سترانى كوێخا عبداللە بێجگە لەقەڵەم فرۆشى دزیش دەرچوو
Thursday, 24/12/2009, 12:00
بە گوێرەى ئەو ڕاپۆرتانەى كە دیوانى چاودێرى دارایى بڵاوى كردۆتەوە و گۆڤارى لڤین ژمارە 112 سەرجەم بەڵگە نامەكانى بڵاو كردۆتەوە , دەركەوتوە كە سترانى كوێخا عبداللە سەدان هەزار دۆلارى دەزگاى خەندان كە خاوەنەكەى دكتۆر بەرهەمە حەپەلوش كردوە و خواردویەتى و بە كوردیەكەى خۆشمان دزیویەتى وە لە كوردستانى نوێش هەمان دزى كردوە , نۆش كاكە ستران ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ ئەدڕێ تۆیەكیش بە پارەى بەعس گەورە بوبیت چۆن ئەو پارە زۆرو زەوەندەى لەبەر دەستدا بوە بێ لێپرسینەوە چۆن لێى لانادەیت و ئاو دیوى ناكەیت , ئەم هەموو ژاوە ژاوەى ستران و پەلاماردانى گۆڕان و ئەوانەى كە داواى بنەبڕ كردنى گەندەڵیان دەكرد ئەمە ئەنجامەكەى بوو , ستران پاشەڵى خۆى باش ناسیوە بۆیە ترسى هەبوە دزیەكانى ئاشكرا بن , خەمت چیە كاكە ستران كێ ئەوێرێ قسەیەكت پێ بڵێ ئەوە هەر تۆنیت دزیت , تۆ ئاغاكانیشت دزن , خەمت نەبێت لە قسە ووتن بە گۆڕان بەردەوام بە چاوپۆشى ئەمەت دەكەن , واوەیلا بۆ ئەو میللەتەى سیاسیەكانى و قەڵەم بە دەستەكانى دز دەرچن , ئیتر ئەبێتە چ مەهزەلەیەك , ئەمە بۆیە بەردەوام بە هەر چوار پەلدا سەماى ئەكردو نوسینى ئەنوسى و قسەى بە هەموو كەس ئەوت و تومەز كاكەم ئەمەى لە سەرە , جا ئەم سترانە چاوپۆشى لە كەس نەكردوە دزى لە هەمویان كردوە , مانگانە بڕى دە هەزار دۆلارى لە سكرتاریەتى تاڵەبانى وەرگرتوە , بەبێ ترس پارەى چەند مانگێكى حەپەلوش كردوە , لە نەسریەى دەزگاى خەندانەكەى بەرهەمیش دزى كردوە و تەنانەت لە پارەى ڕیكلامى ڕۆژنامەكە و پارەى فرۆشتنى ڕۆژنامەكەش بێ چاوێنى بێت لەمەش قاچ و قوچێكى كردوە , وەڵا بابە عافیە كاكە ستران بەڕاستى لە دزیدا قارەمان بویت , هەر قەڵەم فرۆش و قەڵەم سۆزانى نەبویت دەستەكانیشت پیس بوو , چى لەمە باشتر , نوسەرێكى كامل مواسەفات و سەدو یەك فیعلى خراپیشت هەبوو , جا خەڵكینە كەسێك باوكى ئەمن بوبێت و بە پارەى بە گرت دانى ماڵە پێشمەرگە و كوردەكانى كەركوك مال و مناڵى بە خێو كردبێت و ئەم سترانەش بەو پارەیە گۆش كرابێت و ئاوا خرپن دەرچو بێت ئیتر چۆن جەواڵەكە نادرێ , وەكو لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە بە ملێۆنان دینار خەرج كراوە بۆ مەشروباتى ڕۆحى و نەعل و زەیتون و گوێزان لەوە ئەچێ حەمام و نادى هەبوبێ, ئەمە شتە بچوكەكان شتە گەورەكان كە بە دەفتەر دۆلارە ئەوە شاراوەیە , ئەم دزییەى ستران ویراسى بوە و هەر خۆى دزى نەكردوە بەڵكو كەسێكى ترى نزیكى ئەم سترانە پارەیەكى زۆرى ڕیكلامەكانى دەزگاى خەندانى دزیوە و دكتۆر بەرهەم نەیهێشتوە بیدەنە دادگا چونكە دكتۆر خۆشى دزە بۆیە ڕقى لەوەیە دزێك بدرێتە دادگا , بێجگە لەوەى لە كوردستانى نوێ دزى كردوە لە ساڵانى 2004 و تا2009 هەزاران دۆلاریشى لە دەزگاى خەندان دزیوە , ئەم ڕاپۆرتە ى دیوانى چاودێرى دارایى یەكێكە لەو 256 ڕاپۆرتەى كە تا ئێستا حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەرێم لییان نەپرسیوەتەوە و گوێشیان پێ نەداوە , ئەمە سترانێك كە هیچ نەبوە و لێپرسراوێتى زۆر گەورەشى نیە ئاوا سەدان هەزار دۆلارى حەپەلوش كردوە جا وەرە خوانەخواستە مەكتەبى سیاسى یان سەركردایەتى یان وەزیر بوایە ئەوكاتە هەموو داهاتى عێراق بەشى سترانى نەدەكرد ,ئەوە دەركەوت ئەوانەى زۆر شەڕى گۆڕان ئەكەن و بەردەوام قسە بەوانە ئەڵێن كە داواى بنە بڕ كردنى گەندەڵى ئەكەن ئەوانەن كە خۆیان دزن و تێو گلاون , ئیتر پێویست بە هیچ پێناسەیەك ناكات , من ئەگەر خۆم دز نەبم با گەندەڵى هەر نەمێنێ و ئەوەى ئەشیكات با لە سێدارە بدرێ , بەڵام كە دز بووم ئیتر جنێو ئەدەم و هەموو كەسیش بە دز حساب دەكەم , ستران ماوەیەك لەمەو پێش ووتارێكى نوسیبوو قسەى زۆرى بە كاك نەوشیروان ووتبوو , زۆریش بە شان و باهوى دزە هاوپیشەكانى وەكو تاڵەبانى و كۆسرەت هاتبوە خوارەوە , ئەمە بۆ ئەوە بوە بەڵكو ئەو جۆرە نوسینانە بۆى ببنە تكا كار ,بەخوا كاكە چۆن لە قەڵەم فرۆشیدا سەرمەشق بویت و قارەمان بویت ئاواش لە دزیدا هەر قارەمان دەرچویت , عافیە و سەد جار عافیە پارەى ئەم میللەتە هەر بۆ ئێوەى دز باشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست