کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆڕاندن فێرى گۆڕانى كردن

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


لە سایتى پڕ درۆەكەى مەلا بەختیاردا بەرزانى ئەحمەد كوردە ئەڵێ ((ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی به‌ته‌مایه‌ زیاتر له‌جاران گۆڕانكاری بكات)) ئەگەر كەسێك ئاشنا نەبێت بە بەرنامەكانى یەكێتى وا دەزانێ یەكێتى بەردەوام لە گۆڕاندایە و دۆڕاندنى ئەم جارەشیان هانیان ئەدات زیاتر گۆڕان بكەن , ئەوەندەى ئێمە لەنزیكەوە یەكێتى بناسین و كارمان تیا كردبێت یەكێتى تەنها گۆڕانى لە دەم و چاودا كردوە ,گۆڕان لە بەرنامە و كارى حیزبیدا پێویستە نەك لە گۆڕینى دەم و چاودا , زۆر گۆڕینى دەم و چاومان بینى , هەر پاش ماوەیەك ئەتوت سەد شەڵڵا بە كفن دزى پێشوو , كۆسرەتى لابرد و دكتۆر بەرهەمى هێنا , خۆزگەمان بە كۆسرەت , دختۆر بەرهەمى لابرد و عومەر مورتاحى هێنا , سەد خۆزگەمان بە دختۆر بەرهەم , عومەر ڕۆیشت عیمادى هێًنا , بڕوا بكەن هەردوكیان یەك بابەت بوون تەنها جیاوازیان ئەوەبوو عیماد خۆى مەیدانى سەرپەرشتى دزیەكانى ئەكرد و عومەر لە مەكتەبەكەیەوە , عیماد هەر خۆى ئەیكرد عومەر خۆى و مادامى ژنى , سەدان جار تاڵەبانى ووتویەتى ئەم ساڵ ساڵى نوێبونەوە و چاكسازیە , ئەم ساڵ ساڵى خۆش گوزەرانى و نوێ بونەوەى یەكێتیە , ئەم ساڵ ساڵى چاكسازى و پاك سازیە , ئەمساڵ خۆم سەرپەرشتى ئەمە دەكەم , كەچى هەر بە ماوەیەكى كەم جەلالى خەڵەفاو پەشیمان ئەبوەوە و عەینەتاس و عەینەن حەمام , كەم كەس هەیە سەدان جار گوێى لەم قسەیەى تاڵەبانى پیرى خەڵەفاو نەبوبێت , بەڵام هەر پاش ماوەیەك كارەكان وەكو خۆى لێ دێتەوە , جەلال وا لە گۆڕان كارى و نوێ بونەوە گەیشتوە كە دەم و چاوێكى قەبیح و ناشیرینى گۆڕى و لەو ناشیرین ترى بۆ داناین , یەكێتى ئەبێت بەماناى گۆڕان ,گۆڕان بكات گۆڕان نابێت تەنها ئەوەبێت ئەم لابات و ئەو دابنێ , با سەرەتا ئەگەر تاڵەبانى ڕاست ئەكات پێش هەموو كەس خۆى واز بهێنێ چونكە لاى هەمووان ڕوونە كێشە كەڵەكە بوەكانى ناو یەكێتى هەمووى هۆكەى تاڵەبانیە و كەسى تر نیە ,ئەو ڕاست ئەكات با دزوگەندەڵ و خاوەن فایلەكان دەربكات , دەسەڵاتى ژنە كە ى و كوڕەكانى كەم بكاتەوە , ئەم كۆنگرەیەى هەموو یەكێتى ئاواتى لەسەر هەڵچنیوە ئەگەر هەر وەكو جاران بێت و تەنها بۆ بەرز كردنەوەى ژمارەكانى كۆنگرە بێت نەبونى زۆر باشترە , ئەگەر بە چەپڵە هەمان ستافى پێشوو دەرچونەوە ئەوا هەر هیچ ,ئەوگۆڕانكاریەى تاڵەبانى تائێستا كردویەتى تەنها نان بڕینى ئەوانەى هاو هەڵویستى لیستى گۆڕان بون یان ئەوانەى بونەتە هۆى دۆڕاندنى یەكێتى , ئەوەى پشكى شێرى بەرئەكەوێ لە دۆڕاندن وتێك شكاندنى یەكێتى وا بسكەى سمێڵى دێت وخۆى خەریكى دەركردنى كەسانى داماوە ,بەڵام ئەوانە خۆیان بە پارێزەرو خەم خۆرى یەكێتى دەزانن دەردەكرێن و ڕەوانەى ماڵەوەدەكرێن ,سەیر ئەوەیە لەم شارەدا یەكێتى كارى حكومەتیش ئەكات یەكێتى خۆى قایمقام و سەرۆكى زانكۆو سەرۆكى شارەوانى ئەگۆڕێ , لە كاتێكدا ئەمانە ئیشى وەزارەتەكانە نەك مەكتەبى سیاسى و مەڵبەند , ئەفسەرێكى پۆلیس یان ئاسایش یان پێشمەرگە حكومەت بۆى هەیە لاى ببات نەك حیزب و مەڵبەند كۆمیتە دۆڕاوەكەى پۆلیس و ئاسایش ئێستا دەركەوت ئەمانە تائێستا هى حیزب بوون نەك حكومەت ,هەمووتان ئەوە بزانن ئەم دۆڕاندن و تێك شكاندنە نەبوایە كەوەكو شوڵكێكى تەڕ داى لەبنە گوێى تاڵەبانى ,ئەوا ئەوەى بیرى لێ نەكردایەتەوە پیرە خەڵەفاوەكە ئەوەگۆڕان ومەسەلەى گۆڕان كارى بوو , بەڵام ئەبێت مەمنونى گۆڕان خوازەكان بێت كەئەوانیشى فێرى گۆڕان وگەڕانەوە بۆ پەیڕەو ى كردن ئەگینا ئێستا بۆگەنى ئەو حیزبانە سەردارى بێ سەر ئەكرد , تاڵەبانى خۆى گیڤ كردۆتەوە بزانین ئەو پیرە خەڵەفاوە ئەگاتەكوێ , هەرچەندە ئەمەش ماوەیەكەو بەسەر ئەچێ بەڵام قوڕێكى تر بۆ خۆى و حیزبەكەى ئەگرێتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە