دەنگو باسى كۆنفرانسى كۆمیتەكان چى بوو ؟
Monday, 17/05/2010, 12:00
ڕۆژى ئەم شەممەیە 8/5 كۆمیتەكانى یەكێتى لە مەڵبەندى سلێمانى و سەرجەم مەڵبەندەكانى تر كۆنفرانسى خۆیان ساز دا , هەر سەرەتاى كۆنفرانسەكە بە كۆمەڵێك كێشەدا ڕۆیشت , لەوانە ئەو سێ لیستە یان سێ باڵەى كە هەبوو بۆدەرچونیان هەریەكەیان لیستى تایبەتى خۆیان هەبوو , لیستى هێرۆو خەتى گشتى , لیستى بەرزانى ئەحە سمێڵ و لیستەكەى كۆسرەت و لە هەندێك شوێنیش شانە نوستوەكانى گۆڕان كە ئەوانیش وەكو خۆیان دەوریان هەبوو , بۆیە لە زۆربەى كۆمیتەكان كێشە و شەڕ دروست بوو, یەكێك لەو كۆمیتانە كۆمیتەى پۆلیس و ئاسایش بوو كە لەبەر ڕودانى چەندین شەڕ لەو كۆمیتەیە هەڵبژاردنەكە دوا خرا , شەڕ لە بەینى پۆلیسەكانى فریاكەوتنى 104 و هێزەكانى ئاسایش ڕووى دا , ئەوەش كاتێك بوو كە یەكێك لە ئاسایشەكان ناسنامەكەى وەستا حەسەنى هێنابوو بۆ دەنگدان , ئاسایشەكە بە پۆلیسى بەردەرگاكەى ووتبوو بمكەرە ژورەوە ئەوە ناسنامەى وەستا حەسەنە , پۆلیسەكەش هەر بۆ ڕابواردن بە ئاسایشەكەى ووتبوو وەستا حەسەنى كەباب چى ئیتر شەڕ دامەزرابوو , ئاسایشەكە پەلامارى دەمانچەى دابوو بەڵام پۆلیسەكانى 104 دەمانچەكەیان لێَ سەندبوو ,دوایى چەندشەڕێكى تر كۆنفرانسەكەى وەستان لەو كۆمیتەیە , لە زۆربەى كۆمیتەكانى تر ڕێژەى ئامادە بوون زۆر كەم بوو , بۆ نمونە لە كۆمیتەى كارێزەوشك زیاتر لە دوو هەزار ئەندام نەچوبون بۆ دەنگدان و ئەم كەمى ئامادە بونە زۆربەى كۆمیتەكانى گرتبوەوە , وە ناوى كەسانى وا هاتبوەوە ئێستا كادرو و هەڵسوڕاوى گۆڕانە و ماوەى یەك ساڵە یەكێتى جێ هێشتوە , ناوى هەموو ئەو كادرانە هاتبوەو ە كە پێش 25/ 7 دەركران و نان بڕاو كراون , ئەمەیە حیزبى سەر لێ شێواو و بێ بەرنامە , لە كۆمیتەكان بۆ هەر سەد كەسێك یەك نوێنەر هەیە بۆ مەڵبەند و لە مەڵبەندیش بۆ هەر پێنج سەد كەس یەك نوێنەر هەیە , جاوەرن سەیرى ئەم فێڵە بكەن بزانن باندەكەى مامە و پیرێژنەكەى چ بەزمێكیان بۆ ئەو كادرانە دروست كردوە , ئەمە بەرنامەیەكى جەهەنەمیە بۆ لێدانى ئەوانەى خۆیان نایانەوێت بچنە كۆنگرەوە , لە كۆمیتە دڵیان ڕازى كردون و لەمەڵبەند لێیان ئەدەن , هەر ئێستاش لە كۆمیتەكان زۆر كادرى بە توانا لەبەر ئەوەى لەگەڵ باندەكەى هێرۆ و مامە یەك نایەنەوە نەیان هیشتوە دەربچن , جارێكى تریش لە مەڵبەند ناهێڵن دەربچن و ئەوانەى مل كەچ و نۆكەرى خۆیان نەبێت ناهێڵن دەربچێت , بۆ ئەوەى لە كۆنگرە كەسانێك نەبێت دژى باندەكەى مامە دەنگ نەدات , هێرۆ ش لەبەر ئەوەى بەتەماى خۆ هەڵبژاردنە بۆیە ئەیەوێت هیچ نەبێت دەنگى مەڵبەندى سلێمانى مسۆگەر بكات و ناشیەوێت كەسێك بەرێت كە دەنگى نەدەنێ , بۆیە بەرنامەى داناوە بۆ ئەوەى لە باڵەكانى تر بدات و تەنها ئەوانە دەربچن كە بۆ نۆكەرایەتى بنەماڵەى تاڵەبانى ئامادەن ,لە كۆمیتەكانەوە سەرەتا لێیان درا تەنانەت ڕەحمیان بە جەماعەتى بەرزانى بۆرە پیاوى خۆشیان نەكردوە و هەندێك كەسى سەر بەویش بێجگە لە پورى بەرزان كەمیان دەرچون , كۆمەڵێك كادرى زۆر ى جۆراو جۆر لەو سێ لیستەى باسم كرد دەرچون بۆناو مەڵبەند , ئەمەش ترسێكى لاى هێرۆ و باندەكەى دروست كردوە بۆیە ئەیانەوێت بەو دەنگانەى كە لەناو پۆلیس وئاسایشدا دێت بەتایبەتر ئاسایش تۆڵەى خۆیان بكەنەوە(چونكە لێپرسراوى كۆمیتەكە ووتبوى من هیچ سیقەم لە سەر پۆلیس و مرور نیە و هەمویان خائینن) و لەمەڵبەندیش چەند بۆیان بكرێ نەیەڵن ئەوانەى دژى هێرۆن دەربچنەوە ,زۆربەى ئەو كادرانەى ئێستا ٍٍدەرچون ٍئەو ترسەیان هەیە كە لە مەڵبەند ناهێڵن دەربچن , بۆیە زۆرێك لەو كادرانە ئەڵێن ئەگەر دەرنەچین هەڵوێستى توند ئەگرینە بەر,مەكتەب ڕێكخستنى حیزبێك ئاگاى لە حیزبەكەى نەبێت ئاگاى لە كۆمیتەو مەڵبەندەكانى نەبێت و دواى ساڵێك لە دەركردنى باشترین و كادرو ئەندامەكانى ناویان نەكوژابێتەوە و هەر بە ئەندامى یەكێتى ناویان هاتبێتەوە ئیتر ئەبێت چ خێرێكى تیا مابێت , ئەو مەعدەنانەى كە هێرۆش دیاریان ئەكات ئەوە ئەوەندەى تریش كۆنگرەو حیزبەكە توشى تێك شكاندنى تر ئەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست