کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود ئەو 400000 دۆلارەى موچە چۆن خەرج دەكات ؟

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


بەپێى ئەو ڕاپۆرتەى گۆڤارى لڤینى ژمارە 104 بڵاوى كردۆتەوە موچەى مەسعود بارزانى ئەو سەرۆكە تەزویر چی و خیانەتكارەى كورد بڕى 400،000 هەزار دۆلار وەردەگرێ كە دەكاتە موچەى یەك ساڵى ئۆباماى سەرۆكى گەورەترین ووڵاتى دنیا , زۆربەى سەرۆكەكانى دنیا بەساڵێك هەیانە زیاتریش ئەو پارەیەى مەسعود بەناوى موچەوە وەریدەگرێ وەرى ناگرن , لە كاتێكدا ئەوان لە ڕووى دانیشتوان و شارەوە زۆر لە ئێمەزیاترن , وە ووڵاتى پیشە سازى گەورەن و خاوەنى باشترین داهاتن , لێرەش ئەم ووڵاتە خاوەنى هیچ نیە,تەنانەت كەرەوز و كەوەریش لە دەرەوە بۆمان دێت , ئەم سەرۆكەى ئێمە لە پارەى ئەو خەڵكە داماوە مانگانە ئەو بڕە زۆرەى موچە وەردەگرێ , ئەمە بێجگە لە نەسریە و دابین كردنى سەیارە و میواندارى و سەفەرەكانى و تەنانەت ئەو جڵانەى هەموو جارێ بۆى ئەچێت بۆ ئەوروپا بۆ كڕینیان لە سەر حیزب و حكومەتە , كەواتە ئەو موچەیەى وەریدەگرێ بە سافى بۆ ى دەمێنێتەوە , مەسعود بێجگە لەو موچەیە لە دەیان لاى ترەوە دەیان قاچ و قوچ و دزى تریش ئەكات , ئەم سەرۆكەى ئێمە خاوەنى هیچ پرۆژەیەكى بازرگانى نیە , ووڵاتەكەمان لە هەموو ڕووەكانەوە كاولە , ژێر خانى ئابوریمان داتەپیوە , كارگەكانمان نەخراوەتەوە گەڕ , لەڕووى ئاوەدانیەوە بە پێى پێویست نین ,بێ ئیشى ڕۆژ بەڕۆژ زیاد ئەكات , بوارى نیشتەجێ بون خراپە و نیوەى كورد كرێ چیە , خەڵكێكى زۆرى كورد لە دەرەوەى هەرێم ئاوارەى ووڵاتانن , ئەم سەرۆكە بۆ هیچ یەكێك لەم بابەت وپرسانە ئەجنداى نیە , پرۆژە و بەرنامەى نیە , ڕۆژ بەڕۆژ ئەمانە بەرەو خراپ تر هەنگاو دەنێ و سەرۆكیش ڕۆژ بە ڕۆژ پارەكانى زیاد ئەكا , ئاخر سەرۆكێك تەنها بۆ ناو سەرۆك بێت , سەرۆكێك شوێن و مەكانى سەرۆكایەتى نیە , سەرۆكێك نیوەى ئەم میللەتە بە سەرۆكى خۆى نازانێ , ئەمەش حاڵى ووڵاتەكە بێت بۆ ئەبێت مانگانە نزیكەى نیو ملێون دۆلار وەربگرێ ئەمە بێجگە لە دزى و قاچ و قوچەكانى و بێجگە لەوەى هەرچى شتى سەرۆك و ماڵ و منداڵى هەیە لە سەر حیزب و حكومەتە , ئەبێت كامیان باشتر بن ئۆباما یان مەسعود ئەبێت كامیان ئەركیان قورس تربێت ئۆباما یان مەسعود , ئەبێت ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى كوردستان كە سێ شارە زیاتر بێت یان ئەمریكاى خاوەن 51 وولایەت , وا سەرۆكەكەى ئێمە موچەى مانگێكى بەقەد ساڵێكى ئۆبامایە , ئەمەى ئێمە قاچ و قوچى هەیە ئۆباماى داماو ئەوەشى نیە ,ئەبێت ئەو سڕە چى بێت ئەو جیاوازییە زۆرە هەیە لە موچەى ئەو دوانەدا ؟ بە ئاسانى دیارە ئۆباما سەرۆكى ووڵاتێكە یاسا هەیە و كەسیش لە سەروو یاساوە نیە وە ئۆباما سەروەت و سامانى میللەتەكەى ووڵاتەكەى بە هى خۆى ئەزانێ بەڵام لێرە وانیە و سەرۆكەكانى ئێمە خۆیان لەسەروو هەموشتێكەوە حساب دەكەن و هیچى ئەم ووڵاتە بەهى خەڵكەكەى نازانن , هەموى بە موڵكى خۆیان دەزانن و وا دەزانن تەنها ئەوان پێشمەرگە بوون بۆیە ئاوا منەت ئەكەن بە سەرماندا , ئەگەر سەرۆك 400000 هەزار دۆلار موچەى بێت ئەبێت چەندە نەسریەى بێت , ئەبێت كوڕەكانى چەندە وەرگرن ,ئەبێت سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمان چەندە وەربگرن , ئەبێت جێگرەكانى ئەمانە چەندە وەربگرن , ؟ ئەبێت ئەم موچەیەى ئەم سەرۆكە بێ بەرهەمە وەریدەگرێ بكاتە موچەى چەند پێشمەرگەى داماو یان پۆلیس و مرور كە بەردەوام لە واجبدان , لە حسابا كۆڵم ئەگینا ئەوەشم ئەنوسى , ئەبێت ئەم موچەیە بكاتە موچەى چەند فەرمانبەر و مامۆستا توخوا بۆمان حساب بكەن , با جەڵدەكە لێمان بدات , بەڕاستى ئەوەیە حكومەتى عەدالەت و ڕێز گرتن لە مافەكانى مرۆڤ , كوڕینە بەمەش ڕازین بەڵام دزیمان لێ مەكەن ,ئەگەر هەر ئەوە بوایە باش بوو بەڵام دزى و قاچ و قوچەكانیان تێكى داوە ,من واهەست دەكەم موچەكەى سەرۆك كەمە بۆیە هەقە ئەم پەرلەمانە نوێیە بیرێك لەوە بكاتەوە شتێكى بۆ زیاد بكەن , ئەوەنیە لەبەر موچە كەمى ئاشتى هەورامى خەریكى كاسبى ترە بۆ سەرۆك ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە