کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى نایە بانى

Wednesday, 27/01/2010, 12:00


تاڵەبانى بە هۆى ئەو خیانەتەى لە كوردى كردلە یاسای هەڵبژاردنەكان و ڕازى بوون بە كەم بونەوەى كورسیەكانى كورد و بۆ ڕازى كردنى ئێران و شیعەكان سۆزى ئێران و شیعەكانى بۆ خۆى مسۆگەر كرد , بەڵام كوردو دۆستە هاوپەیمانەكەى پارتى توڕە كرد, بەڵام ئەوەى بنیاتى نابو و بە قسەیەكى قۆڕ و بەرگرى كردن لە بەعسیە كان بە ناو هێنانیان بەبەعسى سەدامى و ناسەدامى و مسۆگەر كردنى دەنگى سوننە و ئەو بەعسیانەى ئێستا هەن لە عێراقدا تاڵەبانى ئەمجارەش شیعەكان و كوردى توڕە كردوە , بۆ ڕیش چوو سمێڵى نایە بانى , ئەو بەتەمابوو بەم قسەیە هەموو دەنگەكان مسۆگەر بكات , بەڵام چەندى مسۆگەر كرد , سێ ئەوەندەى لە دەست چوو ,ئەمجارە شیعەكان لە تاڵەبانى پارێزەرى بەعسیەكان زۆر توڕەن و تەنانەت ئێرانى ئاغاى لەم نوكەرو جاشەى خۆى دڵگرانن كە ئاوا پشتگیرى گەڕانەوەى بەعسیەكان دەكات, بەعس ئەو ڕژێمە بوو كە نیوەى عێراقیان كاول كرد , بەعس هەر بەعسە ,بەعسیەكان لە كاتى حوكم كردنیان و لە كاتى ڕوخانیان ئەوەى بەرامبەر عێراقیەكان كردیان , هیچ كەسێك بیرى ناچێتەوە , كەس نیە ئەوەى بیر بچێتەوە , ئەو تاوانانەى بەعس و بەعسیەكان كردویانە بەرامبەر بە گەلانى عێراق بیر كەس ناچێتەوە , بە سەدان ساڵى تریش تاوانەكانى بەعس بەبەر چاوماندا دێت و دەچێت , لە مناڵى سەر بێشكەمانەوە هەتا پیرێكى سەد ساڵەمان ڕەفتارەكانى بەعسمان بیر ناچێتەوە ,میللەتێك بە هەمووپێكهاتەكانیەوە گەورەترین ئازاریان چێشتوە بە دەستى بەعس كەقەت بیر ناچێتەوە , كەچى ئێستا و لە سەردەمى دواى ڕوخانى ئەم بەعس و حیزبەدا كەسێكى ناپاك بەرامبەر بە میللەت و گەلەكەى پەیدا ئەبێت و پاكانە بۆ بەعسیەكان ئەكات و دەڵێ پێم خۆشە بەعسیەكان بێن و بەشدارى پرۆسەى سیاسى عێراق بكەن , تاكە مەرجیش بۆ ئەم بەشدارییەى تاڵەبانى ئەوەیە كە ئەوبەعسیە سەدامى نەبوبێت , مەبەستى زیاتریش لەمە ساڵح موتڵەگە , كەئەوساڵحە یەكێك بوو لەو بەعسیانەى تا ڕوخانى ڕژێمى سەدام نۆكەرێكى حیزبى بەعس و سەدامییەكى عەیارە بیست و چوار بوە , كەچى تاڵەبانى دێت و پاكانەى بۆ دەكات ولە هەموو تاوانەكانى كە دوایى بەعس و پێش بەعس كردونى پاكانەى بۆ دەكات و بە بەعسیەكى ساڵحى باسى دەكات , تاڵەبانى وویستى بەمە دەنگى هەموو لایەك مسۆگەر بكات و ئەمجارەش لە سەر كورسى خەجاڵەتى سەرۆك كۆمارى دابنیشێ بەڵام نەك ڕیش بەڵكو سمێڵیشى نایە بانى و سێ بەشى دەنگە كانى دۆڕاند , نەك هەر دەنگ و كورسیەكانیشى دۆڕاند بەڵكو شەخسیات و كەرامەت و ئەخلاقیاتى خۆشى كە دەمێك بوو نەیمابوو دۆڕاند , ئەو شیعانەى دوێنێ تاڵەبانیان بە هەموو شتێك دەزانى ئەمڕۆ تفى تێ دەكەن و دژى ووتارەكانى قسەى لە سەر دەكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە