مەكتەبى ڕێكخستن وریا بن بەرزانى ئهحمهد کورده فێڵى لێ كردون
Tuesday, 31/03/2009, 12:00
لە پێناوى تەكەتول و پیاو پیاوێنەدا بەرزانى ئهحمهد کورده فێڵ و ساختەكارى لە مەكتەب ڕێكخستن ئەكات , چۆن فێڵێكیش كە كڵاوێكى مەكسیكى چاكى بۆ شۆڕش ئیسماعیل درواوە و وابزانم بە سەریشى گەورەیە , بە پێى بڕیارى مەكتەبى ڕێكخستن و بزانم بڕیارى مەكتەبى سیاسیەشە هەر كادرێك كە ئەچێتە دەرەوەى ووڵات بۆى هەیە سێ مانگ مۆڵەت وەربگرێ و ئەگەر بۆ نەخۆشیش بوو ئەتوانێ زیاتر بێت , بەڵام دوو كادرى مەڵبەند كە هەردوكیان پێش هەڵبژاردنەكان ئەندام بەش بوون و دوایى هەڵبژاردنەكان چونەتە دەرەوەى كوردستان و ناو بەناو هاتونەتەوە و ماوەیەك لێرە بون و ڕۆیشتونەتەوە , ئەوەى مەبەستە بۆ ئەم نوسینە بیر كردنەوەى لێپرسراوى مەڵبەندى یەكە كە چۆن بە ئەقڵیەتى تەكەتولى ناڕەوا و ئەقڵیەتى باندەكەى مامە ئیش دەكەن , ئەم بیر كردنەوەیە ئەوەیە كە یەكێتى بەرەو هەڵدێرى مان و نەمان ئەبات , تەنانەت تەكەتول ئەوەندە زاڵە بێ گوێ دان بە هیچ شتێك و پاراستنى ڕیزەكانى یەكێتى و ناعەدالەتى ئەمانە كار دەكەن , ئەم دوو كادرە كە هاتونەتەوە , وەكو خۆیان دەڵێن هەردوكیان ئەیانەوێت لێرە بمێنەوە و كار بكەن , بەڵام جیاوازى زۆر كراوە لە وەى ئەم دوانە داوایان كردوە موچەكەیان بۆ ببەسترێتەوە كە هەردوكیان لە لیستى موچە دەرهێنراون بەڵام بۆ یەكێكیان بەستراوەتەوە كە ناوى نەورۆزە و بۆ ئەوى تریان كە ناوى كاوەیە نەبەستراوەتەوە , ئەمە ناعەدالەتی تەكەتولە لەبەر ئەوەى نەوروز یەكێكە لە جاسوسە مل كەچەكانى باندەكەى بەرزانى ئهحمهد کورده و لە پێناوى ئەو موچەیەدا ئامادەیە سوكایەتى زۆر قبوڵ بكات , بۆ ئەوى كەشیان كە بە حسابى مەڵبەند سەر بە باڵى ڕیفۆرمە بۆى نابەسترێتەوە , فێڵەكە لێرەدایە نەورۆز لە سەر خواردنەوە لە سەیرانێكدا ووتویەتى من تەنها بۆ ئەوە هاتومەتەوە موچەكەم بۆ ببەسترێتەوە و پاش ماوەیەكى تریش ئەڕۆمەوە , كاكە بەرزان خۆى ڕێگا پیشان داوم و پێى ووتوم بچم وەرەقەیەكى دكتۆر بهێنم بۆ ئەوەى بە مەكتەبى ڕێكخستن بڵێم من بۆ نەخۆشى وا دواكەوتوم و منیش بە قسەى كاك بەرزانم كرد و ئیشەكەم سەرى گرت وە وتویەتى كاكە بەرزان پێى ووتوم ئەگەر پێیان ووتى ئەڕۆیتەوە پێیان بڵێ جارێكى تر ناڕۆمەوە , وە نەورۆز وتویەتى بە هیمەتى كاك بەرزان ئیشەكەم سەرى گرتوە و كاك شۆڕشیشمان هەڵخەڵەتاند , ئەمە فێڵەكەیە كە بەرزان لە پێناوى جاسوسێكى مل كەچى خۆیدا فێڵى لە مەكتەب ڕێكخستن كردوە و هەر بۆ تەكەتولیش ناعەدالەتیەكى گەورەى كردوە كە جیاوازى بەبینى ئەم دوو كادرەى كردوە , با بزانم مەكتەب ڕێكخستن ئەم فێڵە و ئەم ناعەدالەتیە قبوڵ ئەكات ,ئەگەر لەم ناعەدالەتى و فێڵًەى پرسیەوە ئەو كاتە پێتان ئەڵێم دەستان خۆش بەڕاستى مەكتەب ڕێكخستنن و هەر لەم سایتە بەڕٍێزەوە سوپاسنامەیەكیان بۆ دەنوسم , بپرسن لە بەرزان بۆ بۆ نەورۆز نوسراوى ڕەسمى كردوە و بۆ بۆ كاوەش تەنها بە دەمى ئەمەى كردوە , داواى لێ بكەن هۆكەى چیە ؟ ئەو كاتە تێً دەگەن كە هەمووى ئەو قسانەى كە دەكرێت لە سەر عەدالەت و جیاوازى نەكردن درۆیەكى شاخدارە , تەكەتول زاڵە بەسەر ئەقڵى ئەم بەرزانە كۆنە جاشەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست