کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوەش بزانن كۆبونەوەى چوار لیستەكەى كوردستان چۆن دوا خرا ؟

Saturday, 24/04/2010, 12:00


لەبەر ئەوەى نوێنەرى یەكێتى لە كۆبونەوەى چوار لیستە براوەكەى پەرلەمانى عێراق داواى كردبوو كورسیش بۆ تاڵەبانى دابنرێ بۆیە كۆبونەوەكان دواخرا , نوێنەرانى ئەو چوار لیستە زنجیرەیەك كۆبونەوەیان كرد بۆ ئەوەى بەرنامەی خۆیان ڕێك بخەن و بەیەك دەنگ بچنە بەغداد یەكێك لەو بڕیارە باشانەى داویانە ئەوەیە لەو كۆمیتەیەى دروستى ئەكەن بۆ چونە بەغداد و قسە كردن لەگەڵ لیستە عەرەبیەكانى عێراق هیچ كاربەدەستێكى كوردى تیا نەبێت كە ئێستا لەبەغداد كاربەدەستن , چونكە ئەوان بە سەرۆ ك كۆمارەكەشمانەوە بێجگە لە زیان گەیاندن بە كورد هیچى تریان نەكردوە , بەڵام لە دوا كۆبونەوەیاندا نوێنەرەكەى یەكێتى دواى كردبوو لەو كۆمیتەیە كورسیەیەك یان جێگایەك بۆ تاڵەبانى وەكو سكرتێرى یەكێتى دابنرێ , بەڵام نە پارتى و نە سێ لیستەكەى تر گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ ڕازى نەبون بەوە و نایانەوێت ئەو دەموچاوە بڵحە و ئەوانى تریش كە بێجگە لە زیان گەیاندن بە كورد هیچى تریان نەكردوە جارێًكى تر بڕیار نەدەنەوە لە سەر چارەنوسى كورد , بۆیە ئەیانەوێت لە كوردستان سەرۆكى هەرێم مەرجەعى ئیشەكان بێت نەك تاڵەبانى , چونكە تاڵەبانى كورد بونى خۆى خستۆتە ژێر پرسیارەوە لەبەر ئەوەى تاڵەبانى كەسێكە لە پێناوى خۆیدا ئامادە یە قوڕبكات بە سەرى میللەتێكدا, ئەو دەنگۆیانەدرۆیە كە دەڵێن بە هۆى هەژمار كردنەوەى دەنگەكانى بەغداد ئەم سەردانە دوا كەوتوە , یان بە هۆى ڕازى نەبونى لیستەكانى تر لە سەر كاندید كردنەوەى تاڵەبانى و هەندێ خاڵى تر نەگەیشتونەتە ڕێك كەوتن , ئەمە ڕاستى مەسەلەكەیە , لەبەر ئەوەى كەس ڕازى نیە مام خائینى تاڵەبانى بێتەئەو كۆمیتەیە وە بۆیە كۆبونەوەكە دوا خراوە , بەڕاستى هەڵوێستێكى باشە و كوردانەیە كە نایەڵن تاڵەبانى هیچ ڕۆلێكى هەبێت , ئەوەى تاڵەبانى بناسێ باش ئەزانێ ئەم پیاوە لە پێناوى بەدەست هێنانى كورسیەكەى خۆیدا ئامادەیە هەموو شتێك بدۆڕێنێ تەنها كورسیەكەى نەبێت , چونكە كارە قێزەونەكانى لەوەو پێشى تاڵەبانى لە بەغداد واى كردوە ئێستا تاڵەبانى هەم لەناو حیزبە سیاسیەكاندا و هەمیش لەناو جەماوەردا قورسایى نەمێنێ و هەردوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و عێراقیش ئەو ڕاستیەى سەلماند تازە تاڵەبانى ئەو سەرۆك و سەركردەیە نیە مایەى ئومێدى خەڵك بێت ,هەرچەندە قەتیش جێگاى ئومێد نەبوە , تاڵەبانى لەبەر خاترى كورسیەكەى خۆى زیانى پێنج كورسى بە كورد گەیاند , لەوانەیە ئەگەر تاڵەبانى بخرێتەوە ناو ئەو كۆمیتەیە ئەوا جارێكى تر كورد بدۆڕێنێتەوە , ئەو ئێستا خۆى وحیزبەكەى بە هۆى لە دەستدانى جەماوەرەكەى قورساییان نەماوە و لە هەموو عێراقدا تەنها خاوەنى 12 كورسین ئەویش بە پارە و فڕو فێڵ كڕیونى و هیچیان دەنگى ڕاستەقینەى خۆى نین , ئەوەتا تاڵەبانى یەكێتى و میللەتەكەشى خستۆتە پێناو خزمەتى خۆیەوە بۆ عەرەب كوردو بۆ پارتیش یەكێتى دۆڕاندوە , ئەمە ماهیەتى تاڵەبانیە ئیتر ناهەقى چوار لیستەكە نیە ناهێڵن ئەو پیرە ئاخر شەڕە بە هیچ شێوەیەك بچێتە ناو ئەو كۆمیتەیەوە , ئەمەیە ئەسڵى مەسەلەكە بۆ دواكەوتنى كۆبونەوەكە نەك ئەوەى باسى ئەكەن .........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە