کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەندامانى كۆنگرە شه‌رمه‌ لاهورى دەم ڕووت دووەم بوە

Thursday, 17/06/2010, 12:00


لاهور دووەم بێت وەكو یەكەم وایە , هێرۆ یەكەم بێت یان دەیەم بێت زۆر لەولا یەكەمیشەوەیە , قوبادو پاڤێڵ و شاناز شت بن و شت نەبن هەر شتن , حەمە سابیرو دكتۆر لەتیف سەركردایەتى یان بن كردایەتى بن هەر شتن , ئەوە یاسایى بنەماڵە سەرشۆڕو خائینەكانى تاڵەبانى و بارزانیە , ئەوە ئەو دیموكراتیەتەیە مامە ى جێگرى 37 ى سۆسیال دیموكراتەكان لەم ووڵاتەدا پیادەى دەكات , لەبەر ئەوە ئاساییە ئەوان پلەیان هەبێت یان نەبێت , ئەوە یاسایى بنەماڵەیە , بەس بینینى ئە و وێنەیەى سەرەوە هەموو مانایەك دەبەخشێت كە لاهورێكى دەم ڕووت چۆن بە پارەى دزراوى میللەتێك عودەى ئاسا ئەژى و خەڵكیش هەیە برسى و بێ پارە یە , ئەو گەنجەى ئەگەر بنەماڵە نەبوایە ئێستا ئەبوایە لە دەباشان دەنكە كولەكەى بفرۆشتایە , لاهور چیە و كێ ئەیناسێ ئە گەر یاساى بنەماڵە نەبوایە , من یەكەم جار بوو ئەو ناوە ببیستم وەم زانى هندیە و خزمى نزیكى ئەمیتایە , چونكە لە شۆڕشى كوردا ئەوە یەكەم جارم بوو ناوى ئاوا ببیستم , ئەمە لەو ناوانەیەكە دڵۆپێك ئارەقیان بۆ كورد نەڕشتوە , ئەمە لەو تاكە گۆرەویە ئەچێ كە ئەدرێ و پینە ئەكرێ بۆ ئەوەى عەیبەكەى بشاریتەوە یان كە دائەنیشى قاچەكەى ترى ئەخەیتە سەر بۆ ئەوەى دڕاویەكەى دەرنەكەوێ , یەكێتى كە كۆنگرەى گرت ووتى ئەمە كۆنگرەى نوێ بونەوەیە و ئەبێت ئەمجارە گەنجان , خوێنى تازە بێتە پێشەوە , عەیبەكە لێرەدا بوو یەكێتى كۆمەڵێك پیرى نەخۆش و پەككەوتەى قژ بۆیاخ كراو ئەیان برد بەڕێوە ,بۆ داپۆشینى ئەمە گەنجیان هێنایە پێشەوە بەڵام كام گەنج (وەستا حەسەن و حامى حاجى غالى و هەڵۆى ئامە ڕەش),لاى تاڵەبانى گەنج و خوێنى تازە تەنها لاى بنەماڵە و كوڕانى كۆنە لێپرسراوەكان هەیە بەس ئەوان خوێنى تازە ن و گەنجن , ئیتر ئەم ووڵاتە گەنجى تیا نیە و خوێنى ئێمەش ئێكسپایەرە , بەس شێخ لاهورو شاڵاوى كۆسرەت و هێرۆ ژنى خوێنى تازەن , تاڵەبانى دەورەكانى ئاوا دابەش كردوە هێرۆلە مەكتەبى سیاسى یەكەم بێت و لاهوریش لە ئەنجومەنى ناوەند دووەم بێت , ئیتر یەكێتى بەتەواوى كۆنترۆڵ كراوە , پۆستەكانى تر هیچ نین ,دەزگاى زانیارى ئەو دەزگا بەدناوەى یەكێتیە كە ئەم جارە لیستى دەرچوەكان بۆ سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند بێ ئۆكەى ئەوان نەبوە , مەرجى یەكەمیان جەلالیەكى عەیارە بیست و چوار بیت و مەرجى دووەم ئەبێت دوژمنێكى سەرسەختى گۆڕان بوبیت ,تەنها ئەو دوو مەرجە حساب بوە ئیتر فایلدارى و دزى و گەندەڵى و بەد ڕەوشتى لەبەر چاو نەگیراوە , ئەوانەى بەو شێوەیە بوون دەرچون , بەڵام ئەوانى تر ئەوەى ئەو دوو مەرجەى تیا نەبوە یان تەخت كراوە یان بە لاوازى دەرچوە , جەلالى بون و دژایەتى گۆڕانیش بە دەرەجە بوە ,یەك فایلدار نەكەوتوە , یەك دزو گەندەڵ و بەد ڕەوشت نەكەوتوە , بگرە بە دەنگى باشیش دەرچوون ,گرنگ ئەوەیە یان لە بنەماڵە بیت یان نۆكەرى بنەماڵە بیت , جا دەرچونیش بۆ ئەوانەى نۆكەر یان نزیكى بنەماڵە نین پولێك ناهێنێ , كامەیان خۆیان زۆر بە پیاو ئەزانن لە ئاست لاهوریشدا كە گەنجێكى دەم ڕووتى بێ ڕەوشتە ناوێرن قسەیەك بكەن , هێرۆ هیچ نەبوو جێگرەكانیش بۆیان نەبوو لە ئاستیا قسە بكەن , ئیتر لەمەو دوا كە دەنگى یەكەمى هێناوە ئەوە هەر ناوێرن , دەرچون یان دەرنەچون كێشەیەك نیە ئەوە كێشە یە كەسێك نیە لە ئاست گەلە گورگەكەى بنەماڵەى تاڵەبانیدا یان نۆكەرەكانیدا وورتەیەك بكەن , كام جێَگرەى خۆى بە پیاو دەزانێ یان مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیە خۆى بە قارەمان دەزانێ با بوێرێ لە ئاستى هێرۆدا وورتەیەك بكات جا بزانە چى چاوەڕێى دەكات , دەرچون كەى كێشەیە كێشە ئەوەیە لاى بنەماڵەى تاڵەبانى ڕێز ماناى نیە , لە هەزاران كادرى تێكۆشەرو ماندوو نەناسى ناو یەكێتى دكتۆر بەرهەم گوڵاڵەى مامە عەزەى كاندید كردوە بۆ ئەنجومەنى ناوەند كە سەرەتایشى تەواو نەكردوە , بێجگە لەوە ئێستاش و ڕابوردوشى جوان نیە , كە بیر لەو سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەندە دەكەیتەوە پێكەنینت دێت , ئێوە بەس سەیر بكەن بە كەم ترین ماوە كێشەكان سەر هەڵئەدەن و یەكێتى وەكو پەشمەك هەر ئەوەندە خرایە دەمەوە ئەتوێتەوە , ئەویش لەبەردەم ئەو هەموو كێشە كۆن و نوێیەدا خۆى ناگرێ و ئەتوێتەوە 0 ئیتر شێخ لاهور یەكەم بێت و دووەم بێت و دەیەمیش بێت هەر یەكەمە چونكە لە گەلە گورگى بنەمالەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە