ترس لە گۆڕان و دۆڕان تاڵەبانى فێرى نوێژ كرد..
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ئاى دنیا ترس چەندە زاڵمە ,ئەگەر ترس نەبێت قەت كەسێكى درۆزنى وەكو تاڵەبانى ئامادە نیە بچێتە سەر بەرماڵ و ڕوو بكاتە قاپى خواى گەورە , تاڵەبانى لە ساڵى شەستەكاندا یەكەم كەس بوو ئەیوت ((كە ئەگەر بۆم بكرێت چى قورئان لە كوردستاندا هەیە كۆ ى دەكەمەوەو لە حوشترێكى بار دەكەم و دەینێرمەوە بۆ عەرەبستان)) كەچى ئێستا ئەم پیاوە درۆزنە بۆ چاوبەستەكى خەڵك لە كەركوك دەچێتە تەكیەى تاڵەبانى و نوێژ دەكات , درۆو دەلەسەكانى تاڵەبانى لە كەركوك زۆرن و گەیشتۆتە ئاستێك بە هیچ حكومەتێك چارەسەر ناكرێت ئەوەندە بەڵێنى درۆى داوە بە خەڵكى ئەو شارە , بەڵام زانى درۆكانى كەس بڕوایان پێ ناكات و وەكو درۆكانى كوردستانى وایە كە ئەم جارە ئەو هەموو درۆیە سەرى خوارد و توشى گەورەترین ڕیسوایى كرد , لە كەركوكیش بەڵێنەكانى تاڵەبانى و كۆسرەت و ئەوانى تر بە لێشاوە , بەڵام ئەوەى ئەمانە دەیڵێن بە هیچ حكومەتێكى دنیا چارەسەر ناكرێت , بۆیە كەركوكیەكان ئەڵێن ئەوەى تاڵەبانى دەیڵێ بەكەس ناكرێ , چونكە شارێكى وا وێران بەو درۆیانە چارەسەر ناكرێ كردارى ئەوێت ,تاڵەبانى بۆ ختوكە دانى هەستى خەڵكى موسڵمانى كورد پەناى بردە بەر نوێژ و خۆى وكۆسرەت ئەمڕۆ لە شارى كەركوك و لە تەكیەى تاڵەبانى نوێژى جەماعەتیان كرد , نازانم دەست نوێژى هەبوو یان هەر بە درۆوە سوجدەى برد چونكە ئەو ناتوانێ بە پێ بڕوات و ناشتوانێ دانیشێ چۆن و ناشتوانێ خۆى پاك بكاتەوەئەى چۆن دەست نوێژى شت , تاڵەبانیەك تا ئێستاش تەنها بۆ چاوبەستەكى خەڵك ئەم جۆرە شتانە دەكات چۆن لە ڕووى دێت بەرماڵى موسڵمانان پیس بكات و بە لاشەى بۆ گەنى سوجدە بەرێت , دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ئاوان , سەدامیش كە لێى دەقەوما پەناى بۆ شێخ و تەكیە و نوێژ دەبرد , تاڵەبانیش لە ترسى دۆڕان ئەمە دەكات , ئەو ئەگەر بە ڕاستى خوا پەرستى دەكات چ پێویست دەكات دەیان جار ئەم هەواڵەمان بۆ لێ بداتەوە , عیبادەت ئاوا ناكرێ , خەڵكیش ئەوەندە گێل نین بەو جۆرە بڕوا بەم ساختەكاریەى تاڵەبانى بكەن , ئاخر كەسێك هەرچى نەهامەتى هەیە بەسەر ئەم گەلەى هێنا بێت , بكوژى هەزاران ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە بێت لە شەڕى ناوخۆدا , پارێزەى دزەكان بێت و میللەتێكى فەساد كردبێت ئیتر چۆن خواى گەورە لێى خۆش دەبێت , من نازانم ئەو داواى لێ خۆش بون لە خوا دەكات , ئەى كەى ئەو داواى لێ بوردن لەم گەلە ئەكات , نویّژ مەكە و سەرو سامانى خەڵكیش مەدزە , نیەتت پاك بێت لەگەڵ خەڵك و میللەتەكەت , شەرع ئەڵێ نوێژى ڕیایى قبوڵ نیە ئەمەى تۆش ئەیكەیت هەر ڕیاییە , تەنها ترستە لە دۆڕاندنێكى تر لە كەركوك , بە پێى ئەو زانیاریانەى لاى حیمایەكانتەوە دەرئەچێت تۆ تەنها بۆ دابەزاندنى كێشى لەشت بە ڕۆژوو دەبیت نەك بۆ خوا , یەكێك لەو حیمایە نزیكانەت بۆى گێڕامەوە تا ئێستا وا ڕەمەزان تەواو بوو ئەمە یەكەم نوێژتە ئیتر ئەم نوێژە ڕیاییە چیە ئەتەوێت ختوكەى ئێمەى پێ بدەیت , چۆن لە سلێمانى ئەیانوت ((ئەم قیرە ڕەش و جوانە ترسى شەقى گۆڕانە)) ئێستا كەركوكیەكانیش پێت ئەڵێن ((ئەم نوێژە درۆزنانە هەر لە ترسى گۆڕانە)) نوێژى تۆ لە بڕوا بونەتەوەنیە بەڵكو لەو ترسەوەیە كە ئەزانى چیتان كردوە بەم میللەتە و میللەتیش ئێستا هەقتان لێ دەكاتەوە , نوێژ مەكەن بەڵام درۆش لەگەڵ خەڵك مەكەن , سامان و ماڵى خەڵًك مەدزە و مەیخۆ , بە پارەى ئەو میللەتە مەبنە خاوەنى زۆرترین داهاتى دزراو , ئەو گەلە گورگەى بەرت داوەتە گیانى ئەومیللەتە دور خەرەوە , هەزار نوێژ بكەیت هیچ نیە چونكە تۆ بویتە هۆى نان برٍینى هەزاران كەس و هەزاران مناڵ ئەم جەژنە بێ جەژن دەمێنەوە , نوێژ مەكە و درۆ لەگەڵ خەڵك مەكە , نویّژ مەكە و حكومەتەكەت باش بكە , لێپرسراوە دزو داوێن پیسەكان سزا بدە , نوێژ ى ڕیایى چیە خەڵكى ئێستا ئەوەندە داماو نین بڕوات پێ بكەن , لەوەتى تۆ هەیت ئەم میللەتە پشویەكى نەداوە و هەر كێشە بویت بۆ ئەم میللەتە , لە كوردستان فەسادى ئەخلاقى بڵاو ئەكەیتەوە و لەكەركوكیش نوێژمان بۆ دەكەیت ,دڵنیابە هەزار نوێژ بكەیت پشت بە خوا هەر دۆڕان بەشتە تازە میللەت ووشیارە بەم كارانەت هەڵناخڵەتێین , كەركوكیەكان زۆر لەوە گەورەترن بەم درۆیانەت بڕوا بكەن ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست