درۆكانى تاڵەبانى و كۆسرەت لە كەركوك درێژەى هەیە
Sunday, 13/09/2009, 12:00
پێش هەڵبژاردنى 25/7 لە كوردستان تاڵەبانى كۆبونەوەى بە پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامانى سەنگەرى سلێمانى كرد , لەو كۆبونەوەیەدا ئەو دوو كۆمەڵەیە كۆمەڵێك داواكاریان هەبوو , تاڵەبانیش بۆ ئەوەى دەنگەكانیان مسۆگەر بكات ئیمزاى لەسەر هەموو داواكانیان كرد و هەموو داواكانى بەڕەوا زانى و بڕیارى دا بەزوویى هەمویان جێ بەجێ بكات , یەكێك لەوانە دانى سلفە بە كەم ئەندامانى سەنگەر و دروست كردنى خانو بۆیان و هەموومانگێكیش بێجگە لە موچەكەی خۆیان بڕیارى دا هەر كەم ئەندامێك سەد دۆلاریش وەربگرێ بەبەردەوامى , مانگێك وەرگیرا , بەڵام كە هەڵبژاردن تەواو بوو سەد دۆلارەكەى تاڵەبانى تەواو بوو , تاڵەبانى و كۆسرەت و ئەوانى تر كە وەعدیان دابوو هەموى درۆ جوانەكانى هەڵبژاردن بوو, ئەوەتا نەسەد دۆلارەكە ماوە و نە سلفەكەش درا و نە خانوشیان بۆ كەم ئەندامانى سەنگەرى سلێمانى كرد , ئەوەتا ئێستا جارێكى تر و لە درێژەى درۆ جوانەكانى هەڵبژاردندا جارێكى تر تاڵەبانى و كۆسرەت بۆ پێشمەرگە دێرینەكان و كەم ئەندامانى سەنگەرى كەركوك كۆبونەوەیان لەگەڵ ئەو دوو كۆمەڵەیەدا كردوە و هەمان ئەو بەڵێنانەى بە ئێمە درا بەوانیش درا و وەكو چاوبەستەكى كۆسرەت چل ملێون دینارى داوە بەو كەم ئەندامانە و تاڵەبانیش دنیایەك وەعدى داوە , ئەمە تا هەڵبژاردن درێژەى دەبێت بەڵام ئەوانیش وەكو ئێمەیان لێ دێت هەر كە هەڵبژاردن تەواو بوو ئیتر درۆكان دەبنە بڵقى سەر ئاو و ئەو كاتەش كەس نەكۆسرەت ئەبینێ و نە تاڵەبانیش دەرگاى كراوە دەبێت بۆ ئەو داماوانە , ئەوەتا چەندین ساڵە ئەو پێشمەرگە و كەم ئەندامانە دنیایەك كێشە ى بێ چارەسەریان هەیە و كەس ئیشى پێان نەبوە بەڵام ئێستا ئیشیان پێیانە ئیتر درۆكان ڕیز دەبەستێ , كوڕینە بڕوا مەكەن چونكە مامە پیرەى خەڵەفاو و كۆسرەتى شەق و شڕ و بەرهەمى بێ بەرهەم و عیمادى درۆزن و مەلا بەختیارى نەزان لاى ئێمەش هەمان وەعدیان دا بەڵام ئەوەتا كە تێك شكان ئیتر ئیشیان بەكەس نەماوە و كەس بیرى ئەوانى نیە , دڵنیابن ئەمەش درێژەى ئەو هەڵمەتى درۆ زۆرانەیە كە داویانە و بەس درۆ ئەگینا هیچى تر نیە ,چەندین ساڵە پێشمەرگەى دێرین , كەم ئەندامى سەنگەر لەو پەڕى ناڕەحەتیدا ئەژین و بێ بەش ترین و داماو ترین كەسانێكن لەم كۆمەڵگایەدا ئەژین و كەس بیرى لەمانە نەكردۆتەوە بەڵام كەدێتە سەر هەڵبژاردن ئیتر سەرۆكە درۆزنەكان ئەوانیان بیر دەكەوێتەوە و درۆى قەبە و زلیان بۆ دەكەن , وەرن ئێوە لە پێشمەگە دێرینەكانى سلێمانى بپرسن , لە كەم ئەندامانى سەنگەر بپرسن ئەو كاتە بە درۆكانى ئەوانە بڕوا بكەن بزانن ئەم درۆیانە تاكەى بڕ دەكات , ئەوە بۆ دوومانگ ئەچێ هەڵبژاردنى كوردستان تەواو بوە هیچ یەكێك لە بەڵێنەكانیان جێ بە جێ نەكردوە سەد دۆلارەكەش بوو ئەویشیان بڕى و لە دواى هەڵبژاردنەوە نەیان داوەتەوە , ئیتر بۆ ئێوەش هەر وا دەبێت , داواتان لێ دەكەم ئێوەش وەكو ئێمە نەكەونە داوى ئەو درۆزنانەوە , با هەڵبژاردن تەواو بێت بزانن بە فڕۆكەش بەسەر كەركوكدا ئەفڕن , ئەو كاتە بۆتان دەردەكەوێت كە درۆكانى ئەمانە تەنها درۆكانى هەڵبژاردنە و هیچى تر , كە لە شاشە درۆزنەكانى كوردسات وگەلى كوردستانەوە ئەم هەواڵەم گوێ لێ بوو یەكسەر ئەو ڕۆژەى كۆبونەوەكەى سلێمانیم بیر هاتەوە بۆیە پێم خۆش بوو بە ئێوەش بڵێم تكایە بڕوا بەم درۆزنانە مەكەن و با بە دەنگەكانى ئێوە درێژە نەدەن بە گەندەڵى و دزیەكانى خۆیان و لەوە زیاتر ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد درێژە بە ژیانى خۆى نەدا , بەسە ئیتر با بە پارەى دزراوى ئێمەوە پیاوەتى نەكەن ئەو پارەیەى كە ئەیدەن بە ئێوە پارەى دزراوى مناڵانى ئێمەیە و خۆیانى پێ ئەبەنە پێشەوە , ئاوڕێك لە خەڵكى كوردستان بدەنەوە ئەو كاتە ئێوەش تێ دەگەن ئەمانە چ دەسەڵاتێكى مافیان و چیان بەسەر كورد هێناوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست