یەكێتى چ دڵێكى بە وەزارەتى دارایى و پێشمەرگە خۆشە ؟
Monday, 19/10/2009, 12:00
وەكو باس ئەكرێ لەم كابینەیەى كە دختۆر بەرهەم و ئازاد بەروارى بە جوتە سەرۆكین ,وەزارەتەكان دابەش كراون , ناوخۆو سامانە سروشتیەكان (پاروە چەورەكە) بۆپارتى و دارایى پێشمەرگەش بۆ یەكێتى , جا با ئەم وەزارەتانە شى بكەینەوە بزانین وەزیرەكان هەر بەناو وەزیرن یان هەریەكەیان وەزیرى پارتەكەى خۆیەتى , پێشمەرگە بۆ یەكێتى یە بەڵام تائێستا هێزى پێشمەرگەى هەردوو لا یەكیان نەگرتۆتەوە نەك وەزیر بەڵكو سەرۆكى حكومەتەكەش ناتوانێ بە پێشمەرگەیەكى پارتى بڵێ بڕۆبەولاوە , هەزار شەقى بۆ تەواو ئەكات ,كەواتە شێخ جەعفەر تەنها وەزیرى پێشمەرگەى یەكێتیە و بەس , ئەگەر شێخ جەعفەر ڕاست ئەكات با بچێت لەگەڵ لیوایەكى پارتى كۆبونەوە بكات , وەكو شەوەكەى توى مەلیكى لێ دەكەن , ئەمە پێشمەرگە , بۆ دارایى ئەو پارەیەى كەدێت بەناوى بودجەى هەرێمى كوردستانەوە لە بەغداوە دێت , بۆ خەڵكە كەچى پارتى ویەكێتى هەر لە بەغداد دەرچون ناگەنە خالس هەریەكەو بەشى خۆى ئەبات , چونكە ئەم حكومەتە دوو سەرۆك حكومەتى هەیە , ناوخۆكەى پارتیش بە هەمان شێوە وەزیرى ناوخۆ حەدى چیە دێت بەلاى ئاسایشى سلێمانى یان پۆلیس و مروردا چونكە ئاسایش و پۆلیس هى یەكێتى و پارتیە هى حكومەت نیە بۆیە كەسیان ناتوانن هیچ بە پۆلیس یان پێشمەرگەى لاكەى تر بڵێن , ئەوەى ئەمێنێتەوە پاروە چەورەكەیە وەزارەتى سامانە سروشتیەكان كەتائێستا ئەم وەزارەتە فەڕاشێكى یەكێتى تیا نیە و یەكێتى هەر ئاگاشى لە ئیشى ئەم وەزارەتە نیە , ئەمە تایبەتە تەنهابە بنەماڵەى بارزانیەوە وەكو ئەوەى نەوتى كوردستان خۆیان دروستیان كردبێت و بیرە نەوتەكان لە زەمانى مەرحومى باوكیانەوە هى ئەوان بێت و كەسى تر مافى نیە تەداخول لە ئیشى ئەو وەزارەتەدا بكات , دكتۆر بەرهەمیش كە سەرۆكى یەكەمى حكومەتە بۆى نیە قسەى تیا بكات ,ئاى لەم حكومەتە تەكنۆقراتە وەزیر نەتوانێ بە پێشمەرگەیەكى پارتى بڵێ بڕۆ بەولاوە , نازانم یەكێتى چ دڵێكى بەم وەزارەتانە خۆشە , ناوى زل و دێى وێران ,ئەم دڵخۆش بونە كاتێك دەبێت كە حكومەت یەك حكومەت بێت , پێشمەرگە پێشمەرگەى میللەت و حكومەت بێت , نەك حیزب , ئەو پێشمەرگەى ئەوان باسى دەكەن هى حیزبە سبەینێ ئەگەر سەركردەكان وویستیان هەربەو پێشمەرگانە ئەم حكومەتە لەناو دەبەن , هەر ئەم پێشمەرگانە نەبوون لە شەڕى ناوخۆدا هەزارەها لاوى كوردیان كوشت و پێش سوپاى بەعس كەوتن و پەرلەمانیان داگیر كرد , هەر ئەمان نەبون پاسداریان هێنا تا كۆیە ,هەر ئەم پێشمەرگانە نەبوون سوپاى توركیا یان هێنایە دوكان و سەنگەر بە سەنگەرى پەكەكە دەگەڕان , هەرئەم پێشمەرگانە نەبون بە قسەى نێچیر و مەسعود ((3500)) ى خۆیان بە كوشتدا بۆ سەركەوتنى توركیا , هەر ئەمان نەبون دیلەكانى یەكتریان بە بلۆك دەكوشت و تەرمەكانیان ئەشێوانن , كەواتە پێشمەرگە پێشمەرگەى حیزبە و بە ئارەزووى سەرۆكەكان هەڵدەسوڕێن نەك حكومەت و وەزارەت , پێشمەرگەى پارتى بە قسەى نێچیر یش ناكەن جا وەرە بە قسەى شێخە داوێن پیسەكە بكەن , لەبەرئەوە هەق نیە یەكێتى دڵى بەشتى واخۆش بكات , ئێمە هەمومان حەز دەكەین پێشمەرگە ببێت بە هێزى حكومەت و حكومەت سەرپەرشتى بكات نەك حیزب , چونكە حیزب مێژوویەكى ناشیرینى هەیەو هەر حیزبیش واى كردوە ناوى پێشِمەرگە ناشیرین بكات , ئەویش بە شەڕى ناوخۆ , ئێمە حەز دەكەین شانازى بكەین بە پێشمەرگەوە كە هى هەموومان بێت نەك هى پارتى و یەكێتى ,چونكە وایان لێ كردون و وایان پەروەردە كردون كە تەنها خۆیان بەیەكێتى یان پارتى بزانن نەك حكومەت با حكومەت هەوڵى ئەوە بدات ئەم هێزانە لە ژێر دەستى پارتى و یەكێتى دەربهێنن ئەو كاتە دەبێتە مایەى خۆش حاڵى هەمومان نەك ئێستا ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست