کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى دارایى ئەڵێ (ئاشتى هەورامى درۆزنە

Wednesday, 28/07/2010, 12:00


كێشەى چونە دەرەوەى نەوت لە لایەن دەسەڵاتى مافیاى كوردیەوە كە تاڵەبانى و بارزانى سەرۆكایەتى ئەكەن ,بۆتە سەیرو سەمەرە ,كێشەكە زۆر گەورەیە , بە هۆى دزینى ئەو نەوتەوە پارتى و یەكێتى سەریان لێ شێواوە , ئەگەر گوێ بیستى قسەى لێپرسراوان بیت بێ سێ و دوو بەبێ ئەوەى بە دواى یەك بەڵگەدا بگەڕێیت بۆت دەردەكەوێت ئەم دزانە تا ئێستا چۆن سامانى ئەم ووڵاتەیان بە تاڵان بردوە و چۆن بەڕاست و چەپدا دەمیان ناوەتە خێرو بێرى ئەم ووڵاتە و تەنها دوو بنەماڵەى خائین و دزو بەدناوى كوردستان لێى سوود مەند ئەبن و میللەتیش لەو پەڕى ناڕەحەتى و بێ ژیانیدایە , بێ كارى , گرانى ,بێ كارەبایى و بێ نەوتى , چارەڕەشى بۆ ئەم میللەتە هێناوە , كەچى ئەمانیش لە دزى خۆیان ناكەون , سەربارى ئەوەى ڕۆژ نیە بەبەر چاوى هەمومانەوە سەدان تانكەرى نەوت ئاودیو ى ئێران نەكرێ , بەبێ ئەوەى كەسێك بزانێ پارەى ئەم هەموو نەوتە , بۆ كێیە و چى لێ دەكرێ ؟ ئەو هەموو داهاتە تەنها سەرۆكە دزەكانى كوردستان ئاگایان لێیەتى و ئەوانیش ئاودیوى بانكەكانى ئەوروپا و ئەمریكاى ئەكەن ,حكومەتەكەشمان ئاگاى لە هەموو شتە تەنها ئاگاى لەو پاروە چەورە نیە , ئاى لەو حكومەتە كارتۆنیە درۆینەیە ,وەزیرى نەوت لە سەرۆكى حكومەتەكەش دەسەڵاتى زیاترە , سەرۆكى حكومەت بێ ئاگایە لەوەى پارەى نەوت لاى كێیە , چى لێ دێت ؟ چۆن ئەخورێ و چۆنیش سەرف ئەكرێ , كێ نەوت دەرئەهێنێ و كێش ئەیفرۆشێ , كەچى وەزیرى نەوت دز تەنانەت بەیەك ووشەش باسى مەسەلەى نەوت و گرێ بەستە نەوتیەكان و چۆنیەتى فرۆشتنى و داهاتەكەى بۆ سەرۆكەكەى ناكات , لە مێژووى دنیادا شتى وانەبوە , تەنانەت لە ئەفلام كارتۆنیشدا شتى وانەبوە , وەزیرێك بەقەد و بگرە زۆر زیاتریش دەسەڵاتى لە سەرۆكەكەى زیاتربێت , تا ئێستا سەرۆكە مقاباكەى حكومەت ئاگاى لە و حسابە نیە كە لەنەوت و داهاتى نەوت دەست دەكەوێت , ئاشتى خۆى قاسەیە , خۆى فرۆشیارە , خۆى هەموو شتێكە , جارێ وایە پێكەنینم بەوە دێت كە لەبەغداوە ئەڵێن ئەبێت نەوتى كوردستان بە ئاگادارى بەغداد بفرۆشرێ , ئاخر لێرە سەرۆكە بێ ئاگاكەى حكومەت ئاگاى لێ نیە ئیتر بەغداد چۆن ئاگاى لێ دەبێت , لەم شەوانەدا گوێم لە ئاشتى هەورامى وەزیرى دزى نەوت بوو ئەیووت داهاتى نەوت ئەچێتە خەزێنەى حكومەتەوە , كەچى ئەمڕۆ لە سایتى چاودێردا وەزیرى دارایى ئەڵێ تا ئێستا ئاگامان لە داهاتى نەوت نیە و یەك دیناریان لاى ئێمە نیە , ئەمە ماناى وایە وەزیرى دارایى ئەڵێ ئاشتى هەورامى درۆى فەرموو, توخوا خەڵكینە ئێوەش پێكەنینتان بەم حكومەت نایەت , سەرۆكى حكومەت , وەزیرى دارایى , پارلەمان ومیللەت نەزانن پارەى نەوت بۆ كوێ دەچێ ؟ توخوا من دكتۆر بەرهەم بم قفڵێك نادەم لە دەرگاى حكومەتەكە و چۆڵى ناكەم , جارێك نێچیر ووتى داهاتى نەوت پێنج ملیار دۆلارە , ئەى كوا ؟ كەواتە ئەو هەمو پارەیە تەنها بۆ دوو بنەماڵەكەیە و بەس ئیتر نە حكومەت , نە پەرلەمان , نە تڕو تەشقەڵە ئاگایان لەوە نییە ئەو پارەیە چى لێ دێت , ئەوانەى شارەزاى مێژووى ووڵاتانن , نەبینیویانە و نەخوێندویانەتەوە لە مێژووى هیچ ووڵاتێكدا بە حكومەتە ئەو پەڕى دیكتاتۆرەكانەوە شتى وانەبوە وەزیرێك دوو ئەوەندەى سەرۆكەكەى و زیاتریش دەسەڵاتى هەبێت , پێش ئەم كابینەیە جێگر وەزیر و وەزیر جیاوازیان نەبوو , كەچى ئێستا وەزیر , چ وەزێرێك دزێك , خیانەتكارێك , سۆزانیەك , بەقەد سەرۆكى حكومەتەكەى چ سەرۆكێك گێل , نەفام , نەزان , كارتۆنى , بێ دەسەڵات دەسەڵاتى هەبێت , ئەگەر بەرهەم مقەبا نەبێت ئەبێت ئەو وەزیرە بانگ بكات و پێى بڵێ ڕیسوات ئەكەم كوا داهاتى ئەو نەوتە ؟ بەڵام كوا سەرۆك ئەوەندە ئازایە ,ئافەرین بۆ وەزیرى دارایى بە ئاشكرا ووتى ئاشتى هەورامى دزو گەندەڵ درۆ ئەكات ,درۆى فەرموو هیچ پارەیەكى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان لاى ئێمە بونى نیە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە