کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە

Monday, 03/05/2010, 12:00


ئەمڕۆ 2/5 مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى ڕوونكردنەوەیەكى بڵاو كردەوە كە تیایدا ئەوە بۆخەڵك و وەكو خۆى دەڵێ هەڤاڵانى خۆمان كە ئەو كێشانەى باس لە كۆسرەت و بەرهەم دەكەن هیچى ڕاست نین و هەڵبەستراون و واى نیشان داوە ئەوە لێكدانەوەى ڕۆژنامەنوسین ئەویش لە بەر گرنگى كۆنگرەیە , ئەو مەكتەبەى ئازاد ى علوج بەم درۆو دەلەسانە ئەیەوێت ئەو كێشە تازە سەرهەڵداوانە بشارێتەوە كە چرۆى كردوە و لە پێش یان ناو كۆنگرە بەڕووى یەكتیدا ئەتەقنەوە ,كورد واتەنى قسەلە بەلاش ناكرێ ئەگەر شتێك لە ئارادا نەبێت خەڵك ناتوانێ هیچ قسەیەك بكات خەڵك لە سەر بوون قسە دەكات , ئەوەى هەواڵ و لڤین و هاوڵاتى و سایتەكانى تر ئەینوسن و بڵاوى ئەكەنەوە ڕاستن و بەڵگەدارن , تەقینەوەى ئەم كێشانە یەكەم جار لە زارى مەلا بەختیارەوە كەوتە سەر زاران , دواى ئەوەش كۆسرەت وەڵامى دایەوە و لایەنە شاراوەكانى ئەم كێشانەى ڕوون كردەوە , دواى ئەوەش وەڵامەكەى فەرید ئەسەسەرد كە بەناوى سەركردایەتى یەكێتیەوە ڕەخنەى لە كۆسرەت گرت , ئەوەتا فەرید ئەڵێ (ئه‌وه‌ ناشارمه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیدا ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆر له‌كاك كۆسره‌ت گیرا به‌هۆی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌هه‌ولێر به‌ده‌ستیهێنا‌و خۆیشی‌ نكۆڵی‌ له‌وه‌ ناكات) وە كۆسرەتیش دەڵێ (یه‌كێتیم‌ له‌ مام جه‌لال خۆشتر ده‌وێت) وە ڕەخنەى توندیش لە مەلا بەختیار دەگرێ , ئەمە كۆسرەت و بۆ دكتۆر بەرهەمیش ئەوەتا لە لایەن ئەو پارتیەى كە تەنها دۆستى تاڵەبانى و دوژمنى یەكێتین بە ئارەزووى خۆیان هێرش دەكەنە سەر كابینەكەى بەرهەم كەچى تاڵەبانى خۆى بێ دەنگە و نایەڵێ لە یەكێتیش كەس وەڵام بداتەوە , كە ئەمە بە بە پشتگیرى تاڵەبانى بۆ لێدانى كابینەكەى بەرهەم لە لایەن پارتیەوە لێك دەدرێتەوە ,بێجگە لەمانە دژایەتى باڵى خەتى گشتى لە كۆسرەت واى كردوە كە بە ئاشكرا ئەمە زەق بێتەوە هەر لەهێرۆى بلەى ئەحەڕەشەوە بیگرە تا مەلا بەختیارو ئازادو ئەرسەلان و سەعدى پیرە تا ئەوانى تریش كە سەرەتا شەڕەكە لە هەولێرەوە دەستى پێ كرد وا هەموو كوردستانى تەنیوەتەوە , ئەمەیە ڕۆژنامەنوسان و لڤین و هەواڵ و سایتەكان باسى دەكەن نەك شتى ناڕاست و هەڵبەستراو , كۆنگرەش ئەمە زیاتر دەردەخات , تەنانەت تاڵەبانى بە كۆسرەتى ووتوە كۆنگرە بڕیار ئەدات تۆ دەرئەچیتەوە یان نا , ئەمە ماناى چى ئەگەیەنێ ئەى مەكتەبى ڕاگەیاندن , ئەوەتا هێرۆى ژنى تاڵەبانى لە ناو مەڵبەندى سلێمانى كەوتۆتە كوتانى ئەو كادرانەى سەر بە كۆسرەتن ودوریان ئەخاتەوە , ئەمەى بڵاو بۆتەوە كێشەیە , كێشەى زەق و ڕاستەقینەش , بەڵام ئێوە لەوە ئەترسن ئەمە بڵاو بێتەوە و زیان بە ڕیزەكانتان بگەیەنێ , ئەم كێشانە لە كەسە نزیكەكانى كۆسرەت و بەرهەمەوە بڵاو بۆتەوە , كۆسرەت بە دەمى خۆى دانى ناوە بە كێشەكاندا , فەریدو مەلابەختیاریش هەر با سیان كردوە ,سەرەتاى كێشەى باڵى ڕیفۆرم و جیابونەوەى ئەو كادرانە هەر ئەم مەكتەبى ڕاگەیاندنە و مەلا بەختیار ئینكارى شتى وایان دەكردو بە دەستى دەرەكیان حساب دەكرد تا تەقیەوە , وا ئەم جارەش ئەیانەوێت خۆڵ بكەنە چاوى خەڵكەوە و ئەمەش تا كاتى تەقینەوە پەردە پۆش بكەن , ئەم هەواڵانەى بڵاو بۆتەوە هیچى قسەى گیرفان نیە بەڵكو هەمووى زۆر ڕاستن و بونیان هەیە لە ناو یەكێتیدا , باشە یەك مانگى تر هەموو ڕاستیەكان دەردەكەون ئیتر بۆ ئینكارى لێ دەكەن , مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە و شاردنەوەى ناوێ ,برادەرێكى پایە بڵندى یەكێتى پێى ووتم ئەم جارە كۆسرەت و بەرهەم دەخەینە قوتوە و هەڵیان دەگرین بۆ داهاتوو , من قسەى ئەو برادەرە بەڕاست دەزانم و درۆ نیە , ئەو دوانە هەر بۆ قوتوو باشن , ئەمەش هەر هەڵبەستراوە یان ڕاستە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە