کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەگۆڤارى هەفتانە دەخوێنیتەوە ئینجا پەنجەى پەشیمانى ئەگەزى

Monday, 16/08/2010, 12:00


ئەمڕۆ ژمارە (108) ى گۆڤارى هەفتانەم خوێندەوە كە سەر بە دەزگاى خەندانە , هەر كاتێك ئەم گۆڤارەت خوێندەوە ئەو كاتە تێ دەگەیت ئەم دەسەڵاتەى كە مامە و كاكە بەڕێوەى دەبەن چیان دزى لەو میللەتە كردوە , ئێمە هەموومان دزییەكان بە گەورەو بچوكەوە دەزانین , بەڵام هیچى تامى ئەوە نادات , لە زمانى دزەكانەوە خۆیان بە سەرهاتەكان ببیستى , ئەو كاتەى ئەم ژمارەیەت خوێندەوە , پەنجەى پەشیمانى ئەگەزى و ئەڵێى خۆزگەم كورد نەبومایە , بەزەییت بەو كەسانەدا دێتەوە كە لە پێناوى ڕزگار كردنى ئەم ووڵاتەدا خۆیان بە كوشت دا بۆئەم دزانە , بیخوێنەوە كە چۆن باسى ئەوە دەكات ئەو شارەوانیەى بە قەڵەم و پەنجە مۆر كردنى ئێمە بونە شارەوانى و كەچى چۆن بە ناوى سەرۆكى شارەوانى و ئەندامانى ئەنجومەنەكانەوە هەریەكەیان چەندین پارچە زەوى و خانوو شوقەیان بۆخۆیان وەرگرتوە , خۆشیەكەى لەوەدایە زۆربەى ئەو كەسانە ئێستا جێگرى مەڵبەندو كارگێڕى مەڵبەندن, ئێستاش بە هەزاران پێشمەرگەى دێرین , زیندانى سیاسى , كەم ئەندام و تێكۆشەرى ئازاو قارەمانى ڕۆژە سەختەكان زەویان وەرنەگرتوە , كەچى كەسانێكى تیایە زیاد لە دوو پارچە زەوى وەرگرتوە و هیچ یاسایەكیش نیە لەمانە بپرسێتەوە , هەرچەندە ڕاپۆرتەكان كەم و كوڕى تیایە و نەیویراوە خۆى لە قەرەى كاربەدەستە زلەكان بدات بەڵام هەر باشە , من نمونەى تریشم لایە و پێم خۆش بوو كوردستان پۆستى ئازیز ئەو بەڵگانەش بڵاو بكاتەوە كە لەو ڕاپۆرتەى ئەو گۆڤارەدا هاتوە , بە هۆى نزیكیمەوە لە هەندێك كەسانى شارەوانى سلێمانى بەڵگەى زیاترم دەست كەوت یەكێك لەو ئەندامانە بۆى باس كردم كە بێجگە لەوەى دوو جار بەناوى خۆیانەوە زەویان وەرگرتوە , دوو جاریش بە ناوى خەڵكى ترەوە وەرمان گرتوە و بەنیوەى فرۆشتومانەتەوە , ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى بۆى باس كردم و نمونەیەكى باشى دامێ كە پێى سەیر بوو لە گۆڤارەكەدا ناوى نەهاتوە ئەویش شێخ سالارى بەردە زەردى بوو كە ئەو بێجگە لەوەى دوو جار زەوى وەرگرتوە , دوو جاریش بەناوى خەڵكى ترەوە وەرى گرتوە و بە نیوەى فرۆشتویەتیەوە , وە بۆژن و هەردوو كوڕەكەى وەرگرتوە و هەموو خزمە نزیكەكانیش براو ئامۆزاو خزمە نزیكەكانى بۆى وەرگرتون و تەنانەت بە یەك جار سێكس كردن زەوى بۆژنانى جوان وەرگرتوە ,ئەمانەشى هەمووى بە نمونەو ناوەكانەوە دامێ , دواجاریش براكەى كە لە هۆڵەندا ئەژى باشترین پارچە زەوى بۆوەرگرت كە هیچ نەبوە , هەروەها باسى گوڵاڵەى مامە عەزەیشى بۆ كردم كە ئەویش بە هەمان شێوە چەندینى وەرگرتوە , ئەو ئەندامەى ئەنجومەن پێى سەیر بوو لەو ڕاپۆرتەدا ئەمانە باس نەكراون , تەنانەت ووتى خۆشم یەكێكم لەوانەى دوو پارچەم وەرگرتوە , بەڵام كەس باسى نەكردوم , باسى حاكم قادرى كرد گە چوار پارچە زەوى وەرگرتوە بەناوى خۆى و ژنەكەیەوە و لێكى داوە و سەروو 1500 مەتر دەرچوە , بەڵام گۆڤارەكە نەیویراوە باسى بكات , جا خەڵكینە ئێستا هەقتان نیە پەنجەى پەشیمانى بگەزن , ئەمانە بە دەنگى خەڵك چونە ئەو شوێنە , كەچى دزى لەو خەڵكە دەكەن كە دەنگى داوە بەوانە , بۆخەڵكى تێكۆشەرو و مستەهەق زەوى نەبوو , فەرمانبەر هەیە خاوەنى پەنجا خاڵە تا ئێستا وەرى نەگرتوە , ئەمانیش لە پاڵ ئەوەى خۆیان لاى حەجەكەوە بوون دوو دوو وەریان گرتوە , بێ گومان لە باشترین زەویەكانى ناوشار , ڕوكن و تەخت و شوێنە گران بەهاكان , ئەو ڕاپۆرتە بخوێنەوە ئەو كاتە تێ دەگەن ئەمانە چ دەعبایەكن و چۆن لە پاڵ دەنگى ئێمەى داماودا چۆن فێڵیان لێ كردوین , چیان پێ كردوین ؟ بڕوا بكەن ئەوەى ئەو ڕاپۆرتە بخوێنێتەوە هەرزوو پەشیمان ئەبێتەوە لە هەموو شتێك , تەنانەت كورد بونى خۆى لە ژێر سایەى ئەم دەسەلاتە دزو گەندەڵەدا كە چیان پێ كردوین ,هەرچەندە ئەمە بەشێكى بچوكە لەو دەریا دزییەى ئەمانە كردویانە , جا چۆن پەشیمان نابیتەوە ,ئەمانە شتیان زۆر بە دەست نەبوە ,ئاوایان كردوە جا وەرە بەڵگەى گەورە كاربەدەستان ببینن ئەبێت چیان كردبێت , ئەیڵێم و ئەیڵێمەوە پەشیمانم پەشیمانم , هەزار جار پەشیمانم كە دەنگم داوە بەم دزانە ى دووگەكەیان لابوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە