شەڕەو یەخەمان ئەگرێ ئەگەر نەیكەین خوا ئەمان گرێ
Saturday, 24/01/2009, 12:00
مامۆستا جەمال عبدول ئەڵێ : هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى هەرێمى كوردستان یەك لەیەك گەندەڵترن
گەندەڵى لە هەرێمى كوردستان لە سایەى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى بنەماڵەكانى بارزانى و تاڵەبانى گەیشتۆتە ترۆپك و سەرجەم جومگەكانى ژیانى ئێمەى داگیر كردوە ، تەنها ئەو دوو بنەماڵەیەو كاسە لێسەكانى دان نانێن بەم گەندەڵیەدا ئەگینا ناوخۆ و تەنانەت دەرەوەى هەرێمیش باس لە بونى گەندەڵیەكى زۆر دەكەن لەم هەرێمەدا ، مامۆستا جەمال عەبدول كەسایەتیەكى ناسراوى شارى سلێمانى یە لە چاوپێكەوتنێكى كەناڵى (K.N.N) و ڕۆژنامەى ڕۆژنامەدا ووتى هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى هەرێمى كوردستان یەك لەیەك گەندەڵترن مەبەستى سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانە كە بە هۆى ئەم دەزگا بەدناوەى ئەم حكومەتەوە گەندەڵى بۆتە ترسناك ترین نەخۆشى وداویەتى لە جەستەى نەك حكومەت بگرە كۆمەڵگاو تەنانەت خێزانیشى گرتۆتەوە ، ئەم دانپێنانەى مامۆستا جەمال عبدول یەكێكە لەو ڕاستیانەى كە ئیتر پێویستە شەڕى دژى گەندەڵى دەست پێ بكات چونكە دەسەڵاتى مافیاى كوردى بەلایەوە گرنگ نیە چى دەبێت و چى ڕوو دەدات ئەوەى بەلایەوە گرنگە خۆ دەوڵەمەند كردنە بە شێوەیەكى ناشەرعى و دزى ، ئەوەتا مامۆستا جەمال باسى بیرۆكەى دروست كردنى لیژنەى نەزاهە دەكات كە شەش جار لە گەڵ مەسعود دانیشتون بەڵێنى زۆرى داوە بۆ دروست كردنى ئەو لیژنەیە تەنانەت مەسعود ووتویەتى ئەگەر خۆشم تاوانبار كرام ئامادەى لێپیچینەوەم بەڵام وەك مامۆستا جەمال دەڵێ ((تائێستاش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوین كه ئه‌و ده‌زگایه داده‌مه‌زرێت‌و ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شتی سیاسی هاته‌پێشه‌وه، وه‌كو چۆن بۆ ئهمهریكاو تێكچون له‌گه‌ڵ نوری مالیكی‌و مه‌ركه‌زو له‌سه‌ر نوسین‌و لهسهردوانی یه‌كتر، تائێستا ئه‌نجامێكی نه‌بوه‌و ده‌ستمان نه‌كردۆته‌وه به‌كار)) وەمامۆستا جەمال دەڵێ ((هه‌وڵدان بۆ چاككردنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌نده‌ڵی پێویستی به دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ده‌سته‌و لیژنه هه‌یه، چونكه هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له‌یه‌كتری گه‌نده‌ڵترن" وتوشیه‌تی ((ئێستاش سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت نه‌زاهه ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی كارای به ده‌سه‌ڵات بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی له میلله‌ته‌وه‌و له په‌رله‌مانه‌وه وه‌رگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆی له خۆیدا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین پێشه‌كی نه به ده‌زگای نه‌زاهه نه‌به مه‌جلیسی شورا نه به په‌رله‌مان نه به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی نه به ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی به هیچیان چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌مه ئیشی میللهتو ئیشی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی میلله‌ته‌كه‌یه، ئیشی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش چاكسازی‌و پاكسازی ده‌كرێت، چونكه زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێم یه‌ك له‌یه‌ك گه‌نده‌ڵترن)) جا مامۆستاى بەرٍێز دەسەڵاتێك مەسعود لێپرسراوى یەكەمى بێت بەڕایى تۆ چاك ئەبێت ، ئێمەش لەوە زیاتر لە مەسعود و بنەماڵەكەى چاوەڕوان ناكەین ، كاتێك خەڵك دڵى بەم حكومەتە خۆش دەبێت كە سەرۆكەكەى خۆى دزو خیانەتكار نەبوبێت ، توسەرى خۆت مامۆستا مەسعودێك كوڕى مەلا مستەفا بوبێت كە تەنها بۆ دزینى پارەى شۆڕشى ئەیلول ئاشبەتاڵى بە شۆڕشێكى چوار دەساڵى كرد ئیتر بە تەمایت ئێستا ئەم مەسعودە دزى و گەندەڵیت بۆ بنەبڕ بكات ، ئەوە خەونە مامۆستا گیان ، ئەم ڕێگایەى جەنابتان پیرۆزە بەڵام بۆ ئەمانە نا ئەمانە تەنها بە شۆڕش و ڕاپەڕێنێكى تر واز لەم گەندەڵیە ئەهێنن ،مەسعودێك بە پارەى ئەم میللەتە بوبێتە خاوەنى دوو ملیار دۆلار و سەدان كۆمپانیا و لە توركیا و ئەوروپا و ئەمریكا ئێستا دەست بەردارى دزى ئەبێت ، مەسعودێك لەناو بازنەیەكى پڕ خیانەتدا گەورە بوبێت ئێستا دەست بەردارى خیانەت ئەبێت ، نێچیرێك بۆ خیانەت و دزى پەروەردە كرابێت ، باوكى شۆڕشى پێ نەكرێ خۆ پێى تێك ئەدرێ ى پیادە كردبێت ئێستا دزى ناكات ، مەسعودو نێچیرێك خیانەتى 31ى ئابیان كردبێت ئەبێت چاك بن ، ئەمانە وەكو چۆن ڕاپەڕین سەدامى ڕاپێچا ئەبێت ئەمانیش بە شۆڕش و ڕاپەڕینێكى تر لە ناو ببرێن .ئەمە شەڕێكە و یەخەى پێ گرتوین ئەگەر نەیكەین خواى ئەم میللەتە ئەمان گرێ ، دەست خۆش بۆ ئەو دان پێنانە جوانە ئیتر پێویستە هەموو كەسە ویژدان زیندوەكان ئاوا ڕاستیەكان بدركێنن بۆ ئەوەى گەلیش چاو كراوە و ئاگاى لە ڕاستیەكان بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست