عارف قوربانى ئەترسێت راستیەكان بڵیت
Friday, 25/02/2011, 12:00
سەرە راى ئەوەى لە كوردستان بە تایبەتى لە دواى پرۆسەى ئازادى عیًراقەوە رێژەى رۆژنامە نووسان زیاد بووە بەڵام ئەوەش واى نەكردووە كە جۆریك لە رۆژنامە نووسان وەك شاخێك بەرز بن ودیار بن لە ناو دۆڵەكان.دیارە بەرێز عارف قوربانیش یەكێك بووە لەو كەسانەى جێگاى قەڵەمى لە نێو سایت ورۆژنامەكان دیار بووە .وەك ئاشكرایە لاى نوسەر ورۆژنامە نووسەكان بە تایبەتى بەرێز عارف قوربانى زنجیرەیەك لە وتار وبیرو بۆچون لە سایتى خەندان بڵاو كردوتەوە كە سەردێرەكانى دلخۆشكرە وسەردیرێكى پر لە لەبەرچاوكردنى راستیەكە كە ئەمرۆ لە كوردستان بە دیارە بەڵام ئەوەى من وچەندیێن كەسى تووشى شۆك كردوە نەك هەر شۆك تووشى سەر سۆرمان كردوە كە ئەوەیە كاك عارف لە زنجیرە وتارەكانیدا تەنها سەردیرى بابەتەكانى راستیەكى پێوە دیارە لە سەر ئەزمونى كوردستان وناوەرۆكى ووتارەكانى بە لایەكى تردا دەروات بۆیە لێرە پرسیارێك دیتە كایەوە ئەویش ئەوەیە كە بۆ. بۆ ناوەرۆكى بابەتەكانى ترسێكى پێوە دیارە كە راستیەكان بسلمێنیت.ئەو پرسیارەش دیارە تەنها خۆى ئەتوانى وڵامى بداتەوە چونكە لێرە راستیەك هەیە كە كاتێك سەردیرى بابەتێكى دەخێنیتەوە سەرنجى زۆرت رادكێشیت كە بابەتەكە بە تەواوى بخێنیتەوە بەڵام ناوەرۆكى بابەتەكە وات لێ ئەكات تووشى جۆرێك لە تێنەگەیشتن بیت.بۆ نمونە جارێكیان بەرێز عارف قوربانى بابەتێكى لە سایتى خەندان بڵاوكردبووە لە ژیر ناونیشانى. ئەوەى بە دەستمان هێناوە دەیكەینە قوربانى بۆ كەركوك. كاتێك ئەم سەردیرەم خۆیندەوە ئەوە تیكەیشتم كە ئەمجار سەرۆكایەتى عیراق وەزارەتى دەرەوە وجیگرى دووەمى پارلەمانى عیراق دەكەنە قوربانى بۆ كەركوك. بەڵام ئەو خەونەم تەنها لەو ووتارە بینى وراستیەكان زۆر زۆر پێچەوانەى ئەوە بوون.بۆیە دەكرا بەریز عارف قوربانى بەم شیوەیە سەردیرى بابەتەكەى بنوسایە ئەكەر بە هەڵە نەبم. ئامادەین كەركوكیش بكەینە قوربانى كورسیەكانمان.چونكە ئەمە راستیەكەى بو..ئیتر نازانم كام قوربانى بۆ كەركوك یان قوربانى بۆ كەركوك .جى گوندێك ئاوەدان كراوە یان ئەوەى كرا بە برێك كەم وكورتیەوە بە جێان هێشت كام دامەزراندن لە كۆمپانیاى نەوتى باكور بە رێژەى 32% كام وكام وكام ئەوندە زۆرن باس ناكرین بیم ناڵى بەریز كاك عارف قوربانى كام قوربانى بۆ كەركوك كرا من وتۆ وئەو وئەوى تر خەڵكى كەركوكین لە وڵاتیكى ترەوە نەهاتوین تا ئەو راستیە نەزانین یان دیارە سەرخۆشین وعەرقیشمان نەخواردوەتەوە.لیرەدا ئەمەویت ئاماژە بەوەش بكەم كە لە وتاریكى ترى لە ژیر ناونیشانى لە بەغدا دەنگم پێ بدەن تا فێل لە كورد نەكرێت. ئیمە لە بەغدا عەرب ونە توركمانیش هەتا نوجەیفیش نەیتوانى فێلمان لى بكات بەرێزى ئەڵیت بەجۆرێك سیاسەت بكەن تا فێلتان لێ نەكریت ئەگەر بزوتنەوەى گۆران بە جۆریك سیاسەت بكات ئەبیت فیڵ لە لایەنە كوردیەكانى تر بكات ئەگینا مەبەستى قسەكەى بەریز عارف قوربانى هەر ئەوەیە بە تاكید گورانیش ئەو خیانەتە ناكات لە لایەنە كوردیەكانى تر فیڵ بكات جونكە ئەو لایەنانە نوینەرى سەدان هەزار كەسن وئەوانیش كوردن وبزوتنەوەى گوران توانى نەهێڵیت لایەنە عەرب وشۆڤینەكان فیلى لى بكەن بەڵام كاتێك خۆمان دەستیان راكیشن بۆ فیل كردن لە خۆمان كێشەكە لێرەیە. بۆیە ماوەتەوە بڵیم كاك عارف ئەیەویت راستیەكان بڵَیت بەڵام نازانم چى رێگرى لى ئەكات؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست