کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێكی بۆ عەلی كۆیی بێوژدان و گەندەڵ

Friday, 11/09/2009, 12:00


زەڤەر بێتاسی (بێوژدانەكان گەندەڵن نەك ئەوانەی كە دەیانەوەێ بخوێنن,چونكە بێوژدانی دەچێتە خانەی بێمۆڕالی وخوێندنیش خاوەنەكەی هوشیارتر دەكات)
كەسێكی ترسنۆك و بە فیتەی سەركردە گێلەكانی خۆی چەند بێویژدانیەكی لەسەر هاورێیەكی بەرێزێم نووسیوە كە من دڵنیام ئەگەر لە لاوازی و تەسكبوونی هزریانەوە نەبێت رێگا ناگرنە بەر ئەم بێویژدانیانە. ئەوەندەی من عارف روشدی بناسم ئەمە مێژۆیەكەیەتی, با عەلی و هاورێ بێ ویژدانەكانی چیتر زمان درێژی نەكەن بەرامبەر كەسە رێزدارەكانی وەك ئەو بەرێزە,مێژۆیەكەی ئەخەینە بەردەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و با خۆیان حوكم بدەن.
كاك عارف روشدی كۆری شاری زاخۆیە, لە بنەماڵەیەكی نیشتمان پەروەری ناسراوە. لە ساڵی 1976ەوە ئەندامی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە, لەو شانەیەدا كاری كردووە كە شەهید هۆشمەند سەرپەرشتی كردووە و هاورێی شەهید كاوە مەخموری و حاجی مەمۆ و ئاسۆ اسماعیل و كاك سەروەتە كە ئێستا بەرێوەبەری گشتییە لە وەزارەتی پەروەردە.
لە ساڵی 1983یەوە بەرپرسیارێتی رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە گرتۆتە ئەستۆ, كە بەرێز كاك كۆسرەت رەسول عەلی ئەتوانێ شاهیدی بۆ ئەو راستییە بدات چۆنكە لەو سەردەمەدا ئەو بەرپرسیارێتیە بە ئامادەبوونی كاك كۆسرەت وەریگرتووە.
سەپەرشتیاری هەموو شانە چەكدارەكانی بروسك بووە لە بادینان, رابەرایەتی راپەرینی كردووە لە بادینان بە ناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە.
لەسەردەمی ئەو هاورێ خۆشەویستەم و هاوسەنگەرەمدا,دوای یانزە مانگ لە خەبات دوای راپەرین لە یەكەم هەڵبژاردنە گشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان (21,000) دەنگ یەكێتی بەدەستی هێناوە لە سەرتاسەری دەڤەری بادیناندا كە هەموو كەسانێكی وەك عەلی و هاورێ بێوژدانەكانی شڵەژاند.
كاتێك بەرپرسی مەڵبەندی (8)ی راپەرین بووە, خەڵكی بەویژدانی ئەو دەڤەرە خۆشەویستە ئەتوانن شایەدی بۆ رەوەشت و كەسایەتی كاك عارفی برام بدەن.
لە هەردوو كۆنگرەی یەكەم و دووەمی یەكێتیدا, بە رێژەی پەنجا +1 پلەی ئەندامی سەركردایەتی بەدەست هێناوە.
سەبارەت بە خوێندنەكەی,دەرچووی پەیمانگای باڵای تەندروستیە لە بغداد و بە پلەی %77,5 كە رێژەی نمرەكانی بوو وەك تێكۆشەرێكی سیاسی لە زانكۆی سلێمانی وەرگیراوە بە پێی یاسای ژمارە 4ی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەت بوو بە هەڵاوێركردنی تێكۆشەرانی خەباتی كوردایەتی لە مەرجی تەمەن لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا.
عارف روشدی دەرچووی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانە بە پلەی زۆر باش و لە پلەی سێیەمیشدایە لە سەركەوتووەكانی كۆلێژەكەیدا.
دوای دەرچوونی لە كۆلێژ, دوو ساڵ چاوەروان بووە بۆ ئەوەی لە خوێندنی باڵا وەربگیرێت,هەموو مەرجەكانی وەرگرتنی هەبووە وەك:
پلەی سێیەمی كۆلێژەكەی هەبوو.
ئەزمونی زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەری بە پلەی باش تەواو كردووە.
ئەزمونی تحریری و زارەكی بە مەبەستی وەرگرتنی لە خوێندنی باڵادا لە كۆلێژی خۆیدا ئەنجامی داوە.

هەر كەسێك بیەوێت لەو راستیانە بكۆلێیتەوە بە عەلی كۆیی بێوژدانیشەوە با بفەرموون سەردانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان بكەن. دوای نەمانی مەرجی تەمەن لە هەموو عێراقدا بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا ئینجا كاك عارف روشدی وەرگیراوە.
عەلی كۆیی و هاوسەنگەرانی ئەگەر ئەمە بە گەندەڵی بزانن, خۆیان لە چ خانەیەكدا دەبینن؟ پێم وایە گەندەڵی و گەندەڵكاران ئەوانەن كە دەیان مەلیون دۆلاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گەكەلەكەمان لۆشیانداوە و دەستیان بەسەر هەرچی گردێكی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەریدا گرتووە و خاوەن ڤیلا و باغ و باغچەن و لە قومار خانەكاندا بە دەفتەر دۆلار ئەدۆرێنن, رێزەكانی یەكێتییان گەندەڵ كرد بە دیاردەی قێزەوەنی چەندبەرەكی و ململانێی ناڕەوا , ئەوانە گەندەڵ كارن كە ئەیانەوێ ئەزمونی گەلەكەمان كە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و خوێنی شەهیدەكانە, بەرهەمی ئەنفال و جینۆسایدی خەڵكی كوردستانە (بەرەو بێ ئۆمێدی و دارۆخان دەبەن) نەك عارف رۆشدیەك بییەوێ ئاستی رۆشنبیری خۆی بەزتر بكاتەوە.
كاك عارف رۆشدی ئەو كەسە نییە كە سڵ بكات لە قسە كردن لە حزوری هەر كەسێكدا بێت, هەمیشە خاوەن رەئی و دید و بۆچۆنی خۆی بووە و رێزیش لە رای بەرامبەرەكانی خۆی گرتووە.
هەموو خەڵكی كوردستانیش دەزانن بێوژدانەكان ئەوانەن كە پلەی پاڵەوانێتیان هەیە لە گەندەڵیدا. ئەگەر عەلی كۆیی ئەوەندە خۆی بە پیاوێكی باش ئەزانێ با بفەرمێ دەرگای كاك عارف رۆشدی كراوەیە بۆی و بۆ هەموو كەسانێك كە بیانەوێت لە راستیەكان تێبگەن نەك بەناوی خوازراوەوە تانە و تەشەرە بگرنە خەڵك.
ئەگەر ئەو عەلی كۆییە خۆی بە خەباتكەر ئەزانێت با بێت خەباتەكەی خۆی بخاتە رۆ,من دڵنیام هەر كەسێك كەمێكی خەباتیش هەبێت ئەو ووشە نابەجێیانەی عەلی كۆیی قارەمانی بێوژدانی بەكارناهێنێت.
لە كۆتاییدا دەلێیم ئەوانەی كە ووشەی نالەبار دژ بە خەڵك بەكاردێنن ئەوا ماهیەتی خۆیان ئاشكرا ئەكەن كە زۆر كەم و لەخوارەوەن. ئەگەر كەسێك بیەوێت ڕەخنە بگرێت زمانی ڕەخنە دیارە چوونە.
كادرێكی دەڤەری بادینان/ألمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە