وەى لەم درۆیە
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
كوڕە خەڵكینە سەیر بكەن و زوڕنا ژنەكانى دەسەڵات , ڕۆژنامە ڕوو زەردەكانى یەكێتى و پارتى , ئەو ڕٍۆژنامانەى خەڵك یان بۆ سفرە یان بۆ پێڵاو سرین بەكارى دێنێ وەكو الف با و السهورەكەى زەمانى سەدام كەوتونەتە هۆنینەوەى درۆكانیان ,ئەو درۆیانەى كە تەنها كاسە لێسەكانى خۆیان كەسانى وەكو مەلا بهختیارو ئازاد جوندیانی و خولە سەنگاوى داوین پیس بڕواى پێ ئەكەن ئیتر كەسێكى تر نیە بڕوا بەم درۆیانە بكات , دواى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان و دوو دیمانەكەى نەوشیروان و بڵاو كردنەوەى دەیان بەڵگەنامەى دزى و داگیر كارى و بە هەدەر دانى سامانى ووڵات لە لایەن گۆڕان و ڕۆژنامە سەربەخۆكانەوە، ئیتر جەماعەتى گەندەڵ كەوتونەتە خۆیان و هۆنینەوەى ڕیزێك درۆى بێ بناغە , ئەمەش بۆ چەواشەكارى و تێك دانى خەڵك و شاردنەوەى ڕاستیەكان و بیر بردنەوەى خەڵك ئەمە ئەكەن , ئەڵێن گردەكەى گۆڕان بایى 150 ملیون دۆلارە , جارێك ئەڵێن كاك نەوشیروان مانگانەو ساڵانە یەك ملیون دۆلارى وەرگرتوە بۆ خەرجى تایبەتى خۆى و كۆمەڵێك شتى تریش , ئەو نرخەى بۆ فرۆشتنى گردهکه دایانناوە وا حسیابیان كردوە كە بەشى مانگانەى سەدان ماڵە شەهید ئەكات , ئەمە باشە
-گردى زەرگەتە بە حسابى (دكتۆر كردار شەرتە) 122 دۆنمە، بایى 150 ملیون دۆلارە؟
-ئەى ئەو گردەى ڕەمزى خیانەت و جاشایەتى جەلال تاڵەبانى لە دەباشان داگیرى كردوە كە زیاد لە 300 دۆنمە؟
-ئەى ئەو موڵكەى كوردسات داگیرى كردوە كە نزیكەى 400 دۆنمە؟
-ئەى ئەو بەشە لە سەیرانگاى دوكان كە ڕەمزى خیانەت تاڵەبانى داگیر ى كردوە بایى چەندە؟
-ئەى ئە وسەیرانگایانەى لە لایەن مەسعود 31ى بارزانیەوە داگیر كراوە بای چەندە؟
-ئەى ئەوانەى پیاوە گرگن و نابوتەكانى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكان بایى چەندە؟
ئەمانە پرسیارن چۆن ئێوە باسى ئەوە دەكەن , هەقە باسى ئەوەش بكەن , بەس مەسرەفى تاڵەبانى لە ڕۆژێكدا چەندە؟ لە سلێمانى و لە بغداد، بۆ باسى ئەوە ناكەن تەنها ئەو خانوەى حاكم قادرى پەنجە و مەلا بەختیارى كۆنەئاش و تازە جاش بەشى موچەى چەند گەنجى ئەم ووڵاتەى ئەكرد , ئەو زەوییەى لە سەر حاكم قادرى پەنجە و ژنەكەى تاپۆ كراوە بەشى شەش خانوى دەكرد بۆ لاوانى ئەم شارە. باشە ئەى سەرفیاتى ڕۆژانەى مەكتەب سیاسیەكان بۆ باس ناكەیت كە تەنها بۆ ڕابواردنى شەوانەى خۆیان چى سەرف ئەكەن.
شەوى چوار شەممەى ئەم هەفتەیە واتا شەوى 16/2/2011 مەلا بەختیار لە ماڵە سۆزانیەكى عەرەب بوە لە سەرچنار كە چەندین ئافرەتى سۆزانى عەرەبى وەكو خۆى ووتویەتى وەجبەى تازەى لێیە چەندى لە سەر پارەى یەكێتى داوەى بەو شەوە , بەیانیش وەسڵەكە دەهێنێتەوە بۆ دارایى مەكتەب سیاسى.
شتى ترى وا زۆرە , ئێوە لەگەڵ ئەوەى باسى نەوشیروان مستەفا ئەكەن باسى ئەمانەش بكەن , با خەڵك بڕواتان پێ بكات , ئێوە بەردەوام ڕەخنە لە ئۆپۆزیسیۆن ئەگرن كە تەنها خاڵە ڕەشەكان باس ئەكات. دە ئێوەش وەكو ئەوان مەبن , هەمووى باس بكەن , هەموى بخەنە بەرچاوى خەڵك دزى و گەندەڵیەكانى خۆشتان , چۆن لە ڕووتان دێت باسى ئەو دەملیون دۆلارە بكەن , خۆتان باش ئەزانن دراوە بەچى ؟ ئێوە باسى مەكەن بڕۆن لە ڕەمزى جاشایەتى و دزى تاڵەبانى بپرسن بۆ ئاوا پیاوەتى بە سەر پارەى میللەتەوە ئەكات , بۆ ئاوا تەخشان و پەخشانى دەكات , ئەمە ئاشكرایە ,ئەى ئەبێت چەند دە ملیونى ترى بە دزیەوە بەخشیبێتەوە , ڕووتان ڕەش بێت ئەمە دوا پەلە قاژەى ئێوەیە , هەمومان باش ئەزانین بە خۆشتانەوە نەوشیروان مستەفا دز نیە , گەندەڵ نیە ,ئەمە بە دانپیانانى خۆتان ,قەتیش ئەمە كارى ئەو نیە , تەنها ئەو دەملیون دۆلارەیە ئەویش بۆ لەناو بردن و ڕوخانى خۆتان , بۆ گۆڕان كارى لەم ووڵاتەدا سەرفى ئەكات , ڕۆژنامەى ڕووزەردى كوردستانى نوێش ئەى ئەو ڕۆژنامەیەى تەنها بۆ سفرەو پێڵاو سڕین بەكارى دێنین ئەبێت تۆش لەگەڵ ئاغاكانتاندا ڕیسوا بیت , ڕاپەڕینێكى تر زۆر نزیكە , ئەبێت تەخت و تاراجتان كاول بێت , ئەبێت فێرتان بكەین كە هێزى گەل لە تانك و تۆپ و دەبابەكانى ئێوە نا ترسى َ , بەرەو ڕاپەڕینى سەركەوتن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست