مەلیك جەلال و مەلیك مەسعود كەعبەى پیرۆزیان پیس كرد
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
دوو دزە گەورەكەى كوردستان , دوو خائینە گەورەكەى كوردستان جەلال و مەسعود گەیشتنە خاكى پیرۆزى سەرجەم موسوڵمانى جیهان و بە پێى گڵاویان ئەو خاكەیان پیس كرد , جەلال گەیشتە سعودیەو لە لایەن مەلیكى سعودیە ڕەشمەیەك كرایە ملى , ئەم ڕەشمەیەى بۆ جەلال دانراوە و كرایە ملى بۆ ئەوە نیە ئەم پیاوە شایەنى ئەوە بێت كە مەدالیاى بكەیت ملى و شان و شەپیلكى هى ئەوە نیە بە میدالیا بیڕازێنیتەوە , سەرۆكێك خائین بێت , دزو تاڵان چى بێت , جاشى ئەم و ئەو بێت باى ئەوە نیە تەنەكەشى پیا هەڵبواسى , تاڵەبانى بۆ ئەو ڕەشمەیەى مەلیكى سعودیە كردیەملى سەرى دایم شۆڕى شۆڕ كرد , لە جەلال وایە ئەمە تەنها لەبەر دڵسۆزى و نیشتمان پەروەرى و دڵسۆزى بۆ ووڵاتەكەى ئەمەى پیا كراوە ,هەر سەرۆكێك بچێتە ئەو ووڵاتە ئەوە ى پیاهەڵئەواسن , ئینجا سەرۆكى هەرێمەكەمان خۆى گەیاندە ئەوێ و ئەویش هەمان ڕەشمەى پیا كرا , ئێستا لەمان وایە مەلیكى سعودیە كە ئەمانەى داونەتێ بۆ شەهامەتى و پیاوەتى و دڵسۆزى ئەوانە , بەڵام نازانن ئەم مەلیكى سعودیەیە ئیشى بەمانە و تەنها بۆ دڵدانەوەیە و بۆ ڕازى بونیانە كە لەگەڵ لیستەكەى ئەیاد عەلاوى ڕێك بكەون و حكومەت دروست بكەن , بۆ ئەوەى حكومەت لە دەستى ئێران و شیعە دەربهێنن , بۆ ئەوەیە و هیچى تر , ئەگینا بۆ شەهامەتى و پیاوەتى ئەوان نیە كە مەدالیا یان بكاتە مل , ئەمە سابونەكەیە و لە بنى پێیان دراوە , جەلالیش دواى سەردانەكەى بۆئێران و توڕە بونى ئەمریكا لێى , بۆیە بە پەلە خۆى گەیاندە سعودیە بۆ ئەوەى دڵى ئەمریكا ڕابگرێ و بڵێ من نەك بەتەنها نۆكەرى ئێرانم بەڵكو نۆكەرى نەك ئێوە بەڵكو نۆكەرى نۆكەرەكەشتانم , تاڵەبانى لە پێناوى كورسیەكەى خۆیدا ئامادەیە هەمو ئەو یارییانە بكات , هیچ بەلایەوە عەیب نیە , مەسعودیش لە پێناوى دووركەوتنەوەى تاڵەبانى و چۆڵ كردنى كوردستان و دور خستنەوەى كێشەكان لە خۆى ڕاى كرد بۆ سعودیەو ڕازیش ئەبێت بەوەى كورد لەگەڵ لیستەكەى عەلاوى یەكبگرێت و تاڵەبانى بكەنەوە بە سەرۆك كۆمار , ئەمانە كە چونەتە سعودیە تەنها لە پێناوى پۆستەكانى خۆیاندا چون نەك بۆبەرژەوەندى میللەتەكەیان , چونكە ئەوان بەرژەوەندى كورد و كوردستان تەنها لەو كورسیەدا ئەبینن كە تاڵەبانى بەتەمایەتى , ئەوان ئەڵێن كە تاڵەبانى ئەو پۆستە وەرنەگرێتەوە ئەوا كورد زەرەر مەند ئەبێت , ئیتر كورد نامێنێ , نازانن ئەو ساتە كورد زیان ئەكات كە تاڵەبانى ئەو پۆستە وەربگرێتەوە , چونكە ئەوە چەند ساڵە سەرۆك كۆمارى بۆ تاڵەبانیە چى كردوە و لەمەدوایش هەر ئەوە دەكات , مەسعودیش كە دەڵێ تاڵەبانى تاكە نوێنەرى ئێمەیە تەنها بۆ ئەوەیە كورد زیاتر زەرەر مەند بێت بەڵام ئەمجارە لە سەر دەستى تاڵەبانى بۆ ئەوەى لەناو كوردا ئەوەندەى تریش تاڵەبانى و یەكێتى سوك بكات و هەر كاتێك خەڵك ووتى بڵێ ئەوە تاڵەبانى سەرۆك كۆمارە بۆ هیچى بۆ نەكردون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست