کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داناى ئەحمەد مەجید نهێنیەكى گەورەى دركاند

Saturday, 09/01/2010, 12:00


داناى ئەحمەد مەجید تاكە پارێزگارى هەڵبژێردراوى خەڵك بوو , بەڵام دواى ئەوەى لە لایەن ڕاگەیاندنەكانى جەلالیەكانەوە درایە بە كۆمەڵێك هێرشى ناڕەوا و هەڵبەستنى دەیان تۆمەتى بێ بناغە , ڕۆژى پێنج شەممە دەست لەكار كێشانەوەى خۆى لە یەكێتى و پارێزگا ڕاگەیاند و كۆتایى بە كارەكانى هێنا , پێش ئەمەش سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت و جەلالیەكان بێ تاوانى پارێزگارى سلێمانیان ڕاگەیاند , كاك دانا لە كۆبوەوەیەكى ڕۆژنامەنوسیدا نهێنیەكى گەورە و دوو ڕوویەكى سكرتێرە خەڵەفاوەكەى جەلالیەكانى دركاند, دانا ووتى تاڵەبانى پێى ووتوم ئەوەى واى لە داناى ئەحمەد مەجید و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كرد ئیعلامى یەكێتى بوو وەكوئەوەى تاڵەبانى سەرۆكى یەكێتى نەبێت , ئەمە قسەیەكى ترسناكە , ئیتر نازانم تاڵەبانى ئاگرە سورە لە خۆم دوورە ى كردوە , یان خۆشى گەیشتۆتە قەناعەت كە تواناى بەڕێوەبردنى یەكێتى نەماوە و كەسانى تر یەكێتى ئەبەن بەڕێوە یان تاڵەبانى سەركردەیەكى دووڕوو و درۆزنە و لە پێناوى خۆیدا ئامادەیە ملى برادەرەكایشى بشكێنێ ,ووتنى ئەم ڕستەیە لە لایەن تاڵەبانى بۆ ڕاگەیاندنەكەى یەكێكە لەو ڕستە ترسناكانەى كە پێویستە جەلالیەكان و هەموو ئەوانەى ئەكەونە بە تۆمەتى ئەو دەزگا ڕوو زەردانە ى جەلالیەكان هەڵویستەیەك بكەن, ئەمە ئەوە دەردەخات لەناو یەكێتیدا باڵێكى شەڕەنگێزى ترسناك هەیە كە دەیانەوێت یەكێتى بەرەو هەڵدێر بەرن ,ئەم ڕستەیە هەروا سەرپێى نیە , پێویستى بەوەیە ئەم دەزگا یە ڕِوو زەردەى یەكێتى حسابى تایبەتى بۆبكرێ , ئەگەر مەكتەب سیاسى كارتۆنى و خەساو نەبونایە,ئەبێت لێپێچینەوە لەم دەزگایە بكات , یان پێویستە ئەنجومەنى ناوەند یەكەم ئیشیان هەڵویستە بێت لەم ڕستەیەى تاڵەبانى , ئەبێت هەموو جەلالیەكانیش بزانن ئایا تاڵەبانى دووڕووە , یان بێجگە لەو ناوەندێكى بڕیارى تر هەیە , یان تاڵەبانى سەر لەبەر یەكێتى تەسلیم كەسانى وەكو ئازادى علوج و مەلا بەختیار و ئەوانە كردوە بۆ ئەوەى ئەم شەڕە بكەن , ئەمە مایەى مەترسى نیە سەدان تۆمەت و بەڵگە بۆ كادرێكى ئەم حیزبە و دەیان نوێنەرى هەڵبژیردراوى ترى یەكێتى بهۆنەوە و دوایش لە زمانى سكرتێرى حیزبەكەوە بڵێت خەتاى ئیعلامى یەكێتیە , ئەى ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ ڕوو لە دادگا ناكەن , خۆ ئەم قسەیەى تاڵەبانى باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئیعلامى یەكێتى تۆمەتى ناڕەوا بۆ كادرەكانى دروست دەكات , ئەم قسەیەى تاڵەبانى ئەوەندەى تر ناڕاستى خۆى و ئیعلامەكەى خستە ڕوو , نازانم ئیتر ئەبێت كادرەكانى ئیعلامى یەكێتى هەڵویستیان چۆن بێت , ئایا ئەمە قبوڵ ئەكەن یان ئەوەتا واز لە سكرتێرى ئەو حیزبە ئەهێنن كە بوختانیان بۆ دەكات , یان بە ئیعلامێك ڕازین كە سەرلەبەر درۆ بێت و تەنانەت ئەم درۆیانە كادرەكانى خۆشیان بگرێتەوە , ئەبێت كادرى وا بە هەڵویست مابێت ئەمە قبوڵ نەكات , ئەم ڕستەیە هەروا ئاسان نیە , ئەمەى تاڵەبانى ووتویەتى خەتاى كێیە ؟ هێرۆ ى ژنى تاڵەبانى هەموو ڕاگەیاندنى یەكێتى بەدەستەوەیە , وە هەموو نوسینەكانى كوردستاى نوێ تاڵەبانى ئاگادارە لێى , بەتایبەت هۆنینەوەى ئەم جۆرە تۆمەتانە , پیاوە گرگنەكانى تاڵەبانى وەكو ئازادەعلوجە كە و مەلا بەختیارن , ئەوانەش ئەڵقە لە گوێى تاڵەبانین , ئەبێت ئەمانە سەربەخۆ ئەمەیا ن كردبێت یان بە ئاگادارى تاڵەبانى بەڵام ئێستا وا خۆى لێ بێ بەرى دەكات , دوایى ئەم نهێنیەى كاك دانا دركاندى ئیتر پێویستە هەموا ن بە كادرو جەماوەرى یەكێتیشەوە ووریابن و ئاگادار بن لەوەى نەكەونە بەر تۆمەتى ڕاگەیاندنى یەكێتى , دواى تۆمەتەكانى تاڵەبانى بۆ كاك نەوشیروان لە پلینیۆمدا تاڵەبانى قسەیەكى ترى كردبوو لاى كەسێكى هاوڕێى نزیكى تاڵەبانى و سوێند ى خواردبوو كە ئەو ئەو ڕاپۆرتەى نەونوسیوە ,مەلا بەختیار بۆى نوسیوە , ووتبوى ئەگینا من قەت ئەوانەم لەسەر نەوشیروان نەدەووت , خەڵكینە خۆتان بڕیار بدەن , ئەمە دووڕووییە یان بێ توانایى و بێ ئاگایى تاڵەبانى لە حیزب و مەكتەبەكانى خۆى , ئەى ئەگەر تاڵەبانى ئەزانێ ئەمە بوختانە ئەى بۆ لەو دەزگا ئیعلامیەى ناپرسێتەوە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە