تاڵەبانى خۆى خستە گێژاوەوە دەرچونى زەحمەتە
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
ئەو تۆمەتانەى تاڵەبانى لە پلینیۆمەكەیدا داى بە سەر نەوشیروان مستەفادا , كە لاى تاڵەبانى ئەو جەلالیە گوێ لە مستانەى بڕوایان بەو قسانە كرد و دایان لە شەقەى چەپڵە تەنهابۆ تۆمەت بار كردنى نەوشیروان مستەفا بوو , بەڵام ئەو پیاوە ئەگەر لەو پەڕى خەڵەفاوى و ئەقڵ لە دەستداندا نەبێت چۆن ئەم قسانە دەكات ,ئێستا هەموومان باش دەزانین تاڵەبانى ئەقڵیشى لە دەست داوە , ئەم قسانە هەر وا هەڕەمەكى نیە , تەنانەت ئەم قسانە ئەگەر وەربگێڕیتە سەر زمانى عەرەبى و بیدەین بە عەلى كیمیاوى ئەو ئەو تاوان بار نیە و تەنها بەم قسانەى تاڵەبانى ئەتوانێ بێ تاوانى خۆى ڕابگەیەنێ , وە هەموو سەركردایەتى كوردى ئەو كاتە و ئەو حیزبانەشى كە بەشداریان كردوە , لە ڕزگار كردنى هەڵەبجەدا وەكو خۆیان ئەڵێن ئەوانیش بەقەد على كیمیاوى تاوانبارن , بە قسەى تاڵەبانى بێت ئێستا ڕژێمەكەى سەدام تاوانبار نیە , چونكە ئەو ئاگادارى كردونەتەوە ئەگەر پاسدار بهێنن لێتان ئەدەم , تۆ چویت هێناوتە , كەواتە تاوانبارى سەرەكى تۆیت نەك ڕژێمى سەدام , ئێستا تاك بەتاكى خەڵكى هەڵەبجە بۆیان هەیە بتان دەنە دادگا , ئێوە كە سەدام ئاگادارى كردون بۆ نەتانهێشت ئەو خەڵكە ڕا بكات , تاوایان لێ نەهاتایە و پێنج هەزار كەستان بە كوشت نەدایە , ئەو حیزبانەشى كە بەشدار بوون لەگەڵ یەكێتى و پارتى ئەگەر ئاگادار نەبون لەو بابەتە بۆیان هەیە ئەمانیش شكات لە تاڵەبانى و بارزانى بكەن لە سەر ئەوەى بۆ ئەوانیشى ئاگادار نەكردۆتەوە , ئەوە قسەیەكى هەڕەمەكى نیە و هەروا بە ئاسانى بە سەر خەڵكى هەڵەبجەدا نابێت تێ پەڕێ , تاڵەبانى كونێكى گرت بەڵام دەى كردە خۆى , وویستى قوڕ بۆ نەوشیروان بگرێتەوە بەڵام خۆى تیاى چەقى , ئەوە گەورەترین تاوانە , سەدام نیازى نەبوە كیمیاوى بڕێژێ ئەگەر ئێوە پاسدار نەهێنن بەڵام ئێوە هاتن و لە ڕقى سەدام هێناتان , كەواتە ئێوە بیانوتان داوەتە دەست سەدام , كەواتە تاوانبارى سەرەكى حیزبە كوردیەكانن , بەڕایى من هەقە خەڵكى هەڵەبجە بچنە بەغداو لە على كیمیاوى خۆش بن و جەلالى كەم ئەقڵ ڕاپێچى دادگا بكەن , ئەمە قسەیەكى هەروا ئاسان نیەو تێ پەڕێ و تەنها نەوشیروانى پێ تاوانبار بكرێ , ئەمە كوشتنى پێنج هەزار كەسە ,پەككەوتنى خەڵكى شارێكە كە هەتا ئێستاش ڕۆژانە خەڵكى لێ دەمرێ , من لەدوایى ئەو ناماقوڵیانەى تاڵەبانیە وە, نە سەدام نە على كیمیاوى بەتاوانبار نازانم تاوانبارى سەرەكى جەلالە جەلال ,ئەبێت جەلال و مەسعود چەندە نهێنى و تاوانى ئاوا بزانن و باسى نەكەن , من دڵنیام بۆ ئەنفالیش سەدام ئاگادارى كردونەتەوە ,وەكو چۆن مەسعود بۆ ئەنفالى بارزانیەكان ئاگادار كرابوە , كەواتە ئەم هەموو شینەتان بۆ هەڵەبجە درۆیە , كەواتە تاوانبارى سەرەكى ئێوە بوون كە شتێكى واتان زانیوە و قسەتان نەكردوە, وەكو ئەوەى دز بێتە سەر ماڵەكەت و بە خەبەر بیت و دزەكەش بناسى بەڵام نەوێرى قسە بكەیت كە دزە كە مرد ئینجا قسە بكەیت ,تاڵەبانى لەم پلینیۆمەدا بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى نایە بانى , بە حسابى خۆى ئۆباڵى هەموو شتەكان لە سەر خۆى لا ئەبات و ئەیخاتە ملى نەوشیروان كەچى خۆى خستە گێژاوێكەوە كە دەرچونى زەحمەتە .............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست