کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ ئەو شتەى ناوى سەرۆكە بۆ وا سەغڵەت بوو

Monday, 31/01/2011, 12:00




دەمێك بوو سەرۆكى مافیا ئەیویست هۆیەك بێتە پێشەوە بۆ ئەوەى ناخى ڕەشى گڵاوى بەرامبەر بە گۆڕان دەربخات ,كە دوێنى شەو بەیاننامەكە بڵاو بوەوە , ئەو دەعبایەى پێى دەڵێن سەرۆك توشى هیستریا بوو و بەڵام چۆن هیستریایەك ئەوەى گوێى لە بەیاننامەكەى سەرۆكى هەرێم بوبێت باش دەزانێ چۆن سەرۆك توشى هیستریا بوبو ,سەرۆك لەبەر ئەوەى لە قوتابخانەیەكدا پەروەردە بوە , لە بنەماڵەیەكدا بەنانى خیانەت گۆش كراوە ئەوە زمانیەتى , سەرۆكێك لە كاتى ئاوادا كە پەت ئەپچڕێنێ ئیتر ئاگاى لە خۆى نامێنێ و شێت ئەبێت , شێت بونەكەشى خۆى باش ئەزانێ بۆ چیە ؟ سەرۆك باش ئەزانێ چى كردوە , باش ئەزانێ خۆى و حیزبەكەى و حكومەتەكەى چیان كردوە ,بۆ خەڵك بۆیە لە توڕەیى خەڵك ئەترسن , سەرۆكێك و حكومەتێك ئەگەر ئیشى باشیان بكردایە , خزمەتى خەڵكى بكردایە , سەرۆك خۆى دزو گەندەڵ و مافیا و خیانەتكار نەبوایە و هانى دزى و بەتاڵان بردنى سامانى خەڵكى نەدایە ,ئەبوایە وەكو سەرۆك ڕەفتارى بكردایە , نەك وەكو ئاغا و سەرۆك خێڵ , سەرۆك ئەگەر بەڕاست خۆى بە سەرۆك بزانیایە نەدەبوو ئەوەئسلوبى بوایە , ئەو دەعبایەى ناوى سەرۆكە خۆى لە ئێمە باشتر ئەزانێ چ دزى و گەندەڵى و ناعەدالەتیەك هەیە لەم ووڵاتەدا , كەچى خۆى لێ بێ دەنگ كردوە و قسەیەك ناكات , كە پێشى ئەڵێى سەرۆك ئەوە خراپە چاكى بكە ئیتر وەكو دوێنێ توشى هیستریا دەبێت , ئەبوایە هەموو كەس توڕە بوایە خۆ بە سەرۆك زانەكە توڕە نەبوایە چونكە ئەو باش ئەزانێ ئەوەى ئێستا ڕوو دەدات لە ژێر چەترەكەى ئەو دایە , ئەو ئاگادارەو ئەویش هاندەرە ,ئەو كە نایەوێت چاك بێت ئەبێت ڕێگا بدات بە كەسانى تر چاكى بكەن ,بەڵام سەرۆك هیچى ناكات نە خۆى چاكى ئەكات نەمەجال ئەدات بە كەسانى تر , بۆیەكە پێشى دەڵێت سەرۆك بەرى چاوت كلە توڕە دەبێت , ئەوەى گۆڕان , ڕۆژنامەنوسان خەڵكانى تر هەستى پێ دەكەن , مەسعودیش هەستى پێ دەكات , بەڵام تاوانەكە لەوەدایە مەسعود نایەوێت چاكى بكات ,ئەزانن بۆ لەبەر ئەوەى سەرۆكەكە خۆى مافیا و دزە , كە خەڵكى سزا دا ئەبێت خۆشى و خزم و كوڕو كوڕە زا و برازاكانى خۆشى سزا بدات بۆیە ئەوە ناكات , بۆیە كە پێى ئەڵێیت ئیتر توڕە ئەبێت , گۆڕان ئەڵێ سەرۆك حكومەت حكومەتى خەڵك نیە , یان بیكەن بە هى خەڵك یان وازى لێ بهێنن , توڕٍە ئەبێت , ئەڵێن پەرلەمان پەرلەمانى مەكتەب سیاسى حیزبەكانەو ئەوان هەڵى دەسوڕێنن سەرۆك توڕە ئەبێت , كەس نازانێ پارەى نەوت چى لێ دێت ؟ كەس نازانێ حیزب چەندە بودجە وەردەگرێ بەتایبەت پارتى ویەكێتى ؟ كەس نازانێ چ دەسەڵاتێك هەیە لەم لێپرسراوانە ئەپرسێتەوە ؟ كەس نازانێ پارتى ویەكێتى وەكو حیزب , لێپرسراوەكان وەكو تاك چیان هەیە و لە كوێ دەستیان كەوتوە ؟ كەس نازانێ كێ حكومەتە و كێش پەرلەمان , گۆڕان و خەڵك ئەڵێن با سەرۆك تەنها سەرۆكى پارتى و یەكێتى نەبێت , با حكومەت هى زۆرینە نەبێت هى هەموان بێت , هێزى چەكدار هى حیزب نەبێت و هى هەموان بێت ,بەڕاستى ئەگەر ئەمانە بۆ خەڵك نەبێت ئیتر بۆ خەڵك نەیان ڕوخێنێ , ئەبوایە سەرۆك سوپاسى هەموو ئەوانەى بكردایە كە ڕەخنە دەگرن و مەبەستیان باشتر كردنى ڕەوشى ووڵاتە نەك بە جنیو نامە و هەڕەشە وەڵامى بدایەتەوە , بوڵام بە ناشوكرى نەبێت مەسعود كەى لە سەرۆك ئەچێت , نەئەبوایە سەرۆك سەغڵەت بوایە , كەچى ئەو پێش هەموو كەس ئەو سەغڵەت بوو , سەرۆك باش ئەزانێ چ سەرۆكێكە بۆیە سەغڵەت بوو , ئەگینا بەراستى ئەگەر سەرۆك بوایە , ئەگەر خۆشى بە سەرۆكى هەموان بزانیایە نەئەبوایە سەغڵەت بێت , بەڵام ئەم ئەو مواسەفاتانەى تیا نیە بۆیە سەغڵِەت ئەبێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە