کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە پلینیۆمدا تاڵەبانى بەڕەكەى خۆى تەكاند

Sunday, 01/11/2009, 12:00


تاڵەبانى ماوەیەكى زۆرە خۆى گیڤ دەكاتەوە و هەرچى كون و كەلەبەر هەیە و بە سەرجەم بیرەوەریەكانى دا ڕۆیشتۆتەوە بۆئەوەى لە م پلینیۆمەدا هەندێك شت لە سەر كاك نەوشیروان كۆبكاتەوە , بەڵام نەیتوانى و بۆشى نەكرا , چونكە كاك نەوشیروان ئەو پیاوە پاكەیە كەكەس ناتوانێ هیچى بۆدروست بكات , ئەوەندەى من دوایى قسەكانى تاڵەبانى گوێم لێ بوە یەك كەس نەبوە بڕوا بەو درۆیانەى تاڵەبانى بكات , چونكە تاڵەبانى ئەوە عادەتیەتى ,تا لەگەڵ ماڵى مەلا مستەفا ناكۆك بوو ئەوەى نەكرا و نەوترا لە زمانى تاڵەبانیەوە بە ماڵى مەلا مسەفا و خودى مەلا مستەفاو مەسعود بارزانى كراو ووترا هەر لە ساڵى 1964 وە هەتا ئەم ساتەش كە لەگەڵیان ڕێككەوت ئیتر تاڵەبانى كەوتە پیاهەڵدان بەشان و باهوى ئەو بنەماڵەیەدا ,تاڵەبانى نە دۆستى تا سەرى خەڵكە نە دوژمنیشى , ئەو بە پێى ئەقڵى نەخۆشى خۆى ئیش دەكات لەكوێیا ترس هەبوو ئیتر ئەبێت بە مارو پێوە ئەدات و ژەهر ئەڕێژێ , لەكوێیاش ترس نەما ئیتر ئەبێت بە نۆكەرو ماستاوچى و دڵسۆزى ئەو كەسە , هەموو بیرمانە لە ساڵى 1964 تا ئەم دواییە چى بە ماڵى مەلا مستەفا نەكرد , مەلاى دارجگەرە تاش و جاش مەسعودى و كڵاو سورو دەیان ناوناتۆرەى تر داهێنراوى تاڵەبانى بوون , ئێستاش ئەمان تێكۆشەرو پێشمەرگە و مەلا مستەفاش قوتابخانەیە , ئینجا ئێستا جارێكى تر باى داوەتەوە بۆلاى نەوشیروان مستەفا , لە پلینیۆمدا تاڵەبانى بەڕەكەى خۆى تەكاند و دەستى كرد بە ناماقوڵى كردن بەرامبەر بەو پیاوە , جاران كە یەكێتى توشى شكست دەبوو ئەیان ووت خەتاى ئەندام كەرتە ,ئەمجارەش كە یەكێتى دۆڕا ووتیان خەتاى ئەندام كۆمیتە و ئەندام مەڵبەندو پۆلیس و ئاسایشە , وا جارێكى تر تاڵەبانى لە درێژەى ناماقوڵیەكانیدا ئۆباڵى ئەو هەموو شكستەى بە سەر یەكێتى هاتوە ئەیخاتە ملى كاك نەوشیروان وەكو ئەوەى لە یەكێتیدا كەس خاوەنى بڕیار نەبوبێت بێجگە لە نەوشیروان زیاتر , ئەى بۆ تا كاك نەوشیروان یەكێتى بوو هەر كاكە نەوە بوو كەچى ئێستا ئۆباڵەكەى بۆئەوە ئەى بۆ كە سەركەوتنەكان تۆمار ئەكرا هى جەنابت بوو شكستەكان هى نەوشیروانە , ئەى بۆ تائێستا ئەمانەت باس نەكردوە ,جەنابت ڕاست ئەفەرمویت ئەوە نەوشیروان مستەفا بوو بڕیارى دا شەڕى هەكارى بكرێ , ئەوە نەوشیروان بوو بڕیارى دا شەڕى ناوخۆ بكرێ , ئەوە نەوشیروان بوو ئەیوت نابێت جارێكى بنەماڵەى بارزانى تۆویان بمێنێ , ئەوە نەوشیروان بوو چوە ئێران و یەكەم ڕێككەوتنى لەگەڵ ئێران مۆر كردو پاسدارى هێنایە ئەم ووڵاتەوە , من پێشمەرگە بووم و باشم لە بیرە كە چۆن یەكەم جار چویتە ئێران و چۆنیش یەكەم وەجبەى چەك و پاسدارت هێنایە ئەم كوردستانەوە و ئێمەش بەردەوام پارێزگاریمان لێ دەكرد , ئەوە نەوشیروان بوو پاسدارى تا كۆیە هێنا بۆ لێدانى دیموكراتەكان , ئەوە نەوشیروان بوو 18 ملێونەكەى بۆ عومەر فەتاح پۆشى و پێشنیارى ئەوەى كرد لە خاوەن فایلەكان خۆش بن, ئەو كاتە جەنابت لێپرسراوى هێزى پێشمەركە بویت و پێشمەركە بە بڕیارى تۆ ئەجوڵا ,ئەوە نەوشیروان بوو بڕیارى دا هەڵەبجە بگیرێ , ئەوە نەوشیروان بوو لە 31ى ئابدا ڕاجیمەكانى ئێرانى هێنایە نزیكى چوارتا بۆ لیدانى جاشە پارتیەكان , ئەوە نەوشیروانە تا ئێستا داڵدەى هەرچى دزو گەندەڵ وداوێن پیس و مستەشارو جاش و ئەنفالچیەكانى داوە ,تا ئیستاش ئێوە گرتنى هەڵەبجە بە سەركەوتنێكى زۆر گەورەى خۆتان تۆمار ئەكەن , ئەى كە ت زانى هەڵەبجە كیمیا باران ئەكرێ بۆ ئەو ڕۆژە بۆ دنیا ئیعلانت نەكرد تازە پاش كوشتنى پێنج هەزار كەس ئەتەوێ ئەوەت لە سەر نەمێنێ , سەدام چەند تاوانبار بوو لە كیمیا باران كردنى هەڵەبجەدا تۆش و مەسعودو ئەوانى تریش زۆر زیاتر تاوانبارن , ئەگەر نەوشیروان بەشێكى بەربكەوێت ئەوا تۆ زیاتر چونكە تۆ بەرپرسى یەكەم بویت ,ئەم هەموو شتە بكەوێتە ملى نەوشیروان ئەى كەواتە ئەو كاتە تۆ چى بویت , كە پارە لە سەر هەڵەبجە وەردەگرن و ئەیخۆن نەوشیروان بەشى تیا نیە بەڵام بۆ شكستەكان لە ملى ئەوە , بەم قسانەدا دەردەكەوێت دیارەئەو كاتە جەنابت سفرى دواى فاریزە بویت , كەس حسابى تاكێ جزمەى بۆ نەكردویت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە