کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە حساب بۆ هەڕەشەكانى پارتى بكەین

Monday, 17/05/2010, 12:00


دوایى بڵاو بونەوەى ئەو جنێو نامەیەى كە ناویان ناوە بەیاننامەى مەكتەبى سیاسى پارتى , پارتى هەرچى كەنالى ڕاگەیاندنى هەیە لە بیستراوو بینراوو نوسراو كەوتونەتە هەڕەشەیەكى زۆر گەرم بەرامبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان هەڵسوڕاوان و سەركردەكانى ئەو بزوتنەوەیە ,هەرچەندە ئەم هەڕەشانە لاى گۆڕان خوازان و خەڵكى ئازادى خواز ى كوردستان شتێكى ئەو تۆ نیە و كەس حسابى بۆ ناكات , بەڵام هەمومان پارتى و بنەماڵە خائینە كەى بارزانى باش ئەناسین كە بۆ ئەم جۆرە كارانە (هین فرسەتن) مێژووى پارتى و بنەماڵە خائینەكەى مەلاو مەسعود پڕیەتى لەم جۆرە كارانە و ئەوان پیاوى ئەوە نین بە ئاشكرا شت بكەن , بەڵام ئەبێت بە هەند ئەو هەڕەشانەوەربگرن , چونكە ئەوان هیچیان پێ عەیب نیە , حیزبێك لێوان لێو بێت لە خیانەت و جاشایەتى و دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتى , سڵ لە هیچ ناكەنەوە , كور دواتەنى ئەبێت بەردەوام حساب بۆ پیاوى نامەردو ناكەس بەچە بكرێت , ئەوانیش لەو جۆرە پیاوانەن كە دەبێت حسابیان بۆ بكرێت چونكە ئەوان تەنها لە پێناوى بنەمالًەكەیاندا ئامادەن هەمووشتێك بكەن ,ئەوەى ئەم چەندشەوو ڕۆژە ئاگادارى ڕاگەیاندنەكانى پارتى بوبێت باش ئەزانێ ئەم ئاگرە بێ دوكەڵ نیە و ئەم هەڕەشانەى پارتیش هى ئێستا نیە , چونكە ئەو هاتوە شتى ساڵى شەستەكانى زیندوو كردۆتەوە و هەڕەشەى پێ دەكات , ئەمەش بۆ خۆ دزینەوەیە لەو مەسەلەیەى كە ئێستا كوردستان و ناوچەكەى سەرقاڵ كردوە , ئەوەتا هەرچى هەرچى و پەرچى هەیە , هەرچى جاش قەڵەم و جاش نوسین و نوسەرە دەربارەكانى بنەماڵە هەیە بەردەوام لە كەناڵەكانى پارتیەوە دەردەكەون و ئەوەى نەشیاوە بە كاك نەوشیروان و بزوتنەوى گۆڕانى دەڵێن و تەنانەت بەرامبەر بە هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین و كوردستان پۆست و ڕادێوى نەوا ش دەڕشێنەوە و ئەوانیش كەوتونەتە بەر هەڕەشەى پارتى , من دڵنیام كەسێك نیە لەو هەڵویستەى خۆى پەشیمان بێتەوە و لەهەڕەشەى تیرۆر یستان و مافیاكانى بنەماڵەى بارزانى بترسێ و بە هەندى وەربگرێ , بەڵام نابێت بێ خەمیش بین , حیزبێك پێى شەرم نەبێت گەورەترین خیانەت بكات ئێستاش پێى شەرم نیە كارى قێزەونى تر بكات , ووتارێكم گوێ لێ بوو ئەڵێ واوەیلا بۆنەوشیروان و سەرانى گردەكە ئەگەر یەك تۆز پەیوەندیان هەبێت بە تیرۆرى سەردەشتەوە ئەو كاتە خۆمان دەزانین چى دەكەین , كەواتە ئەم هەڕەشەیە ئەوە دەردەخات بە نیازن سینارێۆیەك ڕێك بخەن و گۆڕان و سەركردەكانى لە ئەو كێشەیەوە بگلێنن , ئەوەى ئێستا ئەیبینین و ئەیبیستین و ئەیخوێنینەوە زۆر دورە لەوەى پەیوەندى بە سەردەشتەوە هەبێت , ئەمە شەڕێكى بەرنامە بۆ داڕێژراوە و دەمێكە بەرنامەى بۆ دانراوە ,و ئێستا دەرى ئەبڕن , مەسعود و بنەماڵەكەى وەفایان بۆ كەسە نزیكەكانى خۆیان نەبوە ,وەفایان بۆ سورچیەكان و هەركیەكان و زێبارییەكان نەبوو , وەفایان بۆ محى الدین ڕەحیم و سەدان كەسانى تر نەبوو , ئیتر ئەبێت چاوەڕیى هەرچى كارى نابەجێى هەیە لێ بكەین ,دوور نیە بۆ كەم كردنەوەى ئەو فشارەى لە سەریەتى و سەرقاڵ كردنى خەڵك بە شتێكى ترەوە كارى نابەجێ بكەن , بۆیە ئەبێت هەموو لایەك ئاگاداربن و هەموو دنیاش لەو مەسەلەیە ئاگادار بكرێتەوە , ئەمەم بۆ ترس نیە و كەسیش ناترسێنم بەڵام ووریایى باشە و قسەى پیاوى وەكو مەسعودو ئەو جاش قەڵەمانەى كە ئێستا قسە دەكەن لەبەر چا وبگیرێ , خراپ نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە