتێك كە 7ساڵە ئاكەپە هەوڵ دەدات بیكات ئەوەیە، لە پاش ساڵی 2002، مەسەلەی عوسمان و بۆتان دەزانرێ، هەتا ئەو كەسانە خۆیان وەك دیموكراتی لیبرال بەناو كرد، بە پاكتاو كردنی من و بەكارهێنانی پاشناوی من ویستیان سەركەون، گوایە دەیانویست عوسمان بخنە جێی من، ئێستاش دەیانەوێ ئەوانە بەكاربێنن، بەڵام ئەوانە ناتوانن هیچ شتێك بكەن، هەر یەكێكیشیان پێنج فلس ناكات، ئەوان ڕوویان نییە كە رووبەرووی گەل ببنەوە.
ئۆجەلان لە پێناوێ چارەسەری دیموكراتی پرسی كوردا، سەرنجی ڕاكیشایە سەر پێویستی هانگاونانی بەرچاوو. ئۆجەلان, ئاماژەی بە هەوڵ و شێوازە هەڵەكانی حكومەتی ئاكەپە كرد، لە چارەسەریداو ووتی: ئەو هەوڵانە دڵخواز نین و سیاسەتی بەگژدادانن. ئۆجەلان ئەو سیاسەتەی بە ڕووداوەكانی ساڵانی 1925 و 1990، لەگەل نمونەكانی ئێستا كە ئاكەپە تێیاندا رۆڵ دەگێریت بەراورد و شرۆڤە كرد. رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێكی دیكە دوپاتی كردەوە كە لە چارەسەری دیموكراتی پرسی كوردا، پێویست بەهەنگاونانی بەرچاوو هەیە، شێوازەكانی هەوڵەكانی چارەسەری حكومەتی ئاكەپەی بە هەڵە بەناو كردو ڕایگەیاند: ڕاستە هەوڵەكانی چارەسەری مەرجن، بەڵام شێوازی هەوڵەكان ڕاست نین، ئەوەش سیاسەتی ئینگكیزەكانەو لە لایەن ئەمریكاوە بەڕێوە دەبرێ، ئینگلیزەكان سەیر و سەمەرەن، ئەوە 400 ساڵە جیهان بەرێوە دەبەن، لە توركیاش ئینگلیزیەكان لە لایەكەوە كوردان تاو دەدەن، لە لایەكی دیكەشەوە، بە دەوڵەتی تورك دەڵێن: ئەوان سەركوت بكەن. وایە ئینگلیزەكان لە دوو سەرەوە لە گەمەدان، ئەوەش سیاسەتی بەگژدادانە. ئۆجەلان ئەو‌ سیاسەتە وەك بەیەكدادانێكدا پێناسەی دەكات، بە سێ نموونە ڕوونی دەكاتەوە: یەكەم لە ساڵی 1925دا پێك هات، لە سەردەمی شێخ سەعیددا بەرێی سەرئەفسەر نوەل لە گەڵ شێخ سەعید دانوستانیان كردو خۆیان وا نیشان دەدا كە پشتگیری لێ دەكەن، ئەوان لە ئەستەمبولیش لەگەڵ سەید عەبدوالقارد دانوستانیان كردو بەو شێوەیە كوردانیان تاودا. لە لایەكی تر ئینگلیزەكان بە رێی كەسانی ئەو كاتەی خۆیان، ئینۆنۆ، رەجەب پەكەر و فەوزی چەكماك گەمارۆی مستەفا كەمالیاندا، بەو شێووەیە مستەفا كەمەلیان بێ كاریگەر كرد و ،حكومەتیان زەوت كرد، لەو قۆناغەدا هەم كوردانیان تاو دەدا، لە لایەكی تر لە بەرامبەر بە دەستخستنی موسڵ و كەركوك، پشتگیریان لە حكومەت كرد بۆ ئەوەی كە كوردان سەركوت بكەن، ئیش و ئازارێكی زۆری لێكەوتەوە.
ئۆجەلان وەك نمونەی دووەم، سەرنجی بۆ سەر دژوار بوونی شەڕی ساڵانی 1990 كان ڕاكیشاو ووتی: ئەوەی دووەم لە ساڵانی 1990كاندا بە یەكەمین دەستوەردانی ئەمریكا لە ئێراق پێك هات، بە ئێمەیان دەگوت كە لە شەڕدا پشتگیری لە ئێمە دەكەن، لە رێی نوێنەرمان لە ئەوروپاوە بە ئێمە یان گوت شەڕ بكەن، پشتگیریتان لێ دەكەین، لە لایەكی تر تیشكی سەوزیان لە بەریتانیاوە بۆ سەرئەركانی گشتی ئەرتەش دۆغان گویرەش هەڵكرد كە بزوتنەوەی كورد سەركوت بكات، ئەو كاتەش لێدوانێكی دۆغان گویرەش لە ڕاگەیاندنەكاندا هەبوو، لە گەڕانەوەی لە ئینگلستان دەیگوت، ئینگلستان تیشكی سەوزی بۆ هەڵكردین، پاشان دەزانرێ كە ئێشی قورسی لێكەوتەوە، نزیكەی سێ هەزار گوند چۆڵ كران، هەزاران كوشتنی بكەری نادیار لە سەردەمی تانسۆچیللەرو دۆغان گویرەشدا قەوما، ئەو زانیاریانە لە دۆزی ئەرگەنەكۆنیشدا هەن، ئەوانە ئێمەشیان لە مەسەلەی شەڕدا تاو دەدا؛ بەڵام لەلایەكی تر بە دەستی دەوڵەتیان دەیان بە كوشتن، شەڕی ئەو كاتە رێك شەرێكی كوێرانە بوو.
لەو سەردەمەدا تورگۆت ئۆزال نەیتوانی ئەو سیناریۆیە، ئاشكرا بكات و هەر لەبەر ئەوەش ژیانی لە دەستدا. بەرپرسانی دەوڵەتی تورك، وەك كارادای و كڤرك ئۆغلۆو ئەجەویدیش لە پاشاندا، گەیشتنە ئەو باوەڕیەی كە پرسەكە بەشەڕ چارەسەر ناكرێت. زهنیەتی ئیتحادو تەرەقی لە توركیا، مستەفا كەمال و جەهەپەو چەپەكانی بێكاریگەر كرد، بەڵام هەمان زهنیتە كە نەیتوانی كاریگەری لە پەكەكە بكات و وەك جەهەپەی لێ بكات.
ئۆجەلان سیاسەتی بەگژدادان لە لایەن ئاكەپەشەوە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: سێهەمینیش، پرۆسەی دەستەڵاتداری ئاكەپەیە، كە لە ساڵی 2002وە دەستی پیكردوە، ئەو پرۆسەیەش 60ساڵ بەر لە ئێستا ئامادە كرا بووو 2ئامانجی هەبوون، یەكەمیان، هەڵوەشاندنەوەی ئیسلامی رادیكاڵ و دوەمیش، هەڵوەشانەوەی جەوهەری بزوتنەوەی ئازادی و دیموكراتی گەلی كوردە، خۆبەخۆ شتێك كە 7ساڵە ئاكەپە هەوڵ دەدات بیكات ئەوەیە، لە پاش ساڵی 2002، مەسەلەی عوسمان و بۆتان دەزانرێ، هەتا ئەو كەسانە خۆیان وەك دیموكراتی لیبراڵ بەناو كرد، بە پاكتاو كردنی من و بەكارهێنانی پاشناوی من ویستیان سەركەون، گوایە دەیانویست عوسمان بخنە جێی من، ئێستاش دەیانەوێ ئەوانە بەكاربێنن، بەڵام ئەوانە ناتوانن هیچ شتێك بكەن، هەریەكێكیشیان پێنج فلس ناكات، ئەوان ڕوویان نییە رووبەرووی گەل ببنەوە.
ئۆجەلان بۆ چارەسەر كردنی دیموكراتیانەی پرسی كورد ووتی، دەبێ رێبازی ڕاست دەست نیشان بكرێ، ئۆجەلان ڕاشیگەیاند كە بەو گۆرانكاریانەی كە ئاكەپە باسی دەكات پرسەكە چارسەر ناكرێ و یاسای پەشیمانیش وەك هەوڵێكی گێرەشوێنی بەناو كرد. ئۆجەلان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پرسەكە تەنیا دەكرێ بە دیالۆگ لە نێوان لایەنەكاندا چارەسەر بكرێ و ووتی ئەگەر رێ لە سیاسەتی دیموكراتی نەكرێتەوە، دوایی بە ئاكەپە دێت. ڕێبەری گەلی كورد عبدوڵڵا ئۆجەلان هەوڵەكانی لە ژێر ناوی چارسەریدا وەها شرۆڤە كرد: من لە دژی هەوڵەكانیان نیم، بەڵام ڕێبازەكەیان هەڵەیە، دەبێ ڕێبازی ڕاست دەست نیشان بكرێ، ئەگەر ئێوە گالیسكە بدەنە بەردەم ئەسپەوە، ناتوانێ رێوە بچێ، بەڵام راست ئەوەیە كە ئەسب بخەنە پێش گالیسكەوە، هەڵەی سەرەكی ئەو هەوڵدانە ئەوەیە، داخۆ وەها دەبێ؟ داخۆ گالیسكە دەتوانێ وا بەرێوەبچێ ؟ كێشەی سەرەكی رێبازە، بەر لە گۆڕانكاری یاسایی، دەبێ ڕێبازی ڕاست دەستنیشان بكرێ.
ئۆجەلان بۆ هەندێ گۆڕانكاری یاسایی ئاكەپە ووتی: بەتایبەت یاسای دەربارەی منداڵاندا، بە یاسای پەشیمانی 221 و....، ئەوی تر پرسەكە چارسەر ناكرێ. یاسای پەشیمانی تەڵەیەكە، گێرەشوێنیە، ئەوە مایەی قەبووڵ نییە، بەو رێبازە یەك كەسیش لە مەخمور نایەتەوە، دەبێ ئەوە قەبووڵ بكرێ كە پرسەكە سیاسیە و بەر رێبازی سیاسی چارسەر دەكرێ، بڕوانن 50هەزار كەس مردن، بەوە دەلێن تیرۆر، لە شەڕێكی وەك ئەوەی یۆنان 5 هەزار كەس مردن، لە جێیەك كە 50 هەزار كەس بمرن ناكرێ مرۆڤ باسی تیرۆر بكات، بەڵكو شەڕیك لە ئارادایە. ئۆجەلان ووتی؛ ئەو شەڕە لایەنی هەیەو چارەسەریش بە دیالۆگی نێوان لایەنەكان دەبێ و لەسەر ئەوەش ووتی: ئەو شەڕە دوو لایەنی هەیەو پرسەكە لە نێوانیاندا بە دیالۆگ چارسەر دەبێ، ئەوە بە دانوستان یان بە دیالۆگ دەبێ، من ناڵێم ئیلا من مخاتە بم، دەكرێ پەكەكە مخاتەب بێ، نابێ، دەكرێ دەتەپە بێ، ئەگەر ئەوەش نابێ دەكرێ لە گەڵ دەستەیەك لە گەل كە ئەندامانی پەكەكەشیان لە نێوادا بێ، دیدارو دانوستان بكەن. ئۆجەلان ڕایگەیاند كە ئەگەر رێبازی راست دەست نیشان بكرێ ئەوەی دەكەوێتە سەر شانیان بەجێی دێنن و لەسەر ئەوەش ووتی: ئەگەر دەرفەت بخولقێنرێ ئەوە هێزە چەكدارەكان لە دەڤەرێكی تر بەجێ دەكەم، ئەو هێزەم هەیە، هێزە چەكدارەكان گوێم لێ دەگرن و ئەو ڕوداوانەی ئەم دواییەش كەوتەوە نیشانیدا كە گەلی كورد دڵسۆزی منن، لە نێو پەكەكە دەیان گروپ هەن، ئەو كەسانەی لە چیان خاوەن گروپی خۆجێین، تەنیا من دەتوانم كۆنترۆڵیان بەكەم و بێ چەكیان بكەم، دەبێ پەرڵەمان بۆ چارسەریەكی مسۆگەر بڕیار بدات. هەر بۆ ئەوەش دەبێ تەگەرەكانی بەردەمم هەڵگیرێن، من لە نەخشەی رێدا باسی ئەوانەم هەمووی كردووە. ریبەری گەلی كورد عبدوڵڵا ئۆجەلان بانگی لە سەرۆك وەزیری توركیا ئەردۆغان كردو ووتی: بانگ لە ئەردۆغان دەكەم، ئەگەر رێبازی راست پەیڕەو نەكەی، رێ لە سیاسەتی دیموكراتی نەكەیتەوە، هەر چۆن ئەنوەر پاشا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەبەریەوەك هەڵوەشاند، ئەوە زهنیەتی ئاكەپەش دەوڵەتی تورك هەڵدەوەشێنێ و دوایی بە ئاكەپەش دێ، ئەگەر جەهەپە و مەهەپە ببنە دەستەڵاتداریش، خوێن دەڕژێ، من پێم وایە كە نیازی بەرێز ئەردۆغان باشە، هێشتاش دەمەوێ باوەڕ بكەم، لە نێو ئاكەپەدا مرۆڤی دروست هەن و لایەنگری چارسەری دیموكراتین، بەڵام نازانم هێزیان چەندە، لە نێو ئاكەپەدا لایەنگرانی پاكتاوكاری زۆرن، من هێشتاش لە پێناوی چارەسەری دیموكراتیدا ئەوەی دەكەویتە شانم بەجێی بێنم، بەڵام ئەگەر رێی چارسەری دیموكراتی نەكرێتەوە ئەو كاتە كەجەكە رێی خۆی دەست نیشان دەكات، ئەو كات بڕیاری شەڕ و ئاشتی خۆی دەیدا، من لێرە خۆم لە شتێك ناگەیەنم، ئەوەشی ڕاستە ئەوەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە