مانیفیستی ڕاپه‌رینی گه‌لی کوردستان لە باشوور دژی ده‌سەڵاتی میلشیای تاڵانچی
Tuesday, 26/05/2020, 0:17
سەره‌نجام وه‌ک چاوه‌ڕوان ئەکرا کە نەک تەنیا لەلایه‌ن که‌سانی شاره‌زا لە بواری سیاسیی و ئابووری، بەڵکو لەلایه‌ن هەرکەسێکی ئاسایی بە ئەزموونیش پێش بینی ئەم رۆژە ئەکرا، وا ئەمرۆ دەسهڵات و حکومه‌تی میلشیا جارێکی تر لە باشوورهاوشێوهی ئاشبەتاڵی ۱۹۷٥ خەریکەهەرەس دەهێنێت و ئاشبەتاڵێکی تر ده‌ست پێدەکات، بەڵام لە فۆڕمێکی نوێ‌دا.
پاش ئەوه‌ی دوای ۲۹ ساڵ بوار و شانس پێدان لە لایه‌ن جه‌ماوه‌ری بهشمهیهنتی کوردستان و کۆمه‌ڵگای ناو دهوڵهتیەوە بەتایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەرویانەوە ئەمریکا بە دەسه‌ڵاتی پارته‌کانی باشوور، تا بتوانن حکومه‌تیکی کارا، خزمه‌تگوزار و دڵسۆز دامەزرینن تا زامه‌کانی ئەنفال، کیمیاباران، راگواستن و سته‌می بەعس تیمار بکات، بتوانرێ کوردستان بەرەو ئاوەدانی ببات و ژیانێکی شایستە بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی فه‌راهەم بکات، بە پشتبەستن بەهێز و بازووی کورد و که‌ڵک وه‌رگرتن لە سامانە سروشتیه‌کانی کوردستان بە شێوه‌یه‌کی زانستی، تەندروستانە لە رووی ئابووری و ژینگه‌یی هەروەها دابه‌شکردنی داهاتی وڵات بە جۆریکی دادپه‌روه‌رانە و ڕەخساندنی یه‌کسانی هەل بۆ هەمووان .
بەڵام مه‌خابن مێژووی کاری ئەم ۲۹ ساڵه‌یان سه‌دا سه‌د پێچەوانهکەی بوو، کە کورد و دنیا چاوەڕوان بوون بەڵام هەرلە تاڵان کردنی ژێر خانی ئابووری، شەڕی ناوخۆ، تیڕۆ کردن، وێران کردنی ژینگەی ژیان لە شار و گونده‌کان، ئابوری به‌هەموو کهرتهکانهوە، پەروه‌ردە و فیرکردن وەفەرهەنگ و زمان هونه‌ر، هەتا نەهێشتنی شوینەواری مێژووی ، بۆ نمونەبە فیتی دوژمنانی کورد تا کوردوساتن هیچ شوینەواری مێژووی نه‌مێنێ وه‌ک لەعەفرین بینرا، دەسه‌ڵاتی میلشیا هەڵسا بە تەقاندنهوهی ئەم ئەئەشکەوهتانهی نەخش و نیگاری هونه‌ریان تيا نەخزشینرابوو به‌م بەهانهی کەلهم ئەشکەوتانە خهزنەیان تیا هەیه. هەرلەبەر ئهمەبوو کەوەک لەسەرهوە ئاماژمان پێ دا، رمان و ئاش بەتالی ئەم دهسەڵاتەبەمیلیشیا و کراوەتەواو چاوەڕوان کراو بوو وە لە سه‌ر کات مابوو کە وا ئێستا کا تەکهی هاتووه.
تاڵانی سامانی کوردستان وە قۆرخ کردنی بازارە وه‌هەموو کایه‌کانی ئابووری و بازرگانی تا گهیشتەبازرگانی کردن لەگه‌ڵ داعش لەم کاته‌دا کەداعش هەزاران لە رۆڵەکانی ئێمه‌ی ئەکوشت و سه‌ر ئەبڕی، به‌ڵگه‌ی حا شا هەڵنەگرەکەدهسهڵات و حکومه‌تی میلیشیا نه‌ک هەر هیچ پەیوهندیهکیان بەگەلە نیشتیمانوە نیە به‌ڵکو ئەرکی ئەوان وێران کرنی کورده‌ستان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیەهەتا زۆر خراپ تر لەوه‌ی کە دوژمنان مه‌به‌ستیانه.
لەماوە ئەم ۲۹ ساڵه‌ی دیگیرکاریان وە دزینی بەرهەمی راپه‌رین بۆ خۆیان، حکومەت و ده‌سه‌ڵاتی میلشیای جاش و خائین تا ئێستا زیاتر لە ۱۰۰۰ ملیارد دۆلاریان دەست کەوتوەلە قۆرخکاری بازار‌و کاری قاچاخی، که‌رتی نیشتەجێ بوون/عەقارات وەداها تی نەوت بەریگهی نایاسایی . ته‌نها ئەم به‌ڵگە کەمانهی کە تا ئێستا کەوتونەتە ده‌ستی کەسانی دڵسۆز نیشانی ئەدا کەچۆن هەر جاره‌ی بە ده‌یان ملیارد لەکوردستانەوە ئەنێردرێتەدەرهوە بە تایبه‌ت بۆ تورکیا ، ئێران، لوبنان دوبه‌ی، ئەورپا، ئەمریکا وە هەتا ئاسیا . وە لە ریگه‌ی ئەم تاڵانیەوە خۆیان و ژن و منالاکانیان شاهانەئەژین لە دهرهروە وە لە کوردستانیش دۆزەخیکیان بۆ خەڵک دروست کردوە تا ئەوه‌ی کە ئەبینین لە برینی قهتە مه‌چه‌ی خه‌لک وە ناچار کردنی خه‌ڵک تا چاوی سواڵی لە سه‌ر بەغدا بیت جار جارەموچهیهک بۆ کورد فڕێ بدات وەک خیر، بەڵێ لە بری ئەوه‌ی قسەو باس لە گه‌ڵ به‌غدا لە سه‌ر دیار کردنی سنوری کوردستان و عیڕاق بیت هاتوینە سه‌ر ئەوەلەبهغد ا سواڵی یه‌ک مووچەبکهین، ئیتر ئەمە بهڵگەنیە کەدوژمن لەبهرگی کوردایه‌تی لە هەموو روویهکەوەئهمان کوژێت و لەناومان ئه‌بات؟
بەدڵنیایی ئەمانەخۆیان بە میوانیکی جەردەئهزانن لە نیشتیمان، وە لەچاوی ئەوانەوە گه‌ل و نیشتیمان تەنیا بۆئەوهیەپارهی لی پەیدا که‌ن وەپارهی پێ په‌یدا بکه‌ن، هەرلەبەر ئهمەشەهەموو کەس و کاری نزیکی خۆیان لە ده‌روە نییشتەجێ کردوە بۆ بەریوهبردنی سەدان وسەدان ملیارد دۆلاری دزراوی نیشتیمان لەپرۆژهکانیان، لەمەش زیاتر کاتی ژنه‌کانیان ئاوس ئه‌بن بۆ ئەوه‌ی مناڵه‌کانیان نهبنههاوڵاتی کوردستان ئه‌یان نیرن بۆ ئه‌مریاکا وئەوروپا تا لەوئ منالاکانیان ببێ وببنههاوڵاتی ئه‌م وڵاتانە، ئەمەش بهڵگەیهکی ترەکەئهمانەخۆیان بۆرۆیشتن داناوەوهخۆیان بەخهڵکی ئەم نیشتیمانەنازانن وەتهنها دۆرلارلەژێر ناوی ساخته‌ی کوردایه‌تی ئەمانی بەکوردستان بەستۆتهوەوەلێرە هێشتۆتە‌وه.
ئێستا ده‌سەڵات و حکومه‌تی میلشیای نەفام و جاش /گرێ دراو بە بەرژه‌وه‌ندی داگیرکارانی کوردستانهوەکەوتۆتەتهنگژهوەکەئەبێ باجی قورسی کردارەدژەنهتەوەونیشتیمانیهکانی بدات، وەبۆ ئەوه‌ی خۆیان لە سزادان لە لایه‌ن دەوڵه‌تی عێڕاقەوەرزگار بکه‌ن، هەمان ئەم ده‌وڵه‌ته‌ی کەمیلیشیای کوردی بۆ تەماعی پاره‌وە پۆست و تاڵانی رۆلی سەرهکیان بینی لە دروست کردنەوه‌ی پاش ۹.٤.۲۰۰۳، ئاماده‌ن هەموو گه‌ل ونیشتیمان ڕاده‌ستی عێراق بکەنوە وە ئاش بەتاڵ رابگه‌یه‌نن.
ئەم رەوشەی ئێستا هاتۆتەئاراوەبەتایبهت پاش بریاری بەغدا بەنهناردنی مووچه، وەدهستەوهستانی وبێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سەڵاتی میلیشیا لهچارهسهربەهۆی هەموو ئەوهۆکارانەی لەسەروە باس کرا، چ تاکی کورد وەکۆی بزاڤی نیشتیمانی لەهەڕەشەدایەکەئاش بەتاڵی پێ بکرێ بۆ نمونه:
۱- دهسهڵایی میلشیای گرێ دراو بە سیاسەتی دوژمنانی کورد ئەم قەناعەت وبڕوایهی لای خاڵک دروست کردوە کەخۆش بە ختیان لای دوژمنانیه‌تی لیرادابەغدا وەدەسهڵاتی کوردی مهینەتەو برسیەتیه.
۲. دەسه‌ڵاتی میلیشیا بەبیانووی بێ مووچه‌یی، وەگهندهڵی وتاڵانی خۆی وه‌ک هۆکار، ئێستا ئاماده‌یە هەموو ئەو ده‌ست که‌وتە نەتهوهییانهی بەخوین و ره‌نجی سەدان هەزار قوربانی بەدی هاتووەهەرزان فرۆش بکات تا لها سزادان خۆی قوتار بکات.
ئێستا پرسیارئهمهیەبۆ بەرهنگار بوونەوه‌ی ئەم رەوشەپیوستە چی بکرێ تا شکۆی تاک وە سه‌روه‌ری وزیندویی بزاڤی نەته‌وه‌یی ونیشتیمانی بپارێزرێ وە رزگار بکرێ لەده‌ست میلشیای گرێ دراو بە دوژمنان؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست