کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عافیە سید الرئیس ئوستاز جەلال

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


سەرەتا پێم خۆش بوو بەم نوكتەیە دەست پێ بكەم بۆ ئەوەى ماهیەتى تاڵەبانیتان بۆدەربكەوێت ((کاتی خۆی له‌ سه‌رده‌می مفاوه‌زاته‌که‌یا سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کۆئه‌بنه‌وه‌ و نازانن کێ بنێرن بۆ به‌غدا.. ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ئه‌ڵێ با مامه‌ بچێ، ته‌جروبه‌ی له‌ هه‌موومان زۆرتره‌ و قسه‌زانیشه‌.. یه‌کێکی تریان یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ ده‌به‌خوا فت، ئه‌و به‌ هێرۆخان ڕازیبووه‌، که‌واته‌ به‌ هه‌موو شتێک ڕازی ئه‌بێت))ئوستاز جەلال تاڵەبانى لە خیانەتێكى نوێ دا دواى خیانەتى یەكەم جارى لە ئیمزا كردنى بڕیارى هەڵبژاردنەكانى عێراق , ئەم جارەش لە ئاست ئەو غەدرەى لە كورد كراوە نەك هیچى نەكرد بگرە ئەو ئوستازەى ستران عبداللە دڵى پێى خۆشە یەكسەر هاتە قسە و گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستە كۆمەڵانى خەڵكى عێراق كرد, بۆ سەرۆكێكى خائین بە میللەتەكەى و دڵسۆزێكى نەتەوەى عەرەبى وەكو ئوستاز تاڵەبانى ئاساییە , بەڵام بێ دەنگ بونى لە ئاست ئەو غەدرەى لە كورد كراوە ئەو پەڕى شەرمەزارییە بۆ سەرانى كورد كە بەمە ڕازى بون , كەم كردنەوەى كورسیەكانى كورد لە بەغداد بۆ ماوەى چوار ساڵى تر لەوانەیە بۆ تاڵەبانى و سەرانى مافیاى كوردئاسایى بێت بەڵام زیانێكى گەورە بە كورد دەگەیەنێ و كۆمەڵێك پۆستى گرنگ لە كیس كورد ئەچێ و پێگەى كورد لە بەغداد لاوا ز دەكات , عەرەبەكان ڕازیش بن زیانیان نەكردوە , هیچ پارێزگایەك نیە لە رٍێژەى خۆى دابەزیبێ , بەڵام كورد هیچى بۆ نەكراوە , تاریق هاشمى ئەو هەموو ماوەیە بڕیارەكەى ڕاگرت تەنها لەبەر ئەوەى غەدرە لە عەرەب نەكرێ كەچى كورد بەو هەموو پێگەیەى لە بەغداد هەیانە نەیان توانى هیچ بكەن , تەنانەت بەقەد تاریق هاشمیشتان پێ نەكرا , سەربارى ئەوەش پێش هەموو كەس ئوستاز جەلال بۆ ڕازى كردنى دڵى عەرەب ئەمە بەشكو خوا بكات بیكەنەوە بە سەرۆك كۆمار دژى میللەتەكەى پیرۆزبایى لەو غەدرە ئەكات كە لە كورد كراوە , و دەست خۆشیش لە عەرەب دەكات كە زیرەكانەتوانیان كورسیەكانى بەر كورد دەكەوێت كەم بكەنەوە , جارى پێشوو سەرۆكى بەناو هەرێم هەندێ قسەى كرد كەچى ئەم جارە ئەو داماوەش هیچى نەوت ,ئەوەتا لە پێناوى عێراقى عەرەبیدا كورد گورزێكى لە خۆى سرەواندتەنها لەبەر ئەوەى بڵێن سەرانى كورد عێراقیان خۆش دەوێت , هیچ عەرەبێكى عێراقى ئامادە نەبوو وە نیە وازلە كورسیەكى خۆى بهێنێت بەڵام سەرانى كورد بۆ ئەو عێراقەى كورى تیا ئەنفال كرا تەنازول ئەكات ,بزانن ئەیاد سامەڕایى دەڵێ چى ؟ ئەمەى دوایى پیرۆزباییەكەى تاڵەبانى ووت ((ئه‌یاد سامه‌ڕایی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند: "فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كانیان خسته‌ سه‌روی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان)) یەك فراكسێونى تر بێجگە لە هاوپەیمانى ئامادە نەبوە بەرژەوەندى عێراق بپارێزێ تەنها هاوپەیمانى نەبێت , ئەمەش بۆ دەست خۆشیەكى ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكانە , ئەوانیش تەنها بەڵێنى ڕووتە و هیچى تر , زۆر دەمێكە كورد بەڵێنى پێ ئەدرێ بەڵام هەمووى درۆ دەرئەچێ , بە بەڵێنى ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكان و عەرەب و دراوسَێكان بوایە ئێستا كورد خاوەن دەوڵەتى خۆى بوو , بەڵام لە دواییدا هەمووى درۆ دەرئەچێت و زەرەرمەندى یەكەمیش میللەتەنەك سەرانى كورد ,بەڵێنەكانى ترمان چەند بۆ جێ بەجێ كراوە ئەمەش هەر ئەوەندە ,بەڵێنیش بدرێ تەنها بۆ سەرۆكە مافیاكانە و هیچى تر , ئەوان گرنگ خۆیانن نەك میللەت , ئوستاز جەلال لە پێناوى سەرۆك كۆمارییەكەى خۆیدا ئامادەیە هەموو شتێك بكات , ئیتر كوردى بەلاوە گرنگ نیە , ئەو نوكتەیەى سەرەوە ئەوە دەسەلمێنێ كەتاڵەبانى لە پێناوى بەرژەوەندى خۆیدا هەموو شتێك دەكات , دووریش نیە ئەویش تەكلیفى لە ئۆباما كردبێت تا قسە لەگەڵ مەسعود بكات بۆ ئەوەى ڕازى بكات و دڵى نەرم بێت ,كەواتە وەكو پیرەمێردى ڕەحمەتى پێیان بڵێین نوێنەرى كوردان میللەت فرۆشان هەرزەوەكیلى شارى خامۆشان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە