نە كوردستانپۆست , نە هاوڵاتى ,نە ئاوێنە بەكرێ گیراو نین
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
هەفتەنامەى ڕووبەر كە ڕۆژى 2/2/2010 یەكەم ژمارەى كەوتە بەردەستى خوێنەران چاوپێكەوتنێكى محمود سەنگاوى تیایە ,هەرچەندە سەرجەم قسەكانى پولێك ناهێنێ و بێجگە ڕشانەوەیەكى بۆگەن هیچى تر نیە , ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە ئەو خولە داوێن پیسە هەموو ئەو دەنگە هەقانە بە نۆكەرو بەبەكرێ گیراو دەزانێ خولەى داوێن پیس ئەڵێ ((هاوڵاتى و ئاوێنە و كوردستان پۆست بۆناشیرین كردنى یەكێتى بەكرێ گیراون)) ئەمە عادەتى ئەم دزو گەندەڵ و داوێن پیسانەیە هەر كاتێك دژیان بویت و ڕاستیەكانت ئاشكرا كردن ئیتر تۆ بەكرێ گیراوى لایەنێك و چەند كەسێك دەزانن , هاوڵاتى و ئاوێنە و كوردستان پۆست ئەوسێ مینبەرەن كە بەڕاستى ئەم میللەتەیان هوشیار كردۆتەوە و لاپەڕە زێڕینەكانى ئەوانە شۆڕشێكى گەورەى دژى ئەم مافیایانەى كوردستان بەرپا كردوە , ئەوە چەكوشەكەى كوردستان پۆست و هاوڵاتى و ئاوێنەیە كە خەوى لەو مافیا و دزو داوێن پیسانە حەرام كردوە , ئەوە ئەو سیانەن كە نایەڵن ئەو سەرە ماقیایانە پشوویەك بدەن , مەحمود سەنگاوى ئەو سێ سەنگەرە بوێرە كە خەڵكیان هوشیار كردوە لە ئاست ناهەقى و ناعەدالەتیەكاانى ئێوەدا بەبەكرێ گیراو ئەزانێ , ئەم سیانە لەبەرئەوەى قەڵەم فرۆش نین , لاپەڕەكانیان تەرخان نەكردوە بۆ پیا هەڵدان بە شان و باهوى ئێوەدا , ئەمانە دەنگى گەلن و دەنگى گەلیش دەنگى هەقە بۆیەبەكرێ گیراون, سەنگەرى گەلیش شوێنى پیا هەڵدانى ئەو كەسانە نیە كە خیانەت لە میللەت ئەكەن , ئەگەر ئەو سیانە نوسینەكانیان پیا هەڵدان و ستایشى ئێوە بوایە ئەوا نمونەیان نەبوو , بەڵام لەبەر ئەوەى ئەم سیانە شوێنى ئەو قەڵەم فرۆشانە نیە كە شیعرو شانامە بۆ ئێوە دەهۆنەوە ئیتر لاى ئێوە نۆكەرو بەكرێ گیراون , ئێوە هیچ نین تا هیچ پێناسەیەك بكەن , ئەوان لاى ئێمە سەنگەرى ڕاستین , ئێستا قسەكەى ناپلیۆنم بیر دێتەوە كە دەڵێ جیڕەى قەڵەمى ڕۆژنامەنوسێك ترسى لە سەد لەشكر ى ئازاو شەڕ كەر زیاتر ە , دەركەوت ئەوسینانە چ ترسێكیان خستۆتە دڵى ئەو مافیایانەوە , ئاخر ئەكرێ ئەوان دزى بكەن , داوێن پیسى بكە ن و هێرش بكەنە سەر خوێندنگاى كچان و ئەتكیان بكەن كەسێك نەبێت وورتەى لەدەم بێتە دەرەوە , ئەكرێ ئێوە سامانى ئەم میللەتە بە هەدەر بدەن, خاوەن فایلى قەبە بن , كەچى كەسێك نەبێت لێتان بێتە دەنگ , ئەو سیانە ن كە هەمووكارە دزێوەكانى ئێوەیان بە ئێمە ناساند , ئێوەش ئەوەتان پێ قبوڵ ناكرێ , ئێوە ئەتانەوێ هەرچى ویستان بیكەن و كەسێك نەبێت قسەیەك بكات , ئێوە ئەتانەوێ بە خراپى ئێوە بڵێین باش و شاباشیشتان بكەین , دەست خۆشیتان لێ بكەن , ئەوەش ناكرێ , چى نەما نەیكەن بە رامبەر ئەو نوسەرو ڕۆژژنامە و سایتانەى كە كارە قێزەوەكانى ئێوەیان بە ئێمە ناساند , سۆرانى مامە حەمەتان كوشت , شێخ ستارتان كوشت تەنها لەبەر ئەوەى ڕاستیەكانى ئێوەیان باس كرد , دەیانتان دایە دادگا , كام قسە و بوختان ناشیرین بوو بۆ قەڵەمە بوێرەكان ووتتان و هەڵتان بەست , بەڵام نەتان توانى ئەو نوسەرە ئازایانەى ڕووبەڕوى ئێوە وەستاون سارد بكەنەوە , نەتان توانى هاوڵاتى و ئاوێنە و كوردستان پۆست بوەستێنن , ئەوانە نۆكەرو بەكرێ گیراو نین , ئەوان ئەو قەڵەمە بوێرانەن كە ترسیان خستۆتە دڵى ئێوەوە,ئەگەر ئەوان نەبونایە ئێمەش هیچمان نەدەزانى , ئەوان گەلیان لە پشتە و لاى ئێمە ئەوان سمبولى ڕاست گۆیى و ڕاست بێژین , ئەوان پێشمەرگەن و بە نوكى قەڵەمەكانیان شۆڕشێكى گەورەیان بەرپا كردوە , ئەو شۆڕشەش بە ئێوە ناكوژێتەوە و لەناو ناچێ , ئێمە ئەزانین ئەوانە چین , دەریاش بەدەمى ئێوە پیس نابێت , ئەو دەریاى ڕاستیەى كە خەریكە دزو گەندەڵ و داوێن پیسەكان ڕادەماڵێ و تەخت و تاراجیان تێك دەدات بە بۆڵە بۆڵى ئێو ە ووشك نابێت و پیسیش نابێت , نە كورستانپۆست , نە هاوڵاتى و نە ئاوێنە نۆكەرو بەكرێ گیراو نین ,ئەوانە سەنگەرى ڕاستەقینەى گەلن , سەكۆى ئازادین , مینبەرى ڕاست بێژین , یەكێتیش ئێوە ناشیرینتان كردوە نەك ئەوان 0كارە قێزەونەكانى ئێوەیە یەكێتى ناشیرین كردوە , نەك ئەوان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست