كاك ئازاد گردەكان دوا داگیر كارییە
Sunday, 16/01/2011, 12:00
من دەست خۆشى لە كاكە ئازاد دەكەم كە ئەو بابەتەى بە وێنەوە خستۆتە ڕوو ,بەڵام ئەبێت هەموومان ئەوە بزانین دوا داگیركردنى ئەم دەسەڵاتە گردەكانە , ئەوەندەى من زانیاریم هەبێت دوا هەنگاوى داگیر كارى ئەم دەسەڵاتە مافیایە گردەكان بوو ,هەموو دیقەت بدەن , سەرەتاى ڕاپەڕین لێپرسراوە خائین و فایلدارەكانى كوردستان ,دزەكانى كوردستان لە شۆڤڵ و گەڵابە و مەكائینەوە دەستیان پێ كرد , تا بۆ دەرمانیش یەك شۆڤڵ لەم ووڵاتەدا نەما ,ئینجا دەستیان كرد بە داگیر كردنى شوێنە گشتیەكان , هەموو بیرمانە هەموو ماڵى لێپرسراوەكانى بەعس لە سەرى نوسرابوو ئەمە ماڵى یان مقەڕى فڵان لێپرسراوە , پاش ماوەیەك لە سەرى تاپۆ كراو و فرۆشرا,ئینجا دەستیان گرت بە سەر گومرگەكاندا ,مشك بە مشكى خۆیەوە ئەگەر شەریكى لێپرسراوانى مافیا نەبویتایە دەرنەئەچوو , ئیتر چى پارەى ووڵاتە داگیریان كرد و بەو پارە یە شەرەف و نامو سى هەمومانیان داگیر كرد ,بە ناوى دامەزراندن و یارمەتى و شتى ترەوە هەزاران ئافرەتى ئەم هەرێمەیان فریو داو بەد ڕەوشتیان كرد ,كتێبەكەى خەندان حەمە جەزا و ووتەى باندە لەش فرۆشەكان گەواهى دەرى ئەم كارەن كە لێپرسراوان چیان لەم میللەتە كردوە و چۆن ئەم میللەتەیان بەرەو لە ڕێ لادان بردوە , ئینجا دەستیان كرد بە داگیر كردنى بازاڕ و كارو كاسبى , یەك ئیش نەما , یەك كارگە و كۆمپانیا و بازرگانى نەما یان حیزب یان لێپرسراوێك و زیاتر لە پشتیەوە نەبێت , هەتا ئێستاش بازاڕ , كارو كەسابەت , بازرگانى و كۆمپانیا بە دەست ئەمانەوە یە ,ئەمەشیان بە تەواوى داگیر كرد , ئینجا جارێك بە وەرگرتن وجارێك داگیر كردن و جارێك بە كڕین كەوتنە داگیر كردنى باشترین زەویەكانى ناو شار ,بە پێى ئەو ڕاپۆرتەى لە دوا ژمارەى هاوڵاتیدا بڵاو بۆتەوە باشترین زەویەكانى ناوشار لە لایەن لێپرسراوانەوە ، یان كوڕو كچ و ژنەكانیانەوە داگیر كراوە یان لە فرۆشتنێكى خیانەتكارانە دا دراوە بەوان و یان بە مساتەحە یان بە ناوى پرۆژەوە دراوە بەو كۆمپانیایانەى سەر بە لێپرسراوان و حیزبە ,دواى ئەوەى سەدام ڕوخا و ئیتر خەڵكى كوردستان بودجەى بۆهات , هەر زوو بە ناوى دوو ئیدارەییەوە ئەمەشیان دابەش كردو داگیریان كرد , دواى ئەمە بە ناوى باخەوە چونە دەرەوەى شار , سەیر كەن هەرچى زەویە باشە كشتو كاڵیەكانە لێپرسراوان داگیریان كردوە و خانو و باخیان تیا دروست كردوە , بڕۆن هەموو ئەو شوێنەباشانە بگەڕێن بزانن ئەو باخانە هى كێن ؟هەریەكەیان دەیان دۆنمیان داگیر كردوە و كردویانە بە باخ ,بۆ نمونە مام جلال لەمێرگەپان (27) دۆنمى كردوە بە باخ , ئەوە باسى قەلاچوالان و سلێمانى و دوكان و دەباشان ناكەم , ئەوانى تریش هەروان ,دكتۆر بەرهەم لە شارباژێر باخى هەیە ,لە مێرگەپان هەیەتى , لە دۆڵەڕووت هەیەتى , لە قەرەداغیش هەیە تى , بێجگە لەوانەى ناو سلێمانى , كە زەویە كشتو كاڵەكان تەواو بوو ,ئینجا بە ناوى دروست كردنى شوقە و ڤیلا بۆ هاوڵاتیان باشترین زەویەكانى شاریان داگیر كرد , دواجار هیچ نەما ئینجا كەوتنە داگیر كردنى گردەكانى ناو شارو دەرەوەى شار , كەوتنە داگیر كردنى سەیرانگاكان ,دوكان و سەلاحە دین و سەرى ڕەش بە نمونە , كاك ئازاد بزانە دوا داگیر كردنى ئەم مافیایانە گردەكانە , گردى دەباشان شوێنى دانیشتنى ئێوارانى خەڵكى شار بوو ,بەم بەر ئەوە وە گردێكى بچوكیش هەبوو , ئەویشیان داگیر كرد ,ئەم گردەش بۆ سەرۆك كۆمار , ئێستا ئێواران كە دەچى بۆ دەباشان ئەڵێى دەچى بۆ جەبهە , بەتایبەت ئەگەر ئێوارەیەك تاڵەبانى لە سلێمانى بێت , ئیتر وا ئەزانى لە فەلوجە دانیشتوى ,كاك ئازاد گیان بزانە یەك شت نەماوە لەم هەرێمەدا لە لایەن مافیاكانى كوردستانەوە داگیر نەكرابێت , ئەوەى من وتۆ باسمان كردوە شتى زۆر كەمن , ڕۆژگار دەرى ئەخات ئەمانە چیان كردوە ,دوبارە دەست خۆش ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست