کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرچى سەر بە گۆڕانە دەرى بكەن

Friday, 07/08/2009, 12:00


ئەمە قسە و بڕیارى تاڵەبانى سەركردەى دۆڕاوى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە , لە دواى دەرچونى ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى ئەمجارە و سەركەوتنى لیستى گۆڕان و تێك شكاندنى هەیبەتى هەردوو دەسەڵاتى بنەماڵە مافیاكانى كوردستان , تاڵەبانى توشى بەلەسە بونێكى خراپ بوو وا سەرى لێ تێك چوە كە خۆشى لەو بڕوایەدا نەبوو كە ئاوا تێك بشكێ , چونكە چوار دەورە نەخۆش و دزەكەى تاڵەبانى وایان لە تاڵەبانى گەیاندبوو كە سەركەوتنى لیستى كوردستانى لە سلێمانیدا زۆر مسۆگەرەو بەبێ ئیش كردنیش هەر سەرئەكەوین , بەڵام ئەوەى چاوەڕٍوان نەدەكرا دواى ئەو هەموو ئیشە و دابەزینى سەرجەم سەركردە و كادرو ئەندامانى پارتى و یەكێتى كەچى نەیان توانى هیچ مسۆگەر بكەن , ئەو شكستەى تاڵەبانى و یەكێتى توشى بوە , هەروا كەم نیەبە تایبەت لە شارێكدا كە بەردەوام قەڵاى یەكێتى بوە بەڵام ئەمجارە ئەو قەڵایە ڕوخاو ئەو هەیبەتەى یەكێتى و سەرۆكەكەشى وەكو پوش برنجى لێ هات , بەڵام ئەوەى لاى پیاوى بێ ئابرووى وەكو جەلال تاڵەبانى ئاساییە خۆى بە دۆڕاو نازانێ و ئەم شكستانە كارى تیا ناكات , هەتا ئێستاش نەك بیر لەوە بكاتەوە دەرس لە و شكستانە وەربگرێ كەچى بە زیادیشەوە هەمان هەڵەكانى جاران دوبارە ئەكاتەوە , تاڵەبانى نازانێ ئەو هەڵانە ئەمجارە زیاتر تێكى ئەشكێنێ , تاڵەبانى هەنگاوێكى بۆشكست ناوە تەنها یەك سەرسمى ماوە , پشت بە خوا ئەم جارە خراپ تر سوك دەبێت , تاڵەبانى ئێستا هیچى بە دەستەوە نەماوە كەوتۆتە دەركردنى ئەو كەسانەى دەنگیان داوە بە گۆڕان و پشتیوان و پشتگیرى گۆڕینى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد بون , هەر ئەوانەى تا دوێنێ تاڵەبانیان ئاوا سوك كرد هەر ئەوانەن ئەمڕۆ لە پەلەقاژەى مەرگدان و ئەیانەوێت تۆڵەى شكستەكانى خۆیان بە دەركردنى ئەوانە پاساو بدەنەوە كە پشتیوان و پشتگرى لیستى گۆڕان بوون , ئەمەیە حیزبە سۆسیال دیموكراتەكە و ئەمەیە جێگرە بێ ئەهمیەتەكەى سى و حەوتەمینى سۆسیال دیموكراتەكانى جیهان , تاڵەبانى و سەرانى دۆڕاوى یەكێتى ئەیانەوێت بەم جۆرە ترس خستنە ناو دڵى خەڵكەوە پاساوى شكستەكانى خۆیان بدەنەوە بەڵام نازانن ئەمە چ زیانێكى گەورەیان پێ دەگەیەنێ و ڕۆژێك زووتر لە مەرگیان نزیك ئەكاتەوە , نان بڕٍین پەلامار دانى ترى بە دواوەیە لە تاڵەبانى وایە خەڵكى نان بڕٍوا هەر وا بە ئاسانى ئەیەڵن ئەم بڕٍیارەى بە سەرەوە بچێ , خۆشى باش ئەزانێ هەركەس گڵۆڵەى كەوتە لێژى ئیتر ئەو گڵۆڵەیەى بۆ ناگیرێتەوە , تاڵەبانى لە باتى بیرى لەوە بكردایەتەوە ئەوانەى نان بڕوا بكردایە كە ئاوایان بە سەر هێنا كەچى هاتوە جارێكى تر ئەوانەى بەرداوەتەوە گیانى ئەو میللەتە و خەڵكى داماوو ئازاد دەربەدەر ئەكات , بەردەوام بوونى تاڵەبانى لە سەر ئەم كارەى شكستى گەورەتر و زەنگى ڕاپەڕینێكى ترى بە ناو چەوانەوەیە ,تا تاڵەبانى ئەمە بكات ئەوا خەڵك ڕق ئەستور تر وتوڕە تر ئەبێت لەم سەرۆكە نەخۆش و پیرە خەڵەفاوەى ناو یەكێتى , یەكێتى خۆى لە سەر مەرگدایە كەچى تاڵەبانى و چوار دەورە نەخۆشەكەى خەریكى یاسین خوێندن بۆى , بڕیار دان لە سەر دەركردنى تەواوى ئەو كەسانەى دەنگیان داوە بە گۆڕان یەكێكە لەو بڕیارە بەعس ئاسایانەى كە سەدام دەیكرد , وا ئێستا تاڵەبانى كۆنە جاشى شەشت و شەش پیادەى ئەكات و ملازم موحسینەكانى چوار دەورى بەربونەتە گیانى ئەو كەسانە پشت بە خوا ئەم بڕیارە سەرتان ئەخوات ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە