کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان هیچ ئیشى نیە فتواى كوشتن بۆ تۆ دەركەن

Saturday, 09/01/2010, 12:00


ئەو ووتەیەى پێشینانم زۆر بەلاوە جوانە كە دەڵێن مەنجەڵ گەڕا سەر قاپى خۆى دۆزیەوە ,پۆڵاش دەمێكە بە دوایى سەر قاپى خۆیدا ئەگەڕێ ئەوا دۆزیەوە , با ئیتر وازى لێ بهێنین , هەموو كەف و كوڵى پۆڵا و كوردستانى نوێ ئەو دوسێ نامەیەیە كە پۆلا دەینێرێ , ئیتر سیحرەكەى پۆلا و هەموو ئەو پۆڵایانەى ئەمڕۆ ئەو سەنگەرى شەرمەزاریەیان هەڵبژاردوە بەتاڵ ئەبێتەوە ,با واز لە پۆلا بهێنین , زلى مەكەن , پۆڵا هیچ نیە و هیچیش نەبوە , لەوەو پێشیش بە هۆى كوردستان پۆستەوە بوە , ناوبانگێكى هەبوە ئەوا لەمەو دوا وەكو ئەو سەدان خاوەن فایلەى ترى ناو دەسەڵات ئەویش دەبێتە بڵقى سەر ئاوو نامێنێ.

برادەرینە ....
پەتى خیانەت و درۆ كورتە , پەتەكەى پۆلا و كوردستانى نوێش زۆر لەوە كورت ترە كە پۆڵا و هاوشێوەكانى دڵیان پێى خۆش بێت ,وازى لێ بهێنن تا ئەو ڕۆژەى گەڕ و گول ئەبێت , وازى لێ بهێنن , چونكە خۆى خۆى سوك كرد , پۆڵا ئیتر كەس نووسینەكانى ناخوێنێتەوە , كەس ئاوڕى لێ ناداتەوە , جەلالیەكانیش ئەوەندەیان ئیش پێیەتى تا دوا نامەى و دوا ناماقوڵى لە سەر كوردستان پۆست و گۆڕان ئەنوسێ ئیتر كە ئیشیان پێى نەما ئینجا ئەوانیش ڕیسوایى ئەكەن.
له‌ بیرمانە جاران كە پێشمەرگەیەك تەسلیم ئەبوەوە وازیان لێ نەدەهێنا تا خیانەتێكى دەكرد , كە ئەیكرد ئیتر بەرەڵڵایان ئەكرد , پۆڵاش واى لێ یەت , ئەوەتا ئەمیش كردى , وازى لێ ناهێن تا دوا ووشەى , ئیتر بەرەڵڵاى ئەكەن و كەس نایناسێ , ئەوەتا لە دوا نامەیدا خۆى گیڤ كردۆتەوە و ئەڵێ برادەرانى گۆڕان شێت بون و فتواى كوشتنیان بۆ داوم، لە پۆڵا وایە ئیتر برادەرانى گۆڕان هیچ ئیش و كاریان نیە و هەموو مەسەلە كان فەرامۆش ئەكەن و فتواى كوشتن بۆ كەسێك دەرئەكەن كە تەنانەت خیانەتى لە هاوڕێ هەرە نزیكەكانى خۆشى كرد، درۆنامەكانت هیچ نین , بێجگە لە یەكێتى كەسى تر نیە دڵى بەوانە بكرێتەوە , ئێمە دەمێكە لە درۆ قەبەكانى ئەم جەلالیانە تێ گەیشتوین , كەس نیە بڕوا بەوانە بكات.
پۆڵا بەرەیەكى هەڵبژاردوە كە تا ئەو ڕۆژەى ئەمرێ ئەبێت لەنا و ئەم میللەتەدا زەلیل و سەر شۆڕو ڕیسوا بێت , كەسێك خۆى ئەمەى هەڵبژاردبێت ئیتر پێویست ناكات ئەمەندەى لە سەر بنووسین, وەڵام نەدانەوەى ئەوانە باشترین مشتە كۆڵەیە بۆ ناو دەمیان , من وام پى باشە لەوە زیاتر سایتە ئازیزەكەمان سەرقاڵ نەكەین بەو شتانەوە , ئەو مێرولانە چین ,ئەوان كەى ئەوە بوون.
كوردستانپۆست مایەى شانازیە بۆ هەموومان , سەنگەرى ڕاستە قینەى هەمومانە , چاوەكانمانە و هێزى قەڵەمەكانمانە , ئیتر تكایە لەوە زیاتر خۆتان بەو بۆرە پیاوانەوە خەریك مەكەن , پۆڵایەك وەفاى بۆ ئەو كانیە نەبوو كە چەندین ساڵە ئاوى لێ ئەخواتەوە و ناوبانگى تیا دەركرد و لە پشتەوە خەنجەرى لێ ئەدات و بەردى تێ ئەگرێ ئیتر چۆن بۆ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و دزە ئەبێت , ئەوەندە بەسە لە سەرى نوسراوە ,هەر ئەوەندە بەسە بۆ پۆڵا لەمەو دوا بڵێ من جەلالیم و دژى گۆڕان و كوردستانپۆست درۆ ئەكەم , یان شت ئەنوسم , با بنوسێ چى ئەنوسێ با بنوسێ دەیان ساڵە دەسەڵاتى مافیا ى كوردى بەرامبەر بە كوردستانپۆست شت نەما نەیكەن , لە دوا جاردا سەریان داى لە بەرد , ئەمەى پۆڵاش هەر سەردانە لەو بەردەى كوردستانپۆست, وازى لێ بهێنن تا ئەو ساتەى جەلالیەكان لەوە سوكترى ئەكەن , ئەو كاتە تێ دەگات چى بە سەر خۆى هێناوە ,كەسێك قەڵەمەكەى بفرۆشێ , خیانەت لە برادەرەكانى و  له‌ ماڵەكەى خۆی بكات, ئیتر چى لە سەر دەنووسن ,كەسێك تا ئێستا خۆى خەڵەتاندبێ , ئەوەى دوێنى جنێوى پێ ئەدا ئەمڕۆ لە دەرگاى ئەدا , ئیتر چى لە سەر ئەنووسن وازى لێ بهێنن , سبەینێ بۆى دەرئەكەوێت چى كردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە