سەعدى پیرە ش پێى وایە
Thursday, 17/12/2009, 12:00
سەعدى پیرە پێى وایە (ئەبێت پێى چۆن بێت) كاك نەوشیروان شەڕى بە كۆسرەت فرۆشتوە , چونكە لە یاداشتەكانیدا باسى كۆسرەتى كردوە , سەعدى پێى سەیر نیە سەرۆكە سوكەكەى لە پلینیۆمى چەپڵە ڕێزاندا نیو سەعات زیاتر قسەى لە سەر كاك نەوشیروان كردو هەرچى تۆمەتى ناڕەوایە خستیە ئەستۆى كاك نەوشیروان , ئەمەى پێ سەیر نیە و بەلاشیەوە ئاساییە , بەڵام بەلایەوە سەیرە قسە لە سەر كۆسرەت بكرێت , جارێ ئەمەى سەعدى ئەو پەڕى دوو ڕوویى ئەو پیاوە نیشان ئەدات , چونكە لەدوایى هەڵبژاردنەكانى ڕێكخستنەوە یەكێك لەوانەى بەو پەڕى هێزیەوە شەڕى كۆسرەت ئەكەن لە هەولێر ئەم سەعدیەیە , ئەوەى بەلاوە ئاساییە و پێى سەیر نیە و هەتا ئێستاش ئەو شەڕە هەر ئەكات , ئەوە هەموو كادرو ڕێكخستنەكانى یەكێتى لە هەولێر ئەزانن و شاهیدى ئەم شەڕەن , ئەوە ئێوەن ئەتانەوێ و كردوشتانە كۆسرەتان لە هەولێر سوك كردوە, ئەو كاتانەى ئێوە بە بەرنامەى تاڵەبانى ئیشتان بۆ سوك كردنى كۆسرەت ئەبوایە پێت سەیر بوایەو ئەو كاتەش بهاتیتایە دەنگ و پێت سەیربوایەبۆ تاڵەبانى بەرامبەر كۆسرەت وادەكات , ئەوە ئێوە بون سوێندتان خواردبوو نابێت تەكەتولى كۆسرەت لە هەولێردا بمێنێ , كەچى ئێستا لە سەر ووتنى ڕاستیەكان بەبەڵگەوە پێتان سەیرە و ئەڵێن (من پێموایه كاك نهوشیروان بهو شێوهیهی كه یاداشتهكانی تهرحكرد ئهوهی كه پهیوهندی به كاك كۆسرهته بوو شهڕی پێفرۆشت) كاك نەوشیروان بێجگە لەو ڕاستیانەى تۆ و ئێمەش ئەیزانین هیچى ترى نەوتوە, ئەوە مێژووە و هەر ئەبێت بوترێ , ئێوە خۆتان گێل ئەكەن ئەگینا ئێوە لە ئێمە باشتر ئەم شتانە ئەزانن بەتایبەت تۆ ئەو كاتە وەزیرى كابینەكەى كۆسرەت بون, ئەوەى لەو یاداشتانەدا نوسراوە زۆر كەمن و سەدان شتى تر هەیە نەنوسراوە , مێژووى ڕەشى ئەم سەركردانەى كورد ئەوەندە زۆرە بە حەوت بەشى یاداشتێك تەواو نابێت, ئەگەربەراوردێك بكەین لەبەینى هەردوو یاداشتەكەى تاڵەبانى و كاك نەوشیرواندا ئەوەى كاك نەوشیروان نوسیویەتى زۆر مەعقول ترە , تاڵەبانى بە ناڕەوا گەورەترین تۆمەتى خستە پاڵ نەوشیروان بەڵام كاك نەوشیروان زۆر دەستى پاراستوە وبەبەڵگەوە شتەكانى ڕوون كردۆتەوە ,ئەوەتا تۆمەتەكانى تاڵەبانى ئەوەندە ناڕەوا بوو خۆتان ئینكارى لێ دەكەن و لە ڕووتان نایە بڵێن تاڵەبانى واى ووتوە , ئەوە تۆش و سامان گەرمیانى ئینكارى ئەوە دەكەن , كە شتى واوترابێت , بەڵام فوئاد مەعسوم ئەوقسانەى تاڵەبانى پشت ڕاست دەكاتەوە و بە شتێكى باشى دەزانێ , كاك نەوشیروان شەڕى بە كۆسرەت نەفرۆشتوەو شەڕ فرۆشیش نیە , تۆ لەوانەیە پێنج ئەوەندەى كاك نەوشیروان شت لە سەر كۆسرەت بزانى بەڵام ناوێرى بڵاوى بكەیتەوە , بە ویژدانەوە سەعدى تەنها باسى كۆسرەتى كردوە و بۆ ئەو پێى ناخۆشە ئیتر ئەو شتانەى لە سەر تاڵەبانى نوسراون بەلایەوە ئاساییە و هەر باسیشى ناكات و پێشى ناخۆش نیە , سەعدیش ئەزانێ ئەم شەڕە یەكەم جار تاڵەبانى جاڕى بۆ دا , بۆیە بەلایەوە ئاساییە چى بە تاڵەبانى بوترێ , ئەم تەنها بۆ كۆسرەت پێى ناخۆشە , بەڵام بێینە لایەنى ڕاستى سەعدى بۆ كۆسرەتیش پێى ناخۆش نیە , بەڵام ناچارە ئەمە بكات,سەد یاداشتى تر بنوسرێ بە قەد ئەو شەڕەى ئێوە بە كۆسرەتى دەفرۆشن نیە , ئەوە ئێوە بوون پێگەى كۆسرەتان لە هەولێر تەوا و داڕمان, ئەبوایە ئەوەشتان بەلاوە سەیر بوایە كە ئێوە شەڕى جێگرى یەكەمى حیزبەكەتان ئەكەن , ئەوە هەولێریەكان و بەتایبەت یەكێتیەكان باش ئەمە دەزانن ئێوە چى تان كردوە و چیش ئەكەن لە هەولێرو شوێنەكانى تر دژى كۆسرەت , هەموو ئەندامانى یەكێتى لە هەولێر ئەمە باش دەزانن , ئەمە شەڕە ئێوە بە كۆسرەتى دەفرۆشن نەك ئەوەى كاك نەوشیروان , تا زیندوە با ڕاستیەكان بزانێ نەك دواى مردنى , بۆیە ئەوەى كاك نەوشیروان شەڕ نیە و تۆش پێت وانەبێ شەڕە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست