سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى، چۆن ناڕه‌زایى مامۆستایان به (حیزه فێڵى) ده‌زانێ؟
Monday, 29/11/2010, 12:00
مامۆستا ئه‌و كائینه پیرۆزه‌یه كه هه‌موو ژیانى ته‌رخان كردووه بۆ خزمه‌تكردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ونه‌وه به دواى نه‌وه پێیان ده‌گه‌ینى بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى هه‌موووان پڕ بێت له رووناكى به‌ڵام ئه‌وى منى تووشى سه‌رسوڕمان كردووه چۆن به‌رێوبه‌رى شاره‌وانى كفرى مامۆستایانى كفرى به نارۆشنبیر و درۆزن و كه‌م ئاست ده‌زانى وبه پیڵاوى عه‌شیارێك* ده‌یانگۆرێته‌وه .
سه‌رگوزشته‌ى ئه‌م قسانه‌ى كه به به‌ڵگه تۆمار كراون وده‌یسه‌لمێنم، كاتێك بوو كه به‌نده چووم بۆ لاى بۆ ئه‌وه‌ى یاداشتى ناڕه‌زایى مامۆستایانى كفرى پێ بده‌م كه نیگه‌رانن له وه‌رنه‌گرتنى زه‌وى ومامۆستایان پێیان سه‌یره كه قوتابیه‌كانیان وهه‌روه‌ها كچى سه‌ڵتى نێو فه‌رمانگه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناوى بۆ زه‌وى ده‌رده‌چێ كه‌چى ئه‌وان سه‌ریان سپى بوو وهێشتا كه‌س پێیان ڕه‌وا نابینى بۆنى زه‌وى بكه‌ن.
یاداشته‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كى راسته‌وخۆى بۆ خودى به‌رێوبه‌رى شاره‌وانى تێیدا نیه هه‌رچه‌نده گه‌ر وه‌هاش بێت ئاسایه به‌ڵام ره‌خنه‌یه له سه‌رجه‌م كارى شاره‌وانى كفرى.
راستى پێم سه‌یر بوو كه سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌و شێوه‌یه هه‌لچوو وبه سووكه‌وه سه‌یرى پیشه‌ى مامۆستاى ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى مامۆستا هۆكارى پاش كه‌وتنى شارى كفرى بێت له رووى خزمه‌تگوزارى ونه‌بوونى هه‌لى كار وپاشكه‌وتنى شاره‌كه له سه‌رجه‌م بواره‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ى مامۆستا هۆكارى بار كردنى خێزانه‌كانى شارى كفرى بێت به‌ره‌و هه‌ولێر وسلێمانى.
ئه‌وه‌ى راستى بێت من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به سه‌رۆك شاره‌وانى كفریم وت ره‌خنه ئاراسته‌ى شاره‌وانى كراوه وده‌بێ به‌گیانێكى وه‌رزشى وه‌ریبگرن ، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن گویبیستى چه‌ندین قسه وته‌ى ناشیرین بووم ، سه‌ره‌تا مامۆستایانى به درۆزن ناوبرد وپاشان ده‌ستى كرد به خوێندنه‌وه‌ى یاداشته‌كه وئینجا وتى:" ده‌یانه‌وێ به‌م حیزه فێڵیه زه‌وى وه‌ربگرن چاویان پێ ناكه‌وێت تاكو من سه‌رۆكى شاره‌وانى بم زه‌وى به چاو نابینن".
ئه‌وه‌ى من زانیبێتم حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان دانراوه وگه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌وان بۆچى كراون مه‌گه‌ر ببنه سه‌رۆكى چۆڵه‌وانى هه‌رچه‌نده رۆژ له دواى رۆژ شاره‌كه‌م هه‌ر چۆڵ ده‌بێ.
هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنى زه‌وى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌ته به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ى هه‌ندێك به‌رپرس گه‌ر نه‌توانن چاكى بكه‌ن ده‌توانن پێچه‌وانه بن ئه‌مه‌ش به كه‌م جورئه‌تى وترسیانه‌وه دیاره.
من نازانم مامۆستایانى كفرى تاچه‌ند به‌وه ڕازین داواكردنى ڕه‌وایان به حیزه فێڵى ناوببرێت به‌ڵام من دڵنیام له‌وه‌ى كه كارى ئه‌وان زۆر پیرۆزه بۆیه وتویانه (كاد المعلم ان یكون رسولا).
*چاوى هه‌موو عه‌شایرێك ماچ ده‌كه‌م به‌لام ئه‌وه وته‌ى سه‌رۆك شاره‌وانیه چونكه من خۆم به كورشى عه‌شایر ده‌زانم.
*ده‌قى یاداشته‌كه
بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم
بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
بۆ وه‌زیرى شاره‌وانى
بۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان
بۆ ئیداره‌ى شارى كفرى
ب/سكاڵا وناڕه‌زایى
مامۆستایان له هه‌موو زه‌مانێك پێشه‌نگ بوونه له قوربانى دان، ودرێغیان نه‌كردووه له به‌خشینى ژیان وخوێن وتاقه‌تى خۆیان به‌م كوردستانه، به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه‌چى له‌م شاره‌دا هه‌رده‌م بێ رێزى به‌رامبه‌ریان ده‌كرێ وئه‌زموونیان فه‌رامۆش ده‌كرێ.
ئێمه كۆمه‌ڵێك مامۆستا، سه‌ره‌ڕاى خزمه‌تكردنێكى زۆر له بوارى په‌روه‌رده، كه‌چى رۆژ دواى رۆژ فه‌رامۆش كردن وبه‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى كفرى یه‌وه زه‌قتر ده‌بێ، و بووه‌ته نه‌ریتێك وهه‌تاكو دێت سته‌م وناهه‌قى به‌رامبه‌رمان ده‌كرێ وكه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نمان وگه‌وره‌ترین به‌ڵگه ده‌یان وسه‌دان كه‌س كه هیچ خزمه‌تێكیان نیه، هه‌تاكو ئیستا خراونه‌ته پێش ئێمه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى وخانوو وئێمه له هیچ بابه‌تێكدا باسمان نیه، چونكه واسیته‌مان نیه وكه‌س داكۆكیمان لێى ناكات.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ئێمه پابه‌ندبووینه به رێنمایه‌كان به‌ڵام ئێستا كه له ناو شاردا ده‌نگۆى هاتنه‌وه‌ى زه‌وى هه‌یه بۆ چین وتوێژه‌كان كه‌چى ده‌بینین جارێكى دیكه ئێمه خراوینه‌ته دواى دواوه وئه‌ندامانى حیزبه‌كان ورێكخراوه‌كان خراونه‌ته پێش ئێمه له كاتێكدا نیوه‌ى چاره‌گى ئێمه خزمه‌تى ئه‌م ئه‌زموونه‌یان نه‌كردووه.
بۆیه به هه‌موو لایه‌ك ڕایده‌گه‌ێنین ده‌بێ سنوورێك بۆئه‌و خروقاتانه دابنرێت وره‌چاوى حزبایه‌تى وخزمایه‌تى وقه‌ومایه‌تى وباڵ باڵین له‌سه‌ر مافى ئێمه نه‌كرێت وچیتر بێ ده‌نگ نابین.
ئێمه پرسیار ده‌كه‌ین هه‌ندێ له‌و ناوانه‌ى هاتوونه‌ته‌وه پێشتر سوودمه‌ند بوونه ئه‌ى بۆچى پێشتر شاره‌وانى ئاگادار نی یه وناویان جارێكى دیكه به‌رز ده‌كاته‌وه ومافى ئێمه ده‌خورێت.
ئه‌وه‌ى گومانه‌كه‌ى ئێمه زیاتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى كارمه‌ندانى شاره‌وانى كفرى وئه‌ندازیارانى ناویان هاتووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له نێو ئه‌ندامانى یه‌كێك له حزبه‌كان 59 ناویان بۆ هاتووه‌ته‌وه كه 20 دانه‌یان پێشتر زه‌ویان پێدراوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كارمه‌ندى دیكه‌ى تێدایه كه خاڵیان زۆر له ئێمه كه‌متره وهه‌ندێكیان قوتابى ئێمه بوونه به‌ڵام واسیته‌دارن وناویان هاتووه‌ته‌وه.
بۆیه ئێمه داواكارین
1- ئیداره‌ى شارى كفرى به قایمقام وسه‌رۆك شاره‌وانیه‌وه نه‌بنه هۆكارى نانه‌وه‌ى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایتى وجیاوازى ، ده‌ستبه‌جێ مافى ئێمه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى دابین بكات، به‌بێ جیاوازى وبه‌پێى شایسته‌بوون وخاڵ.
2- لیستى ناوى مامۆستایان به جیا له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه بنوسرێته‌وه سه‌رجه‌م مامۆستایان سوود مه‌ند بن له وه‌رگرتنى زه‌وى به‌و پێیه‌ى سته‌م لێكراوترین چینن له وه‌رگرتنى زه‌وى یاخود خانوو. وه‌ناوى ئه‌و مامۆستایانه نه‌نوسرێت كه پێشتر له حكومه‌ت سوودمه‌ندبوونه.
3- هه‌بوونى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى خانووى (ئیداره‌ى مه‌حه‌لی)یان وه‌رگرتووه له نێو لیسته‌كه‌دا، گومان له‌لاى ئێمه په‌یدا ده‌كات كه ئیداره‌ى شار بێ ئاگایه له‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر له حكومه‌ت سوودمه‌نبوونه بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌دواداچوونى بۆ بكات.
4- جاریكى تر زه‌قبوونى ده‌ستێوه‌ردانى حزبى له دابه‌شكردنى زه‌وى وهه‌بوونى ناوى ئه‌ندامانى حزب ورێكخراوه‌كان كه هۆكارى سه‌ره‌كى نادادوه‌رى دابه‌ش كردنى زه‌وین له كفرى به‌و پێیه‌ى ساڵانى پێشوتر هۆكارى واسیته‌كارى بوونه وبونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى ئێمه به مافى خۆمان بگه‌ین بۆیه داواكارین چیتر ئێمه‌ى مامۆستا نه‌بینه قوربانى .
5- میكانیزمى ناردنى ناوه‌كان له شاره‌وانى كفرى به پێى چى پێوه‌رێكه؟ چونكه هه‌تاكو ئێستا بووه‌ته هۆكارى زڕاندنى ناوى حكومه‌ت وداپڵۆسینى ئێمه‌ى مامۆستا .
6- داواكارین لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى وسه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى ئێمه و هه‌ڵدانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى له دابه‌ش كردنى زه‌وى كراون له شارى كفرى له ساڵانى پێشتر هه‌تاكو ئیستا وبڕیار یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت وگه‌نده‌ڵكاران وئه‌وانه‌ى بونه‌ته‌وه هۆكارى ته‌خشان وپه‌خشان كردنى زه‌وى كفرى دادگایى بكرێن.
7- حكومه‌ت چیتر رێگه نه‌دات به‌رپرسان به‌نامه واسیته‌كارى زه‌وى بۆ خه‌ڵكانێكى دیارى كرا‌و له شاره‌كه‌دا وه‌ك خه‌ڵاتێك دابه‌ش بكه‌ن، به‌و پێیه‌ى هه‌ندى خێزان وبنه‌ماڵه هه‌یه له‌م شاره‌دا به كۆمه‌ڵ زه‌ویان وه‌رگرتووه وئێمه‌ى مامۆستا هه‌تاكو ئیستا بۆنى زه‌ویشمان نه‌كردووه.
8- حكومه‌ت به راشكاوانه وه‌ڵامان بداته‌وه وپێمان بڵێت ئایه ئێمه تاكێكین له‌م نیشتیمانه ومافمان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى یان خه‌ڵكى ئه‌م كوردستانه نین وبۆمان نیه داواى مافى خۆمان بكه‌ین.
9- پێتان راده‌گه‌ینین كه له ماوه‌ى (10)ده رۆژدا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حكومه‌ت ده‌بین وپاشان ده‌ست ده‌كه‌ین به بایكۆ تكردنى وانه وتنه‌وه له قوتابخانه وخوێندنگاكانى كفرى هه‌روها ئه‌نجام نه‌دانى پرۆسه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى پاشان چه‌ندین رێگاى مه‌دنیانه‌ى دیكه ده‌گرینه به‌ر.
10- ئه‌م ناره‌زایه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به نا دادوه‌رى دابه‌ش كردنى زه‌وى یه‌وه هه‌یه له كفرى وه هیچ په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى مامۆستایانه‌وه نیه.
ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانى شارى كفرى
25/11/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست