بیانوى تڕ نانى جۆیە
Sunday, 15/02/2009, 12:00
فازیل میرانى یەكێكە لەو پیاوە مەسینە هەڵگرانەى بنەماڵەى بارزانى وپیاوێكى بودەڵە و ترسنۆكە , چونكە ئەم پیاوە بێجگە لە ڕابوردووى, ئێستا ش یەكێكە لەو لێپرسراوانەى كە لە هەموو ڕوەكانەوە بەدناوترین لێپرسراوى پارتیە , تەنانەت بەس بەناوهێنانى جۆرەها كارى ناشیرینت بیر دەكەوێتەوە , ئێستا ئەم گەنە پیاوە سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتیە , لە كۆبونەوەكەى دوكاندا باسى لەوە كردوە كە ئەگەریەكێتى لە گەڵ نەوشیروان مستەفادا خۆیان ساغ نەكەنەوە ئەوا پارتى ئامادە نیە لەگەڵ یەكێتى بەیەك لیست داببەزن یان ئەبێت كاك نەوشیروان چەند كورسى هێنا ئەوەندە لە یەكێتى كەم بكرێتەوە ,ئێمە پارتى باش ئەناسین , پارتى و بەعس وەك یەكن لە لاوازیاندا ئامادەن یەك بگرن و هەموو جۆرە سازشێك بكەن , كە زانیان بەهێز بوون ئیتر بێ بیانووش بیانوەیەك دادەتاشن و خۆیان دوور دەخەنەوە , ئەگەر یەكێتى جارێك وەزعى خراپ بێت ئەوا پارتى دوو جار , ئێستاى یەكێتى چۆنە پارتیش هەر وایە بەڵام ترسێك پارتیەكانى داگیر كردوە لە دركاندنى ڕاستیەكان ئەویش مەسەلەى كوشتن و لە ناو بردنە , دوایى چەندین ساڵ شەڕى ناوخۆ , دواى دەیان ساڵ دزى داهاتى ئەم میللەتە , دوایى خیانەتەكانى توركیا و عێراق پارتى لە ناچاریدا لەگەڵ یەكێتى ڕێكەوتن , یەكێتیش ئەو كاتە هەڵەى ستراتیژى كرد كە پارتى كرد بە كەڵەگا بە سەر ئەم میللەتەوە , پارتى لە دوایى ئاشبەتاڵ لەم ناوچەیەدا بونى نەبوو , هەتا ڕاپەڕین كەس نەیدەزانى شتێك هەیە ناوى پارتیە , كە هاتیشەوە وێنەى یەكەمى پارتى كە نیشانى خەڵك درا ئەو خیانەتكارانە بوون كە ئەنفال چى و ئەمن و جاش بوون و بە قودرەتى قادر بونە لێپرسراوو كاربەدەستى پارتى و مقەرى فەوج كرا بە ناوچەى پارتى و موستەشارو مەفرەزە خاسە و تەوارى بونە پێشمەرگە و كوڕى بنەماڵە , ئیتر ئەمەیەكەم ئاشنایى و وێنەى پارتى بوو كە بینیمان ,پارتى هیچ نەبوو تاڵەبانى وا زلى كرد , پارتى بێجگە لە حیزبێكى خیانەتكار زیاتر هیچى تر نەبوون , سەرۆكەكەشیان هەر لە مەلا مستەفاوە تا مەسعود هەموویان ئەو سەرۆكە خیانەتكارانە بوون كە بەر نەفرەتى گەل كەوتبون , بەڵام تاڵەبانى هات و ئەمانەى كردوە بە مۆتەكە بەسەر ئەم میللەتەوە , پرۆژەى سترتیژى نێوان پارتى و یەكێتى بێجگە لە خۆ خەڵەتاندنى یەكێتى و سكرتێرە نەزانەكەى هیچى تر نیە , پارتى بە هۆى ئەم پرۆژەیەوە توانى ئەوەى نەیكردبو بیكات بەڵام یەكێتى خستە قەفەسەوە , ئێستا كە فازیل میرانى بیانوى نەوشیروان مستەفا دەهێنێتەوە ئەم بیانوە پێش نەوشیروان مستەفاش هەر هەبوو ئەو كاتەى نێچیرى كوڕى ئیدریسى خائینى گەل باسى لەوە كرد پارتى بە لیستى جیا بەشدارى ئەكات كەواتە نەوشیروان مستەفا بیانویەكە ئەگینا ئەگەر سبەینێ كاك نەوشیروانیش بگەڕێتەوە ئەوا پارتى هەر بە لیستى جیا دادەبەزێ , چونكە نیەتى پارتى نیەتێكى بەعس ئاساییە , ئێستا خۆى بە هێز دێتە بەر چاو بۆیە ئەیەوێت خۆى تاقى بكاتەوە , دیارە پارتى ئەیەوێت وەكو مریشكەكە هێلكەى قاز بكات , پارتى ئەوە نازانێ ئێستا لاى خەڵكى كوردستان پارتى و یەكێتى وەكو یەكن , هیچ جیاوازییەكیان نیە , چونكە ئەو ڕۆژەى پارتى خیانەتى 31ى ئابى كرد بەر نەفرەت كەوت , هەر لەو ڕۆژەشەوە یەكێتى قبوڵى بوو پرۆژەى ستراتیژى لەگەڵ ئەو حیزب و بنەماڵە خائینەدا مۆر بكات ئیتر ئەویش وەكو پارتى كەوتە بەر نەفرەت , ئێستا بۆ میللەت هیچ جیاوازیەك نیە و ڕەش و سپى دەمێكە دەركەوتوە , پێویستە سەرانى خەڵەفاوى یەكێتیش باش بزانن پارتى ئەمە دەكات ئەگەر كاك نەوشیروانیش بێتەوە ناو یەكێتى ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست